پێشمەرگەکان: سپای پاسداران هەڕەشەی بۆمبارانی بنکەکانی حیزبی دێمۆکڕات دەکا، ئایا رێبەری حیزب وەک کاتی خۆی کە لە قەندیل بوون،
شوێنی پاراستنی بۆ پێشمەرگە و ژن و مناڵ ئامادە کردوە، ئایا حیزب توانای ئەوەی هەیە کە پێشگیری لە هێزی ئاسمانی ئێران بکا و ئایا شوێنی کۆبوونەوە و یادەکان وا چاک کراوە کە توانای پاراستنی هەبێ و خەڵک کە بەشدار دەبێ لە کاتی بۆمباراندا سڵامەت بن. حیزبی دێمۆکرات دەبێ هەڕەشەکان بە جیدی وەربگرێ و نەمر کاک چەکۆ رەحیمی پێش ئەوەی بە جێ‌مان بهێڵێ، هوشداری دا بە حیزب و ئەندمان کە کۆماری ئیسلامی نەزەری بۆمباران و هێرش بۆ سەر حیزبی دێمۆکڕاتی هەیە و ئەوکات هێشتا خەبەری راسانی حیزب نەبوو. تەجروبەمان هەیە کە کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە هەدەفەکانی دەست لە هیچ جینایەتێک ناپارێزێ .
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه، كاوه به‌هرامی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕاگه‌یاند”ئێمه به پرسی فه‌رمانده‌یی سوپا چالاكیه سه‌ربازیه‌كانمان ده‌ست پێنه‌كردوه، تا به پرسی ئه‌وان كۆتایی پێ بهێنین”.
دەقی هەواڵ وەگیراو لە سایتی خەندان
سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه ده‌كات: بنكه‌ی سه‌ره‌كی دیموكرات بۆردومان ده‌كه‌ین
خه‌ندان – محه‌مه‌د به‌ختیار
فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئیران به توندی هه‌ڕه‌شه له حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دهكاتو ده‌ڵێت بنكه‌ی سه‌ره‌كییان بۆرده‌مان ده‌كه‌ن كه له‌هه‌رێمی كوردستانه.
له‌به‌رامبه‌ردا حزبی دیموكرات بێ باكی خۆی له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران دهردهبڕێتو ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو هیچ بڕیارێكیان نییه بۆ راگرتنی شه‌ڕ، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ”ئێران‌و دیموكرات رێككه‌وتنیان هه‌یه كه چالاكی سه‌ربازیی دژی یه‌كتر ئه‌نجام نه‌ده‌ن”.
سه‌ردار محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران به پێگه‌ی سوپای پاسدارانی ڕاگه‌یاندوه ”بنكه‌ی سه‌ره‌كی حیزبی دیموكرات(كۆیه) له هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ین”.
بنكه‌ی حزبی دیموكرات له شاری كۆیه‌یه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
پاكبور ئاماژه‌ی به بنكه‌و باره‌گاكانی حیزبی دیموكرات له هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كان نهبنو ڕێگری نه‌كه‌ن له جموجۆڵی سه‌ربازی، ئه‌وا پێگه‌ی حیزبی دیموكرات له‌هه‌ر شوێنێك‌و هه‌ر جێگایه‌ك بێت ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی هێزه‌كانیان.
هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی بهوهنهكردوه ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت یان حزبی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ”ڕێكه‌وتنێك له نێوان حزبی دیموكرات‌و سوپای پاسداران به ئاگاداری لایه‌نێكی هه‌رێم هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه پێویسته حزبی دیموكرات چالاكی سه‌بازیی ئه‌نجام نهداتو له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران دژی باره‌گاو ئه‌ندامانی دیموكرات كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نجام نادات”.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئێران بۆسه‌ر دیموكرات دوای ئه‌وه‌دێت جموجۆڵی سه‌ربازی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دهستیپێكردوهتهوهو پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكرات چه‌ندجارێك توشی شه‌ڕ بوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران‌و كوژراو و بریندار له‌هه‌ردولا هه‌بوون.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه، كاوه به‌هرامی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند”ئێمه به پرسی فه‌رمانده‌یی سوپا چالاكیه سه‌ربازیه‌كانمان ده‌ست پێنه‌كردوه، تا به پرسی ئه‌وان كۆتایی پێ بهێنین”.
