ئیرە دەنگی کوردستانی ئێرانە! دەنگی کوردستانی ئێران لە سەر شەپۆلەکانی بوریەر و کۆساڵان ، دەگاتە ماڵە بێ دەنگە کانی هەموو کوردستان! رۆڵە بوێرەکانی دیمۆکرات،
دەنگە بێ دەنگ کراوەکانی کورد دەکەنە بوومەلەرزە و ترس و تۆقان دەخەنە کۆشکی دەسەڵاتداران…
دەنگی کوردستانی ئێران لەدەڤەرەکەی شامییانەوە دەگاتە ماڵەکانی ئێوە.
دوژمنانی ئازادی، ئاگر لە سینگی کۆساڵان بەردەدەن تا “شۆرش” سیاچەمانە و خاڵۆ خاڵۆ ی مەولەویی بۆ ” هەوراز” نەڵێتەوە و شاخەوان ” گوێ لە یەکەم ترپەی دڵی کۆرپەی نەگرێ
رووباری سیروان سوورهەڵگەراوە لە خۆینی مام ئەکبەر، شۆرش و شاخەوان، دەڵێ ئێمە فێرکراویین کە بۆ شەهیدانمان ناگرین و رێگایان درێژە دەدەیین، سنور ناناسین ، ئیمە رۆڵەی نییەری دێموکرات پەروەرین.
ئێرە بوریەرە، لێرە دەنگی ئاویەر و هەرورامان تێکەڵ دەبێ و هاوارێ بو گوێی نیشتماندا دەدەن، بۆ ئەم هاوارە هەموو کەس لەسەر پێ رادەوەسستێ بۆ رێز گرتن لە دەنگی بوێرانەیان و ئیرادەی پۆڵاینییان !
سنەی سەربەز و ئاویەر ئەمجارە مەشخەڵی ڕاسانەوەی گەلیان بە دەستە، سەیربکەن ڕاسانی ئەمجارە لە هەموو کوردستانەوە دیارە، ئەم دەنگە دلێرە بانگی ئازادی بە گوێی ماف ویستاندا دەدا، تیشکی دێموکرات لەناو جەرگەی وڵاتەوە وێنەی راستەوخۆی گیان لەسەردەستی و بوێری پێشمەرگە دەگوازێتەوە، گەورە و بچو ک و لاو پیر باس لەم نەبەردییە دەکەن و ئەم وێنەیە تا هەتایە لە چاوی کەس ناسڕدرێتەوە..
لێرەوە کوردپا دەنگی هەڵبریەوە کە ئەم گەلە چەوساوەیە دیسانەوە شایەتی سووتانی شاخ و کێوەکانی کوردستانە، تاوانەکانی شەری بەسەر کورددا سەپاو لەم وڵاتە دوای نایە..
کاوە لێرەوە بە خوێنی خۆی و پێنوسە رەوانەکەی مێژووی سەرهەڵدان و هەمیشە سەربەرز ژیان و وەک هەڵۆ بەرزفرینی تۆمارکرد. ئەم وانەیە ئیتر مامۆستا سەرکەوت نایڵێتەوە، ئەو خۆی مامۆستای وەک کەڵ ژیان و کەم ژیان بوو.
لێرەدا لە بوریەر ئازادی و ماف ویستی و سەربەرزی گەمارۆ دەدرێن.
لێرەوە کاوە و سەرکەوت، دوو ئەوینداری تامەزرۆ بە دیتنەوەیان بۆ هەمیشە جێدێلن و بەرەو بەرزی ئاسمان لە باڵ ئەدەن، دوو دڵی تەنیا.
دوو ئەوینی ناکام
دوو ئەڤینداری پر لە حەز هەتا مردن با ئارەزووی دیتنەوەیان دەمێننەوە کۆشکی داهاتوو و حەزەکانیان دەروخێن و ماڵی بێ هیوای و تەنیای لە ئامێزیان دەگرێ.
کاوە کورە گەورەکەم، خۆشەویست و هاوڕێم، رێبەرەکەم و هاوبیرەکەم، لە دوا ماڵئاواییتا خەمی هیچ کات نەبیستنەوەی دەنگە پڕ سۆزەکەت و نەبینینەوەی چاو پڕ هیواکانت دایگرتم، هەر ئەو کات ترسام ئەوە دواین بینین و بیستنت بێ، سەفەری بێ گەرانەوەت بێ…
کوڕە بە باوەڕ و رێبەرە پێشمەرگەکەم ئەم حەماسەی تۆ خوڵقاندت وانەیەکە و مێژوو دەینووسێتەوە و تا کورد مابێ لەبیر ناکرێ تۆ ئیتر دووبارە نابیتەوە عەزیزەکەم، پێشمەرگە بە باوەرەکەی رێبازی قاسملوو، کورە خۆشەویستەکەی ناو پێشمەرگە. کورەکەم هەمیشە لە ناو دڵمدای بۆیە هەرگیز ناتوانم بۆ هەمیشە بلێم ماڵئاوا.
بابەتی پەیوەندی دار
حدکا شەهید بوونی دوو لە کادرە دیارەکانی خۆی لە ناوچەی مەریوان بڵاو کردەوە
دیسان نییەر، دوکتۆر حوسێن خەلیقی