هه‌ر وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له په‌یامی نه‌ورۆزیی 1395ی هه‌تاویدا داوای كرد
دهنگو توانای شاخ‌و شار لێک گرێبدرێ بۆ پێكهێنانی هێزێکی پتەوی چارەنووس ساز. سیاسه‌تێك كه له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌و خهسارناسيى رێبه‌ریی حیزب بڕیاری له‌سه‌ر درا. ئه‌مه نه‌ك په‌یامێكی ساده، به‌ڵكوو په‌یامێك بوو كه لانیكه‌م ساڵێك بوو كاری بۆ دهكراو هه‌ر له‌و رێگهشدا حیزب شه‌هیدو برینداری بۆ دابوو. به‌ڵام ئه‌و په‌یامه كه 24 كاتژمێر پێش له ده‌ستپێكی فه‌رمیی نهورۆزو له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندرا، هێند به‌هێز بوو كه كاریگه‌ریی زۆر ئه‌رێنی له جێژنی نه‌ورۆزیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانا. په‌یامێك كه كه‌متر له 24 كاتژمێر كاریگه‌رییه‌كانی بۆ هه‌موان روون بۆوه. دوای ئه‌و په‌یامه حیزبی دێموكرات راسانێكی له بزووتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێكخست‌و هه‌ر ئه‌و رۆڵه به ئهمهگو ئازادیخوازانه كه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتن، بۆ گرێدانی خه‌باتی شاخ‌و شار، روویان له قووڵایی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌م راسان‌و خه‌باته، جگه له حیزبی دێموكرات له توانای هیچ رێكخراوێكی دیكه‌دا نیه، به‌ڵام به بێ نرخ به‌ره‌و پێش ناچێ‌و تا ئێستا چه‌ندین كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبیش له‌م پێناوه‌دا به شانازییه‌وه گیانی خۆیان پێشكه‌ش به باره‌گای ئازاديی كوردستان كردووه. لەو پێوەندییە دا سه‌دان جاش‌و پاسداریش كوژران‌و بریندار بوون‌و ئه‌م ره‌وته هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
ئێستا كه راسان رۆژ به رۆژ به‌هێزتر دهبێو وره‌ی خه‌ڵك رۆژ به رۆژ به‌رزترو گرێدانی خه‌باتی شاخ‌و شار ورده ورده زیاتر له جاران خۆی ده‌نوێنێ‌و پۆل پۆل لاوانی كورد، روو له حیزبی دێموكرات دهكهنو بۆ به‌هێزتربوونی راسان ده‌بنه پێشمه‌رگه، دوو بەرە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه راوه‌ستاون‌و هه‌ر رۆژ پیلانێكیان هه‌یه بۆ له‌نێوبردن‌و كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی راسان.
به‌ره‌یه‌كیان وه‌ك هه‌میشه پێكهاته‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، به چهكدارو بێچهكو بناژۆخوازو ئێسلاح تهڵهبەوە، ئه‌و به‌ره‌ی دیكه‌ش پێك هاتووه له نه‌یارانی حیزب‌و ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هێزبوونی خۆیان له لاوازبوونی حیزبی دێموكرات‌دا ده‌بینین.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه دژبه‌ری یه‌كترین، به‌ڵام بۆ لاوازكردنی حیزب‌و به له‌نێوبردنی راسان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌كتری، هه‌ر رۆژ به جۆرێك دژایه‌تی حیزبی دێموكرات دهكهنو هه‌ر كارێ كه حیزب دهیكاو هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه ده‌یگرێ، ئه‌مان به دژی رادهوهستنو دژایه‌تی ده‌كه‌ن. به جۆرێك كه قسهكانو هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و حیزب‌و كه‌سانه كه خۆیان به دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌زانن، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه. رێژیم ئه‌و كاره ده‌كا كه شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سهرنهكهوێو خه‌باتی شاخ‌و شار پێكه‌وه گرێ نه‌درێ، نه‌یارانی حیزبیش دژایه‌تی حیزب‌و كار‌و كرده‌وه‌كانی ده‌كه‌ن چونكی خۆیان به په‌راوێزخراو و بێهێز ده‌بینن.
تازه‌ترین دژایه‌تیی ئه‌م دو به‌ره، هه‌ڵوێست گرتنه به دژی به‌شداری كردنی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكرات لە رێوڕه‌سمی رۆژی نەتەویی عەرەبستانی سعوودیدا لە هۆتێل دیوانی شاری هەولێر، پێته‌ختی هەرێمی کوردستان. به‌و بیانووه 71 ساڵ خه‌باتی حیزبی دێموكرات‌و پێوه‌ندییه‌كانی حیزب به تایبه‌تی، كه‌وتۆته به‌ر هێرشی ئه‌م دوو لایه‌نه‌و ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش راناوهستنو كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو حیزب ده‌كه‌نه ئامانج.
دوو مه‌سه‌له له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویسته روون بكرێته‌وه:
1ـ پێوه‌ندیی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ عهرهبستانو وڵاتانی دیكه.
پێش له هه‌موو شتێ ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه حیزبی دێموكرات وه‌كوو رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مافی بێ ئهملاوو ئه‌ولای خۆیه‌تی كه له‌پێناو قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هه‌ر كهسو حیزب‌و رێكخراو‌و وڵاتێك پێوه‌ندی هه‌بێ.
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر حیزب پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان یان وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه نه‌بێ جێگای سهرنجو داخه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی هه‌بێ. ئه‌وه‌ی كه دیار‌و به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه ئێستا زلهێزانی جیهان راسته‌وخۆ خۆیان تێكه‌ڵ به كێشه‌كانی وڵاتانی دیكه به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ناكهنو هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له رێگه‌ی زلهێزانی ناوچه‌ییه‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بۆ نموونه وڵاتانی ئیسرائیل، توركیه‌و عه‌ره‌بستان سێ وڵات له وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستن.
ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكرات پێش له هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كى دیپلۆماسی بیهه‌وێ چاوێك له مێژووی ئه‌و وڵاتانه بخشێنێو بزانێ گه‌لۆ مافی مرۆڤـ له‌و وڵاته پێشێل ئه‌كرێ یان ناو ئه‌گه‌ر شتێكی نێگه‌تیڤی له‌و پێوه‌ندییه‌دا چاو پێ كه‌وت به‌و بیانووه پێوه‌ندی نه‌گرێ، ئه‌وه نه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به‌ڵكوو له وشكایی ئورووپا‌و ئامریكاش هیچ وڵاتێكی ده‌ست ناكه‌وێ كه سه‌رده‌مانێك مافی مرۆڤی تێدا پێشێل نه‌كرابێ یان ئێستا مافی مرۆڤی تێدا پێشێل نه‌كرێ. ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهانيش بخشێنین ده‌بینین سه‌رده‌مانێك گۆمی خوێنێ تێدا هه‌ڵگیرساوه‌و هه‌روه‌ها هه‌ر ئێستاش له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا كهمو زۆر به داخه‌وه مافی مرۆڤـ پێشێل ده‌كرێ.
هیچ وڵاتێكی به‌هێز نیه كه سه‌رده‌مانێك یان ئێستاش له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه زه‌ربه‌ی له كورد نه‌دابێ. ئه‌م وڵاتانه یان ده‌ستيان له دابه‌ش كردنی خاكی كوردستان بووه، یان به چه‌كی ئه‌وان كوردی پێ كوژراوه. گه‌لۆ به‌و بیانووه حیزبی دێموكرات نابێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بریتانیا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، رووسیه‌و ئا‌مریكا هه‌بێ؟ یان بۆ ده‌بێ پێوندیی حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه زۆر ئاسایی بێ‌و كه‌س ره‌خنه نه‌گرێ، به‌ڵام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌كوو عه‌ره‌بستان تاوان بێ؟! گه‌لۆ عه‌ره‌بستان خاكی كوردستانی داگیر كردووه؟ چه‌كی به داگیركه‌ر فرۆشتووه‌و كوردی پێ كوژراوه؟ كوردی له سێداره داوه؟ خاكی كوردستانی وێران كردووه؟ عه‌ره‌بستان یان ئیسرائیل تا ئێستا چ تاوانێكیان به‌رامبه‌ر به كورد كردوه؟ زۆرێك له وڵاتانی عهرهبو موسوڵمان كه ساڵانێكی زۆر به‌رده‌وام شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه، ئێستا چ به شێوه‌ی نهێنی چ به شێوه‌ی ئاشكرا كێبه‌ركێیان هه‌یه بۆ پێوه‌ندیی زیاتر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. له‌گه‌ڵ ئیسرائیلێك كه یه‌ك خاڵی هاوبه‌شیان پێكه‌وه نیه، ئه‌مه تاوان نیه به‌ڵام پێوه‌ندیی حیزب له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌كوو عه‌ره‌بستان كه تا ئێستا یه‌ك كوردی نه‌كوشتووه، تاوانه!