به‌هرامی وتیشی”تائه‌م كاته‌ی قسه ده‌كه‌م، هیچ بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ نیه‌و باكمان له بۆردومانی باره‌گاكانمان نییه”.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش تۆپخانه‌كانی ئێران ده‌ستیانكرد به تۆپبارانكردنی سنوری سیدهكانو چۆمان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون.
بۆردومانه‌كه سنوری گونده‌كانی (بێركمه و ده‌رهۆڵ و بنپهرێزو كهتینهو بهربزێنو به‌نێ)ی گرتووته‌وه، به‌وته‌ی كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ئێستا ئه‌و گوندانه خه‌ڵكی تێدا نیشته‌جێ یه، ئه‌گه‌ر بێت و به‌وشێوه‌یه تۆپباران به‌رده‌وام بێت دانیشتوانی گونده‌كان دیسانه‌وه ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن.
هاوكات عه‌بدولواحید گوانی قایمقامی قه‌زای چۆمان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: تۆپباران سنوری گوندی ئالانه‌ی گرتووه‌ته‌وه له قه‌زای چۆمان كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌هۆی بۆرودومانهكهی گوندی ئالانه‌وه پێنج بریندار گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای چۆمان، یه‌كێكیشیان ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا.
كه‌نعان كانه‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند”پێنج بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، یه‌كێكیان كه كوڕێكی گه‌نج بووه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كه پارچه‌یه‌ك به‌ر ملی كه‌وتبوو ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه”.
هەڕەشەکەی سپای پاسداران
فرمانده نیروی زمینی سپاه: مناطق استقرار تروریست ها در هر نقطه ای مورد هدف قرار خواهند گرفت
سپاه نیوز،سردار محمد پاکپور از اراده برخورد قاطع نیروی زمینی سپاه با گروهکهای مسلح وتروریست در مناطق مرزی کشور خبر داد و گفت : ضمن برخورد شدید با حضور و تردد تروریست های مسلح، مراکز استقرار آنها در هر نقطه ای مورد هدف قرار خواهد گرفت.
به گزارش سپاه نیوز:سردار سرتیپ پاسدار محمد پاکپور فرمانده نیروی زمینی سپاه با اشاره به درگیری نیروهای توانمند قرارگاه حمزه سید الشهدا ع با این تروریست ها در مناطق مرزی شمالغرب کشور اظهار داشت ، همانگونه که در اطلاعیه این قرارگاه آمده است ،درگیری بین رزمندگان این قرارگاه با تروریست های مسلح ،منجر به کشته شدن تعدادی زیادی از عناصر تروریست از جمله چند نفراز مسئولین و فرماندهان آنان که به تحریک کشورهای مرتجع اقدام به این تعرض نموده بودند، گردید.
وی تاکید کرد با توجه به استقرار مراکز اصلی این تروریست ها در شمال عراق، در صورت عدم عمل به تعهدات خود و مبنی بر جلوگیری از تحرک و اقدامات ضد امنیتی فوق عقبه آنها در هر نقطه و منطقه ای باشد مورد هدف قرار خواهند گرفت.
وی در پایان افزود رزمندگان شجاع اسلام به فضل الهی ضمن اشراف کامل در کلیه تحرکات تروریست های متجاوز، با همکاری و همراهی هموطنان مناطق مرزی و نیروهای فداکار بومی منطقه پاسخ قاطع و فوری در هر نقطه ای به شرارت های آنها خواهند داد.