من تانگم له کوردستاندا ئه‌گرمێنم
هه‌رچی بێته سه‌ر رێگام ئه‌یکرمێنم! 
من فانتۆمم، سیخۆم و کۆپته‌ری ئاپاچی
شار و گوند و ده‌شت و دۆڵی کوردستانم داپاچی!
من قه‌ره‌قۆڵ و پۆلیسم، من عه‌سکه‌ر و ژنراڵم
له کوردستاندا دژی مرۆڤ و مه‌ل و موور و ئاژه‌ڵم!
***
من تانگم له ئه‌نکارا و تاران و.. وه‌ک جۆلانێی دڵگیر
سوارم ئه‌بن گه‌وره و بچووک، جوان و پیر!
من هیلکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ی جۆراوجۆرم
له ئاسمانی ئانکارا و تاران و.. خۆ ئه‌بوێرم!
من عه‌سکه‌ر و قه‌ره‌قۆڵ و پولیس و ژاندار و ئه‌فسه‌رم
له ئه‌نکارا و تاران و.. دیل و سه‌رشۆڕ و بێسه‌رم!

***
سه‌عی سه‌قزی 20/7/2016