عەرەبستانی سعوودی بەشێوەیەکی سوننەتی یەکێکە لە جەمسەرەکانی جیهانی عەرەبی ئیسلامی و هەمیشەش بە بەردەوامی ڕاگەیاندوە و خۆاستی ئەوەی هەبووە کە سەرۆکایەتی جیهانی عەرەب و ئیسلام بکات،پادشاکانی سعوودی لە ڕێگەی داهاتی فرۆشتنی زۆری نەوتەوە هەوڵدەدن تا بەهەر شێوەیەکی کە بووە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بۆ قازانجی زیاتری خۆیان بکاربێنن.
عەرەبستان لە ناو تێورەییە ناسراوەکانی ژیۆپۆلۆتیکیدا پێگەیەکی تایبەتی هەیە،دەست ڕاگەیشتنی هاوکاتی بە زەریای سوور و کەنداوی فارس،دەتوانی پێگەی ژیۆستراتیژی و ژیۆ ئیکۆنۆمیکی ئەم وڵاتە لە ناوچەکدا زۆر بەرز بکاتەوە..
سعوودیا رۆژانە لەگەڵ بەرهەمهێنانی “دوانزدە” ملیۆن بەرمیل نەوت کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی بەرزبوونەوە و نەزمبوونەوەی بازاری نرخی نەوت هەیە و ڕۆڵیکی سەرەکی دەگێری و لە لایەکی تریشەوە بەبوون بە ناوەندی قیبلەی موسڵمانەکانی جیهان و بەرژەوەندی کولتووری و داهاتی ئەم شۆنە پیرۆزە،پێگە و شۆنی عەرەبستانی سعوودی زۆر تایبەتتر و گەوڕەتر کردوە،سەرەڕای ئەوەش سیاسەتی دەرەوی عەرەبستان بۆ سەرۆکایەتی جیهانی عەرەب و وڵاتانی هاوپەیمانی موسڵمان دەتوانین وەک سەرەکیترین پێوەر بۆ هەڵسەنگاندن و پاراستنی پێگە و شۆنی پێشەنگی خۆی بۆهەناردەکردنی نەوت پێناسە بکەین، دیپلۆماسییەت و سیاسەتی لێزانانەی دەرەکی ڕیاز هەم لە چۆنێتی درۆستکردنی هەژموونیێکی گونجاو لە ناو کۆمکاری جیهانی عەرەب و ئیسلامی سووننەدا لەلایەک و پاراستنی پەیوەندیی ستراتیژیکی خۆی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی لە ئاڵیەکی ترەوە زۆر سەرکەوتوو بووە.
سعوودیا و ئێران
خاڵی دەستپێک و کۆتایی نفووزی ناوچەیی رژێمی ئێران کاتێک بوو کە رۆژئاوا لەسەر مەسەلەی پرۆژە ئەتۆمییەکەی ئەم وڵاتە تەک بەرهەمەی خستە ناو لیستی گەمارۆکانەوە و بەدوای ئەوەش گۆڕانکاریی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد و عەرەبستان وەک نموونەیەکی خاوەن هێز و دەسەڵاتی نەوت لەجیهاندا بڕیاریدا نرخی نەوت دابەزێنت و هاوکات لەگەڵ گەمارۆکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کار بۆ ئێران زۆر دووژوارتر بووە! لە یەکەمین ئیستارتی گۆڕان و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە وڵاتانی توونیس و میسر و لیبیا دەستیپێکرد،”رووسیا“ی گەوڕەترین جەمسەری جیهانی لە ساحەی سیاسی و ئابووری وڵاتانی توونیس و میسر و لیبی سڕیەوە و شەپۆڵی گۆڕانکارییەکان سووریەی هاوپەیمانی ستراتیژیکی ئێران و روسیای لە ناوچەکەشدا گرتەوە و رژێمی بەشار ئەسەد و حکوومەتی سووریا لەگەڵ هێزی گەل و ئۆپۆزسیۆنێک رووبەروو بۆنەتەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاڵی پادشای سعوودیاوە پڕچەک و پشتیوانیان لێدەکرا،
ئێران سەرەڕای گەمارۆ و گووشار لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا و دابەزینی ئاستی نرخی نەوت لەلایەن عەرەبستانەوە،بەڵام دووبارە چۆ ناو گۆڕەپانی پشتیوانیکردن لە دیکتاتۆری بەشار ئەسەد و بوو بەهاوپەیمانی سەرەکی،هەرچەندە گریمانەی ئەوەی کە شایەد رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بۆ سعوودیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ناوخۆیی گەڵانی سووریا کارێکی زۆر دووژوار نەبوو،بەڵام ئامانجی سعوودیا لە دەڕێژە کێشانی ئەم جەنگە لە سووریادا زیاتر بۆ لێدان و سەپاندنی خەسارەتی گیانی و ئابووری زیاتر بوو لە ئێران و ڕاکێشانی رووسیاش بۆ ناو زەڵکاوی سووریا،هەروەک چۆن لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوودا لە زەڵکاوێکی لەم شێوەیەدا گرفتار بوو و بەرهەمەکەشی بە رووخانی یەکێتی سۆڤییەت کۆتایی پێهات.
عەرەبستان و یەمەن
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی خەسارەت و شکەستەکانی لە شەری سووریەدا،لە هەوڵدان دابوو بۆ دروستکردنی کۆلیدۆرێک بۆ گووشار خستنە سەر سعوودیا و لە وڵاتی یەمەن زۆر هەوڵیدا و لەم هەوڵانەشی لەسەرەتادا سەرکەوتوو بوو،بەڵام زۆر نەخایەند کە لەگەڵ کردەوەکانی تووندی زەلهێزی ناوچەکە یانی عەرەبستان رووبەروو بۆوە و تەواویی نەخشە و پیلانەکانی ئێرانی پووچەڵکردەوە، شارژکردنەوەی حۆسیەکانی یەمەن لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دژی سعوودیەکان رووبەرووی هەڵوێستی و کردەوی زۆر تووندی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بووە و هاوپەیمانانی سعوودیا لە مەسەلەی چارەنووسی یەمەن و هەرەشەکانی سەر [بابەلمەندیب]دا،هەم یەکێتی سووپای سەربازیان پێکهێنا و هەمیش دوای ئەوە لە هەمبەر هێرەشەکانی سەر کۆنسووڵخانەی عەرەبستان وڵاتانی هاوپەیمانی سعوودیا تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵپچراند،بە گشتی عەرەبستانی سعوودی ئێرانی خستە ناو گۆشەگیرییەکی وەها کە سەرەڕای بوونی کۆمەڵێک پرۆپاگەندە لە بواری پشتیوانی کردنی عەرەبستان لە بەرهەڵستکارانی سووننی لە ناوخۆی ئێران گریمانەی تووندتر گرتنی مەسەلەکانی ناوخۆیی بە پشتیوانی عەرەبستان لە ئێراندا زۆر چۆتە سەرەوە.
سعودیا چەکی نەوتی وەکو بەهێزترین وکاریگەرترین چەکی خۆی بەکارھێناوەو دژی نەیارانی {سیاسی و ئابووری}… بۆ نموونە لەتشرینی ساڵی ١٩٧٣ دالەکاتی جەنگی عەرەب وئیسڕائیلدا سعودیە وەکوو ناڕەزایی دژی یارمەتی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل بۆ ماوەیەک فرۆشتنی نەوتی ڕاگرت و کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئەمریکای لەچاوەڕوانی دا هێڵایەوە، بەمەش نرخی نەوت بوو بە ٤ بەرامبەر، ئەمەش بووە هۆی سەخت بوونی ژیانی ئەمریکایەکان و زۆر بوونی بێکاری لەئەمریکا، هەموو ئەمانە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکای ڕیچارد نیکسۆن و وەزیری دەرەوەی هێنری کیسنجری نیگەران کردو کاتی ویست تاکو توانرا سعودیە ڕازی ببێت نەوت بفرۆشێت و نرخی نەوت دابەزیەوە…. لەساڵی ١٩٧٧ دا کاتێک نفوزی شای ئێران لەناوچەکەو دونیا زیاتر دەبوو دووبارە بۆ دانانی سنوورێک بۆ شا، سعودیە نرخی نەوتی دابەزاندوە و بەمەش گورزێکی کوشندەی لەئابوری ئێران دا بەتایبەتی کەئەوکات ئابووری ئێران بەتەواوی پشتی بەفرۆشتنی نەوت بەستبوو….. هەرئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی نارەزایەتیەکان و لەکۆتاییدا شۆڕشی ئێران بەرپابوو وکۆماری ئیسلامی هاتە سەرکار… هاوکات لەگەڵ یارمەتی ئەمریکا و سعودیە بۆ گروپە تیرۆرستەکانی ئەفغانستان و لەسپتەمبەری ساڵی ١٩٨٥ دا وەکو یارمەتی بۆ ئەمریکا کەئەوکات ڕۆناڵد ڕێگان سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو سعودیە نرخی نەوتی دژی یەکێتی سۆڤیەت دابەزاند کەئەوکات زۆر ترین دەرامەتی سۆڤیەت لەفرۆشتنی نەوت وغاز بوو… هەرئەمەش هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی خەرجیە سەربازیەکانی بووە هۆی هەڵوەشانی بلۆکی سۆڤیەت،و دانانی سنوورێک بۆ بڵاو بونەوەی بیرۆکەی سۆسیالیستی….