هه‌ندێك كه‌سیش به لێكدانه‌وه‌ی كرچ‌و كاڵ دێن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چونكی عه‌ره‌بستان وڵاتێكی سوننییه، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه شێعه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌راوێز خرابێو جیایی ئه‌كه‌وێته نێوان كورده‌كان. من نازانم ئه‌م جۆره تهحلیلانهی ئه‌م به‌ڕێزانه له كوێوه سه‌رچاوه ئهگرێو كێ خهتو نیشانیان بۆ ئه‌كێشێ كه وا بفه‌رموون، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به مهزههبو دینه‌وه نیه. ئوسووله‌ن كێشه‌ی ئه‌سڵیی حیزبی دێموكرات كێشه‌ی دین‌و مه‌زهه‌ب نیه‌و دژایه‌تی هیچ دین‌و مه‌زهه‌بێك ناكاو كێشه‌ی ئه‌سڵیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران كێشه‌ی نهتهوهیییه. ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبیش پێك هاتووه له هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمهڵگاو له حیزب‌دا هه‌موو جۆره دین‌و مهزهبێكيش هه‌یه‌و ساڵانه هه‌زاران كه‌سیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روو له عه‌ره‌بستان دهكهنو فه‌ریزه‌ی دینیی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
له پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانیشدا نه هیچ به‌ڵێننامه‌یه‌ك واژۆ كراوه نه حیزب پێشێلكرانی مافی مرۆڤی له عه‌ره‌بستان پێ قبووڵه. ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌م دوو پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه، دوژمنی هاوبه‌شه كه رێژیمی ئێرانه. حیزبی دێموكرات له حاڵی ئێستادا ته‌نیا پێوه‌ندیی دیپلۆماسی‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا عه‌ره‌بستان چ له باری چهكو چۆڵه‌وه چ له‌باری ماڵییه‌وه یارمه‌تی حیزبی دێموكرات بدا، ئه‌مه نه ته‌نیا هیچ تاوانێك نیه، به‌ڵكوو یارمه‌تییه‌كی باشه بۆ زیاتر دژایه‌تی كردنی رێژیم‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌تره بۆ رزگاریی نیشتمان. زۆر گرینگه ئێستا كه پێوه‌ندیی عهرهبستانو رێژیمی ئێران گه‌لێك ئاڵۆزه، حیزب ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه‌و پێوه‌ندیی خۆی به‌رفراوانتر بكا‌و پشتیوانیی نه‌یارانی رێژیمی ئێران به‌ره‌ولای خۆی رابكێشێ.
به‌گشتی ئه‌گه‌ر به‌پێی ته‌حلیلی نه‌یاران بێ، حیزب هیچ وڵاتێكی گیر ناكه‌وێ كه به راده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌م شێعه‌ی هه‌بێ هه‌م سوننی، هه‌م یارسان‌و هه‌م مه‌سیحی! حیزب نابێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه بگرێ‌و ده‌بێ بگه‌ڕێ به‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه شێعه‌ی تێدایه، نه سوننی، نه ده‌ستی بووه له دابه‌ش كردنی خاكی كوردستان‌و نه چه‌كیشی به داگیركه‌ر فرۆشتبێ، كه ئه‌و كاتێ پێ ده‌چێ بوركینافاسۆی گیر كه‌وێ به‌و مه‌رجه‌ی حیزب كاری به‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌ش نه‌بێ!
