خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ئازادی خوازان و ڕوناکبیرانی بیرپاک و بە ئەزمون، تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان ،
ڕۆڵە قارەمانەکانی حیزبی دێموكڕاتی کوردستانی ئێران ،ئەندامان و لایەنگرانی بە ئەمەگی ڕێگاو ڕێبازی بەرزو پیرۆزی حیزبە خۆشەویستە کەی قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی و هەزاران شەهیدی قارەمان و سەربەرزو دڵسۆزی تری حیزبە پێشڕەوە کەی کوردو کوردستان. وێڕای سڵاو ڕێزم بۆ تەک تەکی ئێوەی ئازیزو خۆشەویست، هەر لەو کاتەشدا گەرمترین و پاکترین سڵاوی گەرمو دڵپاکانەشم دەنێرم بۆ گیانی پاک و ڕوحی بەرزەفڕی ئەم پۆ لە شەهیدەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، سوور خەڵاتانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان، شەهیدان 1 کاک کەماڵ خزری 2 کاک جەماڵ ئیسماعیلی3 کاک لوقمان شێخانی4 کاک خالید پەیغامی 5 کاک عومەرحوسەینی6 کاک سەلاح نادری هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان و ڕوحیان شادو ڕێگایان پڕ ڕێبواربێ . مەرگ و ڕوڕەشی و شەرمەزاریش بۆ داگیرکەرانی کوردستان و تەمەندرێژی و سەلامەتی بۆ بنەماڵە سەر بەرزەکانیان و هاوسەنگەرە قارەمانە کانیان بە گشتی و حیزبە پێشڕەو شۆڕشگێڕەکەی ئەم شەهیدانە بە تایبەتی بە ئاواتدەخوازم و هیوادارم هەر وا چقڵی چاوی دوژمنانی کوردو کوردستان بێ و بە هێزترو چستوچالکتر قۆڵی خەبات و بەر بەرەکانی دژی ڕێژیمی دژی گەلی کۆماری دژە ئیسلامی هەڵماڵێ و نەسرەوتن تا سەرکەوتنی یەکجاری و گەیشتن بە ماف و ئازادێ کانی گەلی و وەدی هێنانی ئەم ئاوات و ئامانجە پیرۆزانەی بێ کە وا پۆلێکی تری هەڵۆی بەرزە فڕی وڵاتەکەمان گیان و ژیانی خۆیان لە پێناویاندا کردە قوربانی.
بەڵێ بەڕاستی لە دەست دانی 6 قارەمان 6 شێری ناو سەنگەر 6 تێکۆشەری دڵسۆزو بە بیروباوەڕ زامێکی گەورەیە و خەسارێکی بێ سنورەو دڵی هەر دڵسۆزێکی کوردو کوردستانی خستە خەمو ئازارەوەو خەنجەرێکی بەژانی ئاڕاستەی پەیکەری بە هەیبەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کردو لە ناخی دڵەوە ئازاردران، بەڵام شەڕەفێکی گەورەیە بۆ ئەم پۆلە شەهیدە کە بۆ ماف و ئازادێ کانی گەلەکەیان گیانی شیرنیان کردە قوربانی، شەڕەفێکی گەورەیە بۆ بنەماڵە سەربەرزەکانیان کە ڕۆڵە کانیان بۆ کوردو کوردستان ماڵئاوایان لە ژیانی دنیای کرد، شەڕەفێکی گەورەیە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کە ئێستاش ڕۆڵە قارەمان و چاونەترسەکانی ئەم حیزبە هەر وەک سەردەمە زێڕینەکەی قاسملوو شەڕەفکەندی ئامادەنە بچنەوە ناو دڵی چەوساوانی کوردستان و سیاسەتە ڕاست و دروستەکانی ئەم حیزبە خۆشەویستە بەرنە ناو کۆمەڵانی دیلکراوی کوردستان و هەر وەک جارانیش لە کوێ دوژمنانی مرۆڤایەتی پەلاماریان بەرنە سەرێ ئامادەنە تا دوا دڵۆپی خوێن و ئاخرین فیشەکی جەکیان دیفاع لە ژیان و مانی خۆیان بکەن و سەر بۆ داگیرکەرانی کوردستان شۆڕناکەن،بۆیە بەڕاستی شەڕەفێکی مەزنە بەنەسیبی ئەم تێکۆشەرانە و بنەماڵەکانیان و حیزبە کەیان و هاوسەنگەرە خۆڕاگرەکانیان بو . ئیتر خەیاڵە پڕو پوچەکەی کۆماری پەتوسێدارەو تیرۆروتریاک و تاوانباری وغەدرو خەفەقانی و دۆستە چارشێو بە سەرەکانی کردە بڵقی سەر ئاو سەلماندی کە ڕۆڵە بەبیروباوەڕەکانی گەلی کورد کە لە ناو ڕیزەپاکەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراندان، هەر کات کە بخوازن دەتوانن و ئیرادەشیان لەوە زۆر بە هێز ترە کە سپا ڕەشو شەوپەرستەکەی ئاخوندە سیسەلکە کەچەڵەکان بتوانن پێش بە حەڕەکەت و ئیرادەی پۆڵاینیان بگرن و وازیان پێ لەو خەباتە پیرۆز و ڕەوایەبێنن،سپا شەق و شڕوداگیر کەرەکەی وان توانی چەند قارەمانێک شەهید بکات بەڵام بێ گومان سەدان و هەزاران قارەمانی دیکە لە ناوەوەو دەرەوە بەو ڕێگاو ڕێبازەبەرزە پەیوەستدەبن. مەرگو نەمان بۆ کۆماری دژەئیسلامی ئێران و بۆ ئەوانەی بە شان و باڵی ئەم نیزامە گەندەڵە هەڵدەڵێن و ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ خەڵک لە خەبات بە دژی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران نائومێدودڵسارد دەکەنەوە. سەرکەوێ خەباتی هەقخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران .هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەم شەهیدانەو سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان .
خالید خورینجی 6-18-2016