"an independent online kurdish website

 412 ساڵ قه‌ڵاچۆ، کارنامه‌ی شاسمایل سه‌فه‌وی تا شاعه‌لی خامنه‌یی تا ده‌سته‌به‌ری کامه‌ ده‌سکه‌وت بۆ خۆێنڕێژان؟sediq-babayiy-01

 

 مێژووی”برایه‌تی”! ڕه‌گه‌زی فه‌رمانڕه‌وای ئێران به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌ و ته‌نانه‌ت تۆماره‌ مێژوویه‌کان له‌وانه‌ به‌رده‌نووسی بێستوون لیپاولیپه‌ له‌ قه‌ڵاچۆ، حه‌ولی توانه‌وه‌، نه‌هێشتن و بێ به‌شکردنی خەڵکانی جیا ڕه‌گه‌ز یا‌ن جیابیر له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌.

هه‌ر چه‌ند به‌ درێژایی بێ بڕانه‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌م ئامانجه‌ چه‌په‌ڵ و نامرۆڤانه‌یه‌ له‌ هه‌ر که‌ره‌سه، درۆ و بۆختانێک وێڕای ده‌کار کردنی ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی به‌ دژی گه‌لانی جیاواز به‌ تایبه‌ت کورد وه‌ک یه‌ک له‌ ڕه‌سه‌نترین خاوه‌نانی ئه‌م ئاوو خاکه‌ که‌ڵک وه‌رگیراوه‌ . هه‌ر چه‌ند کورد و کوردستانیان له‌ که‌مترین مافه‌ مرۆییه‌کان به‌ گوێره‌ی ژیانی سه‌رده‌م بێ به‌ش کراون به‌خته‌ وه‌رانه‌ ئه‌م گه‌له‌ کۆڵنه‌ده‌ره‌ تا هه‌نووکه‌ توانیویه‌ هه‌بوون و کۆڵنه‌دانی خۆی به‌رانبه‌ر دوژمنانی بێ ئۆقره‌ له‌ خوێنڕێژی به‌ هه‌موو قیمه‌تێک له‌ کوژران ، خۆکوژی خۆڕاگری به‌رانبه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌ماکانی کۆچی زۆره‌ملی نه‌ک هه‌ر بسه‌لمێنێ بگره‌ داستانی تژی له‌ قاره‌مانه‌تی که‌م وێنه‌ لێره‌و له‌وی له‌ پانتایی خاکی پیرۆز و باوه‌ڕی قووڵی خۆڕاگری دا تۆمار بکات.

ئه‌گه‌ر ته‌نێ به‌ ئاماژه‌ی چه‌ند سه‌ت ساڵی پێش له‌م پێناوه‌دا قه‌ناعه‌ت بکه‌ین داستانی قاره‌مانه‌تی و خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌دانی دانیشتوانی قه‌لای دمـدم (1604) زاینی له‌ ده‌ڤه‌ری ڕووداوه‌که‌ی 5.06.20161 و هه‌ر له‌مه‌ودای نێوان ئه‌م حه‌ماسه‌ مێژوویانه‌دا کۆچبه‌ر پێ کرانی زۆره‌ملی سه‌دان بنه‌ماڵه‌ له‌ زێدی خۆیان بۆ سنووری ڵای شه‌رقی ئێران قووچان و ده‌ره‌ گه‌ز ( مه‌شهه‌د) . کۆچبه‌ر پێ کرانی هاوشێوه‌ بۆ دوورگه‌ی میان کاڵه‌ له‌ گیلان و مازه‌نده‌ران ( هۆرامیه‌کان) . کۆچبه‌ر پێکرانی هۆرامیه‌کان دیسان بۆ توون و ته‌وه‌س ( تون و طبس) ستانی گولستانی ئێمڕۆ ، به‌ داری زۆر گواستنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ خه‌ڵکی کرماشان بۆ که‌لارده‌شت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ، خاپوور کردنی گونده‌کان ،کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵ و… هیچکات نه‌یتوانیوه‌ چۆک به‌ ئیراده‌ی مرۆی کورد بۆ پاش گه‌زبوونه‌وه‌ و پێداگری ویرای هه‌موو زیان و کویره‌وه‌ری تووشکراو له‌ کورد و کوردستانی بوون و هه‌مبه‌ر وه‌ستانی دوژمن بدات.

دووپات و هه‌زار پاته‌ کردنه‌وه‌ی کاره‌ساتگه‌لی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو وه‌ک کۆبانی تا 15.06.2016 ،قه‌ره‌سه‌قڵ له‌ شنۆ و سووتاندنی گوندی نیـه‌ر ساڵی 1362،هه‌روه‌ها سه‌دان ناوه‌ندیتری ژیانی خه‌ڵک له‌ هه‌موو پارچه‌کانی وڵاتی کوردان وه‌ک شه‌نگاڵ به‌ر هه‌می غه‌زه‌بی نه‌یارانی کورد له‌ چه‌شنی کاولکاری شار و گونده‌کانی کوردستانی باکوور به‌ نواندنی ئه‌وپه‌ری هاری و دڕنده‌یی هه‌وسار پساوی به‌ ئێدعا هاو ئایین و ”برا” ی کورد !! هه‌تا دێت وه‌ک چه‌ند ڕۆژی رابردوو له‌ قه‌ره‌سه‌قه‌ڵ شاهێدی بووین له‌ سایه‌ سه‌ری ئه‌م “برا به‌ڕێزانه‌مان ” !!؟ ڕووی له‌ زیاد بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی دڕنده‌یی پتره‌.

 سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ ده‌وام ، بڵند و بڵند تر بوونی ده‌نگی ڕه‌وای مافخوازانی کورد ده‌نگدانه‌وه‌ی دلێری و حه‌ماسه‌ خوڵقێنی ئه‌فسانه‌یی ئه‌م گه‌له‌ بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی ئینسانی تا راده‌ی دان پێدانای هاوکار و هاوده‌سته‌کانی دوینێ جه‌نایه‌تکارانی تاران ، ئانکارا، به‌غدا و شام به‌ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌وانی مافی ژیانی کورد پێخامی خام خه‌یاڵی داعشیه‌کانی تاران ، هاوپشته‌کانی شاسمایلی خوێنڕێژ به‌ گوێ جێهانیان به‌ تایبه‌ت شاعه‌لی خامنه‌یی سەڵا ده‌دات .

ئه‌زموونی دوور و درێژی کورد له‌ به‌ر ئه‌نگاری فێری کردوه‌ کاتێک دێوی جه‌ماران حه‌فتخانی سنووری وڵاتان بۆ داکۆکی له‌ سیستمی خوێنڕێژی ئێسلامی ده‌بڕێ و به‌ خه‌یاڵ بۆ داکۆکی له‌ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌ داعشیه‌که‌ی له‌ سنووری به‌حری ڕه‌ش ، یه‌مه‌ن ، لۆبنان ، به‌حره‌ین عه‌ره‌بستان و بۆزنی و …. ڕۆژانه‌ جه‌سته‌ی به‌رپرسانی تینووی خوێنڕشتنی له‌ خاک و خۆڵی وڵاتاندا ده‌گه‌وزێنێ …،

 به‌ڵی ئا له‌م کاته‌ دا پێشمه‌رگه‌ی باوه‌ڕمه‌ند و چاونه‌ترسی کورد به‌ زانابوون خه‌وی خه‌یاڵاوی پاسه‌وانه‌کای حه‌فتخانی ئه‌منی !تاران ده‌شڵه‌قێنێ و ئاوقه‌دی لافاوی خوێنڕێژان ده‌بێ تا وه‌ک هه‌میشه‌ پێیان بسه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر تارانی ڕه‌گه‌ز په‌رست له‌و په‌ڕی سنووره‌کان به‌ ناو خۆپارێزی ده‌کات له‌ نێوخۆ به‌رانبه‌ر ڕۆڵه‌ حه‌ق خوازه‌کانی کوردستان واته‌ ته‌نێ شه‌ش ڕۆڵه‌ ی میری برادۆست ، شه‌ش سمکۆی دوژمن ته‌زێن ، شه‌ش ڕۆڵه‌ی به‌ ئه‌مه‌گی قازی و به‌ کورتی شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌ سه‌ر ده‌ست وه‌ها زه‌لیل و داماو ده‌مێنێ که‌ دارو به‌رد ، ژن و منداڵ ، پیرو جه‌حێلی بێ دیفاع و بست به‌ بستی کوردستانی لێ ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ی حماسه‌ خۆڵقێن به‌رانبه‌ر له‌شکره‌ ترسنۆکه‌که‌ی . له‌شکرێک که‌ وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ست له‌ ماڵی قوڕینی ژیانی خه‌ڵکی بێ به‌ش کراو دارو لێره‌وار( سه‌وڵاوا) و دانیشتوانه‌ که‌ی ناپارێزێ!!

ئه‌گه‌ر خام خه‌یاڵانی ڕژیمی تاران توانییان ته‌نێ گۆندێکی وه‌ک نیه‌ری سه‌ربه‌رز بۆ په‌روه‌رده‌ کردنی شۆڕش، ئه‌گبه‌ر وشاخه‌وان مینبه‌ری پاش سووتاندن (ساڵی 1362 ) و ڕه‌واداشتنی ده‌یان شێوه‌ جه‌ورو سته‌م به‌رانبه‌ر خه‌لکه‌که‌ی و پاش پێشکه‌ش کردنی زێده‌تر له‌ 65 هه‌ڵۆی ئازادی له‌ ویستی ڕه‌وایان پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانن به‌ داهاتووی ڕه‌ش و له‌رزۆکیان له‌ سه‌ر گۆمی خوێنی خه‌ڵک هیوادار بن.

ڕوومه‌ت و سیمای قه‌ره‌سه‌قه‌ڵ (شنۆ) پاش به‌ر ئه‌نگاری زێڕینی دمدم ئاسا له‌ ڕۆژانی دوایی هه‌روه‌ها شه‌هید که‌وتنی سێ قاره‌مانی ترله‌ هۆرامانی هه‌رمان (نیه‌ر) دا شاهێد و به‌ڵگه‌ی دوو خاڵـی هه‌ره‌ زه‌ق و حاشا هه‌ڵنه‌گرن.

یه‌که‌م : ئه‌وه‌ که‌ هیچ قۆره‌ت و که‌ره‌سه‌یه‌کی ڕۆخێنه‌ر هه‌ر چه‌ند له‌ لایه‌ن له‌شکری مه‌غۆلی جه‌مارانه‌وه‌ به‌کار بهێنرێت ناتوانی ئێراده‌ی پێشمه‌رگه‌ی کورد بۆ داکۆکی له‌ مافی ڕه‌وای ناچار به‌ به‌زین بکات.

دووهه‌م : ئه‌وه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر خه‌لکی کوردستان به‌ ڵکوو دارو به‌رد ، دیوار ، ئاو و خاک و هه‌موو پێکهاته‌ی ئه‌م نیشتمانی کوردانه‌ وه‌ک قه‌ره‌ سه‌قه‌ڵ هه‌ڵگری ڕۆحی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ، دوژمن ته‌زێنی و قاڵ بووی وانه‌ی قه‌ڵای دمدم و نیه‌رله‌ پانتایی ئه‌م خاکه‌ پیرۆزه‌ن.

سدێق بابایی ، ئاڵمان

20160627

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی