Hoppa till innehåll
Hem » جیژنی سەرکەوتنی ڕۆژوو گرانە، مەلا برایم مەجیدپوور

جیژنی سەرکەوتنی ڕۆژوو گرانە، مەلا برایم مەجیدپوور

بە ناوی خوای مەزن.

بە بۆنەی سەرکەوتن لە بە جێهێنانی ئەرکی پێرۆزی گرتنی ڕۆژوی ڕەمەزانو پاک بونەوەی دڵو دەرون لە چڵکو چەپەرو هەڵەو پەڵان،mela_biraym1

جێژنە پیرۆزە لە سەرجەم خۆشکو برا کوردە ئیماندارە هاوسۆزە کانم دەکەمـو هـیوادارم ئـەومانگە ڕازو نیازە دەگەڵ خـوا بەرو بووەکەی ئەوەبێی کە لە تاوانی یەکتر خۆ شبینو دەستی بـرایەتی لـەناو دەستی یەک بنێینو گوناحو خەتاکان بۆ هەتایە فەرامۆش بکەینو بەسەداقەتو دڵسۆزیەوە یارو یاوەری یەک بین، دوژمنانی دینو دنیامان لە مەیدان دەرکەینو وەک گەلێکی دەسکری خوا بەگشت ئامانجە خوا پیداوەکانمان بگەین.

 

ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان بە دەقی قورئانی ئایەتەکانی ١٨٣ و١٨٤ ی سوڕەی بەقەڕە لەسەر گشت موسوڵمانێک واجبکراوەو یەکێک لەپایە گرینگەکانی ئیسلامە . بەجێهێنانی ئەرکەو بۆ ئیمانداران دیاریکراوە. مەبەستیش لەو ئەرکە خو گرتن بە (تەقوا)یە ، واتە پاراستنی نەفس لە هەر کردەوەیەکی کە لە لایەن خواوە لێی قەدەغە کراوە. کارێکی بە ڕواڵەت قورسە ،بەڵام بۆ ئیمانداری خاوەن ئیرادە هاسانە.

کاتێک مـرۆڤ دەست دەداتە ئـەنجامدانی کارێکی قـورسو گران ، پێویستە لـە پێشدا بە جوانی بیری لێبکاتەوە ، هەڵی سەنگێنێ ، لێکیداتەوە. هێزوتواناو ئیمکانو دەرەتانی خۆی بۆ ئەوکارە بێنێتە بەرچاو بارەو باری بکا .کاتێک گەیشتە ئەو قەناعەتە کە دەبێی بیکاو لە عۆدەشی دێتە دەرێێ ئەو کاتە دەستی پیدەکا . دیارە دەبێی ئەوەش بزانێ: کارەکە چیە ، چۆنی دەکا ، بـەهرەی چیەو بـۆچی دەکا . هـەروەها کەرەسەو ئـامرازی پیویستی بـۆ دابین دەکاو لە هەموش گرینگتر دەبێ ئاکامەکەی بە هەڵسەنگادنی خۆی (٩٩ ) لەسەدی بە مسۆگەری ببینێ.