عەرەبستان و رووسیا
خاڵی دەستپێک و کۆتایی یەکێتی سۆڤییەت کاتێک بوو کە عەرەبستانی سعوودی بڕیاریدا لە ساڵی 1985دا،کە لە سیاس ەتی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پشتگیری نەکات، دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت بۆوە هۆکاری هەرزانبوونی بەرهەمە نەوتییەکان و کەم بوونەوەی داهاتی کۆی هەناردەکردنی یەکێتی سۆڤییەت و ئەم وڵاتەی ناچار کرد تاکوو بۆ هاوردەکردنی دانەوێلە و تێرکردنی سگی جەماوەری خۆی بگەرێتەوە بۆ دەستی رۆژئاواییەکان و قەرز بکات و لە کۆتاییشدا یەکێتی سۆڤییەت لەبەریەک هەڵوەشا.
لە دەڕێژەی ئەم گۆڕانکارییە تازەیەی ناوچەکدا کە بە بەهاری عەرەبی ناسڕاوە و دەسەڵات لە چەندین وڵاتدا لە بەرژەوەندی رۆژئاوا و هاوپەیمانانی ناوچەیی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعوودی تووشی گۆڕانکاری بوونەوە و گەوڕەترین گورزیش دووبارە بەر رووسیا کەوتوە،چۆن وڵاتانی وەک توونیس و میسر و لیبیا کە گەوڕەترین کڕیارانی چەک و چۆلی سەربازی رووسی بوون بەتەواویی لەژێر هەژموونی رووسیا دەرکەوتن و عەرەبستان توانی لە ڕێگەی هێز و دەسەڵات و پێگەی خۆیەوە سەروەری ئەم وڵاتانە بۆ لای خۆی و رۆژئاواییەکان بگۆڕێت.
لە سەرەتای دەستپێکردنی گۆڕانکارییەکانەوە تا ئێستا سعوودیا توانیویەتی لە ڕێگەی هێزی نەوت و دیاریکردنی نرخی رۆژانەی نەوت ستوونەکانی ئابووری ئەم وڵاتانە وەڵرزەین بخات،چۆن هەڵکشان و داکشانی نرخی رۆژانەی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕاستەوخۆ کارێگەری هەیە لەسەر ئابووری رووسیا و ئێران.
بەرزبوونەوەی ئاستی ئابووری رووسیا بە بەرەکەتی گرانبوونی نەوت و غازی سروشتی لە ساڵی ١٩٩٨و تا کوو ساڵی ٢٠٠٨بە شێوەیەکی مامناوەندی لە سەدا ٧ بووە.بەڵام ئێستا رۆژە خۆشەکان کۆتایی پێهاتووە و دابەزینی نرخی نەوت، ستوونەکانی ئابووری ئەم وڵاتەی بەتووندی خستۆتە بەردەم رووخانەوە؛ رووخانی بەهرەوەری،کەمبوونەوەی هێزی کار، بەرهەمەکانی بێ ڕەکابەر،کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی کە لەلایەن کۆمەڵێک نەیاری دەوڵەتەوە مۆنۆپۆڵکراون و بۆ نموونە کاریگەری دابەزینی نرخی نەوت هەموو بۆتە دەستکەوتی کەمبوونەوەی ڕێژەی داهاتی نەوتی رووسیا،کەمبوونەوەی ڕێژەی داهاتی ساڵانەی رووسیا و وەلڕزەکەوتنی ستوونەکانی ئابووری ئەم وڵاتە هەمووی پەیوەندی بە ئاستی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە لایەن سعوودیاوە هەیە.
رووسیا سەرەڕای تێگەیشتن لە ئەزموونەکانی شکەست و داڕەمانی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو،کە گەوڕەترین فاکتەری رووخانی پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوت هەبوو لە لایەن وڵاتی عەرەبستان،ئێستا ناخۆازی لەمە زیاتر سووکایەتی پێبکری و بکەویتە ناو گۆشەگیری زیاترەوە، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە دەستێوەردانەکانی لە گۆڕانکاری ناوچەکەدا و بەتایبەتی لە سووریاش بەناچاری کۆتایی پێهیناوە و مەجبوور بوو زوو هەڵاتبا،تا نەوەک کینە و ڕەقی عەرەبستانی سعوودی دووبارە بێتەوه.