2ـ چۆنیه‌تی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و حیزبه‌كان:
پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی حیزب له‌سه‌ر سێ بنه‌مایه:
ـ رێز له یه‌كتری بگیردرێ
ـ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی كورد
ـ پاراستنی پرنسیپی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی حیزب
ئه‌و سێ بنه‌مایه بۆ حیزب گه‌لێك گرینگه‌و هه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌شه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی حیزب جیاوازیی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه هه‌بێ. ئه‌م بنه‌مایانه جۆرێكه له ئه‌خلاقی سیاسی كه به داخه‌وه له زۆر حیزب‌و رێكخراو‌و كه‌سدا نیه.
هه‌موومان ده‌زانین كه یه‌كێك له ناسراوترین و سەربەخۆترین سیماكانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له باشووری كوردستان، دوكتور مه‌حموود عوسمانه. ناوبراو چه‌ندین ساڵ پێش له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه فیلمهكشی ئێستا له ئینتێرنێت هه‌یه‌و شه‌خسه‌ن له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بووم، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی حیزبی دێموكرات وتی كه:
”شانازییه‌كی تریش هه‌یه كه بۆ حیزبی دێموكرات ده‌بێ هه‌میشه تۆمار بكرێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناچار بووه به‌هۆی جۆغرافیاو به‌هۆی وه‌زعی سیاسی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێژیمی عێراق بكات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر حیسابی كوردی عێراق نه‌بووه‌و هیچ زه‌ره‌ری له كوردی عێراق نه‌داوه. خۆیان زه‌ره‌ریان كردووه به‌ڵام نه‌یانهێشتووه كوردی عێراق زه‌ره‌ر بكا، ئه‌وه شانازییه‌و شتێكی زۆر گرینگه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ئه‌و هه‌موو فایله كه له ئهمنو مخابراتی عێراقی گیراوه، پاش ئه‌وه‌ی كه رێژیمه‌كه رووخا، هیچ شێوه باسێكی نێگه‌تیڤی حیزبی دێموكراتی تێدا نیه، به‌عه‌كسه‌وه زۆر شتی پۆزه‌تیڤی تێدایه، ئه‌وه‌ش به‌لای منه‌وه ده‌بێ حیزب وه‌كوو حیزب ده‌بێ شانازی پێوه بكا‌و ده‌لیلی راستی‌و كوردپه‌روه‌ریی سه‌ركردایه‌تی حیزبهكهتانه”.
هه‌ر ئه‌و وتانه‌ی به‌ڕێز دوكتور مه‌حموود عوسمان به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر چۆنیهتیو بنه‌مای پێوه‌ندیی حیزبی دێموكرات‌و پێویست به‌وه ناكا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدوێم‌و ئه‌وه‌ی تا ئێستا وترا ته‌واوه به‌ڵام روونكردنه‌وه‌یه‌ك پێویسته.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به بیانووی به‌شداری كردنی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكرات لە رێوڕه‌سمی رۆژی نەتەویی عەرەبستانی سعوودیدا به‌توندی هێرشی كردۆته سه‌ر حیزبی دێموكرات كه‌سێكه به‌ناوی ”هـ ـ س”، كه ساڵانێكی زۆره دهیناسمو خۆی ماوه‌یه‌ك له حیزب‌دا بووه به‌ڵام تا ئێستا 3 حیزب‌و رێكخراوی گۆڕیوه‌و به‌هۆی ههڵسوكهوتو بێپڕنسیپیو قسه‌كانیه‌وه له هیچ كوێ جێی نه‌بۆته‌وه‌و بۆ هیچ حیزبێك نه‌بۆته ماڵ‌و نابێته ماڵیش. ئه‌م كه‌سه كه له حیزب‌دا به‌هۆی بێ پرنسیپىو ژێرپێنانی بڕیاراتی حیزب سهركۆنهش كرا (كه بۆ خۆم شایه‌دم)و حیزب ئێستا هیچ حهساوێكی بۆ ناكا، به دوو بابه‌تى كرچ‌و كاڵ ده‌یه‌وێ به تیرێك دوو نیشان بخا، كه دڵنیای ئه‌كه‌مه‌وه كه له كاتی ئه‌م تیرهاوێشتنه، یان باشتره بڵێم له‌و كاته‌دا كه پێیان هاوێشتووه، هه‌م چاویان به‌ستووه، هه‌م تاریك بووه.
