Hoppa till innehåll
Hem » پرسیار؟ تۆ بڵێی بە پارەی دووبار شووشە وڵاتێک نەسووتێنێ؟، رەوف گوڵبەدەن

پرسیار؟ تۆ بڵێی بە پارەی دووبار شووشە وڵاتێک نەسووتێنێ؟، رەوف گوڵبەدەن

ئەرێ پارێزگاکانی هاوسێی کوردستان وەک ئازەربایجان و زەنگان و هەمدان و ئەوانی بڕێک دوورتر، ئایکوو ئەوانیش وەک کوردستان ژینگە و مووچە و مەزراکانیان دەسووتێنن؟reuf-gulbeden

ئایەکوو کەس هەتا ئێستە بیستوویەتی لە قوم و مەشهەد و کرمان و ئەسفەهان و تەبرێز و زەنگان مووچە و ژینگە بە ئەنقەست ئاگری تێبەردەن؟

ئەرێ چۆن چۆنییە کە مووچە و مەزرای گوند و دیهاتەکانی کوردستان بە رۆژ و بە شەو لە ئاگردا دەسووتن؟

ئەوانەی وا چاوەدێری سنوورەکان دەکەن و کۆڵبەرێک لە ناو ئەو چیا و کوێستان و دەرە و دۆڵانە دەکەنە ئامانجی گوللە ئەی چۆنە هەتا ئێستاکە چاویان بە یەک کەس نەکەوتووە کە ئەم ئاگرە بەردەداتە دارستان و مووچە و مەزرا و ژینگەی کوردستان؟

ئەوەی کۆڵبەرێک لە سەر بارە شووشەیەک دەکوژێت تۆ بڵێی بە پارەی دوو بار شووشە هەموو وڵات نەسووتێنێ؟!

 

 

رەوف گوڵبەدەن

20.7.2016 ز