بۆ مرۆیەکی خاوەن باوەڕی موسوڵمان ئەوە سەلمێندراوە کە خۆی دەسکری خوایەو ئەو خوایەش هێندێک ڕێیو شوێنی نیشانداوە دەبێی ڕەچاویان بکا ، هێندێک ئەرکی خستۆتە سەرشان ،دەبێ ئەنجامیان بدا . بـۆ ئەنجامدەران پاداشتی دیاریکردوەو بـۆ ئەوانەش کە خۆی لیی گێل دەکەنو بێبەڵگە پشتگوێی دەخەن سەزای داناوە . مانای دروستی ئیمانیش ئەوەیە کە لەبەرانبەر ئەنجامدانیان ئەرکدارو لێپرسراوی . یەکێک لەو ئەرکە گرینگو قورسانە گرتنی ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانە. بۆیە گرینگە چونکە هەمو ئەندامی لەش ئەرکی خۆیان هـەیەو لێی بـەرپرسیارن . گۆڕەپانی فێربـونـو خۆڕاهێنانە . بۆ خوو گرتن بەئەنجامدانی کاری قورسو گرانە . بۆ فێربونی سەبرو خۆڕاگریو نەوەستانە. خەباتە بۆ ناسینی برسیەتیو تێگەیشتن لە حاڵو باڵی هەژارانە . بۆ هەستان بە دەستگیرۆیی ئاتاجو دابینکردنی پێداویستی موحتاجانە. بۆ سور بون لە سەر بەردەوامیو کۆنترۆڵکردنی نـەفسی سەرکێشو گێڕانـەوەی لـە توشبونی هـەڵەو تاوانانە. مانگی ڕەمەزان گۆرپانێکە دەبێی بە مەکینەی مێشکو بەهێزی بڕواو ئیمان وەک زەوی شێوو وەردی بکەیو تۆوی سەداقەتو ، ئەمانەتو ، دەستو دڵپاکیو ، سەبرو خۆڕاگریو ، بەخشندەییو دڵاواییو ، خۆشەویستیو ، هاوکاریو ، بەردەوامی تێدا بچێنی . بە بارانی نوێژو تاعەتو خێرو سەدقەو فریا کەوتنی لێقەڵماوان ئاودێری بکەیو بە هەمو تایبەتمەندیەکانی خوا پەسندانە باغچەی ئیمانو مرۆڤدۆستیت بخەمڵێنی . ئەگەر توانیت ئەو ئەرکو ڕاسپاردەو مەبەستو ناوەرۆکانە بەبێی ڕێاو دوو ڕووییو چاوەڕوانیو تەنیا لـە بـەرئەوەی کە ئـەرکی خواییتە بـە جێیان بـگەیبێنی ، ئـەوە نیشانەکەت پێکاوە ، ئامانجەکەت وەدیهێناوە ، پاداشتەکەشت لەلای خوا پارێزراوە. ئەوەیە ڕۆژی جێژنـو خۆشی، بەڕاستی جێژنی ڕۆژوگرانە .ئەرکی ئیمانیو ویژدانیت بە سەرکەوتویی بەجێی هێناوە . لەو ڕۆژەدا بە لێبوردنو لەبیرکردنی ناکۆکیو دڵ ئێشیەکانو دەستە ملان بونی ژنو منداڵو کەسوکارو دەرو جیران جێژنانە دەدەیتە هەموانو گەردن ئازایی دەکەیـو هەمو تۆزو گەردێکی لە سەر دڵو دەرونت لادەبەی . لەو ڕۆژەدا دڵان لێک نیزیک دەبنەوە ، ئەوانەی لێک تۆراون ئاشت دەبنەوە ، ئاسەواری ڕقو کینە دەسڕنەوە . بۆ دڵنەواییو دابینکردنی ئیحتیاجی پێداویستان ، دەگەڵ جێژنە پیرۆزە سەرفترەو زەکاتو خێرو حەسەنات دەبەخشرێنەوە. دەرگای برایەتیو خۆشەویستی دەکرێنەوە ، دژایەتیو ناتەبایی فەرمۆش دەکرێن . ڕاسپاردەکانی ڕەمەزان وەدی دێن ، ئەوەش ئەو کاتە وایە، کە لە بردەوامیدایە. کام جێژن لـەوە خۆشترو پیرۆزترە ، کە تۆ زەحمەتێکی زۆرت کێشاوە ، کارێکی کەگەلێک قـورسو بـایخدارت ئەنجامداوە ، ئەرکی خۆت لـەلایەنی خواییو بنەماڵەو دەرو جیرانان بێکەمـو کوڕی بـەڕێوە بـردوە ، دڵنیابە ئـامانجت پـێـکاوەو قازانجێکی زۆرت کردوە ، ڕەزای خواو خەڵکت مسۆگەر کردوە . کام جێژن لە ڕۆژی سەرکەوتن پیرۆزترە . چاکە دەگەڵ عەبدانی خواو بەبێ ڕیا ون نابێی پاش مەرگیشت هەر لەبەرچاوو لەبیر نەکراوە.

دەبا ئەو جێژنە بکەینە بنەمایەکی نوێی بۆ برایەتیو یەکگرتوییو هاوکاریو بەرەنگاری واز لە ڕیسو گوریسی سیاسی بێنینو کوردانە قـۆڵی هیمەتی لـێـهەماڵینو هـەرچی

خرتو خاڵو جڕو جانەوەراتی سەر ڕیگای ڕزگاریمانە ڕایماڵین.

بەهیوای ئەوڕۆژە . دیسان جێژنتان پیرۆز.

براتان مەلا برایمی مەجید پور ٥ / ٧ ٢٠١٦ زایینی ٣٠ / ڕەمەزانی ١٤٣٧ کۆچی