ناوبراو جگه له‌وه‌ی به نووسینه‌كانی سیستمی كاری حیزبی‌و پرنسیپه‌كانی دیپلۆماسیی حیزبی خستۆته به‌ر هێرش، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌یه‌وێ دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه ساز بكا‌و ئه‌ندامانی حیزب به تایبه‌ت ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حیزب‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب‌و سكرتێری حیزب به دژی یه‌كتر هان بدا، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كه تازه گرتوویه‌ته به‌ر، رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاریه‌وه هه‌وڵی بۆ ئه‌داو نه‌یتوانیوه تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێ. هه‌روه‌ها له‌مه‌وبه‌دوا چونكی به‌ره‌و كۆنگره‌ی 16ی حیزب ده‌چین، ئه‌م كه‌سه یان كه‌سانی له‌و شێوه زیاتر خۆیان ده‌ر ده‌خه‌ن‌و زۆربه‌شیان له سیستمی كاری حیزبی‌و دیپلۆماسی ئاگادارن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسهتو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و رزگاریخوازاندا هیچ جێگه‌و پێگه‌یه‌كیان نیه‌و خۆیان به په‌راوێزخراو دهزاننو ده‌بینن، دێن‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و رێك له چوارچێوه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رێژیم‌دا به دژی حیزبی دێموكرات هه‌ڵویست ده‌گرن.
بۆیه پێویسته ئه‌م كه‌سانه واز له‌و شێوه دژایه‌تییه بێنن‌و ئه‌گه‌ر خۆیان به ئازادیخواز ده‌زانن كاتی خۆیان بۆ دژایه‌تی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌رخان بكهنو به دژایه‌تی كردنی رێژیمی ئێران خۆیان گه‌وره كه‌نه‌وه، چونكی مێژوو نیشانی داوه ئه‌وه‌ی دژی حیزبی دێموكرات بووبێ خه‌ڵك پشتی تێ كردووه. چ رێكخرا بێ چ تاك. ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حیزب‌و هیچ كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامێكی تێگه‌یشتووی حیزبیش به‌و شێوه دووبه‌ره‌كی سازكردنانه ناكه‌وێته داوه‌وه. هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئێستا له ریزی رێبه‌رایه‌تیی حیزبدان له هه‌موو قۆناخه سه‌خته‌كانی خه‌باتدا پشتیوانیان له سكرتێری حیزب كردووه‌و پشتیان گرتووه‌و هه‌ر ئه‌مانیش ئه‌ویان وه‌كوو سكرتێر هه‌ڵبژاردووه‌و به‌و شێوه دژایهتیو نووسینانه رێبه‌رایه‌تیی حیزب هه‌نگاوه‌كانیان ته‌نیا قورستر‌و پته‌وتر دهبێو جێگه‌و پێگه‌ی نهیارانيش لاواز‌و لاوازتر.
ئه‌م دژبه‌رانه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه كۆنگره‌ی 16ی حیزبی دێموكرات ـ كه پێ ده‌چی ناوی ”راسان”ی لێ بنرێ ـ یه‌كێك له سهركهوتووترینو مێژوویی‌ترین كۆنگره‌كانی حیزب دهبێو نه رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و نه نه‌یارانی حیزب، ناتوانن ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی ساز بكهنو كۆنگره‌ش هه‌نگاوی به‌هێز به‌ره‌و گرێدانی خه‌باتی شاخ‌و شار ههڵدهگرێو بڕیاره‌كانی كۆنگره ئاسۆ روونترو سه‌ركه‌وتن نێزیكترو دوژمنان‌و نه‌یاران لاوازتر ده‌كا.