"an independent online kurdish website

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک دژ بە هەڕەشەی بەرپرسانی باڵای نیزامیی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات، لە شاری کۆیە لە کەمپی ئازادی بەڕێوە چوو.hasan-sherefi-koye

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لایەن و حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور و کەسایەتیە سیاسی و هونەرییەکان، خۆپیشاندانێک دژ بە هەڕەشەی نیزامیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی باشوور، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات پێکهات.

لەو کۆبوونەوەدا خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ بەشدار بوون دواتر پرێس کۆنفڕانسێک لەو پێوەندییەدا بەڕێوە چوو کە حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پرێس کۆنفرانسەدا باسی لەوە کرد کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تەنیا زمانی زۆر دەزانێت و لە ڕێگای شەڕ و ئاژاوە و هەڕەشەوە هەوڵی داوە کە خۆ بسەپێنێت.

شەرەفی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، حیزبی دێموکرات ماوەی ٢٠ ساڵە خەباتی چەکداریی لە بەر بەرژەوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەم بەشەش هەر خاکی ئێمەیە ڕاگرتووە، بەڵام بەداخەوە نە هەرێمی کوردستان توانی وەڵامی ئەو دەرفەتە بداتەوە نە ڕێژیمی ئێرانیش توانی جوابی هەرێمی کوردستان بداتەوە.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەو حەرەکەتەی ئێمە تەنیا ئیرادەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هیچ لایەنێک یا وڵاتێکی ناوچە یا ڕۆژئاوایی پشتیوانیی لە ئێمە نەکردووە، ئەگەرچی ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات پێوەندییەکی قووڵمان لەگەڵ وڵاتانی دێموکرات هەیە.

شەرەفی لە کۆتایی قسەکانیدا سپاسی هەموو ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتییانەی کە لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربوون کرد و ڕایگەیاند کە یەکگرتوویی کورد هەموو دوژمنانی کورد بە چۆکدا دێنێت.

لەو خۆپیشاندانەدا، حیزبی شیوعی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، تۆڕی چەتری ڕێکخراوەکانی کۆیە و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بەشدار بوون و پشتیوانییان لە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

کاک حەسەن شەرەفی 

بۆ ڤیدیۆی وتووێژەکان و هەواڵەکانی دیکە لەم بارەوە تکایە ئێرە کلیک بکەن youtube

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی