Hoppa till innehåll
Hem » ڕاسان خەباتی شاخی بە شارەوە گرێداوە.کاروان مێراوی

ڕاسان خەباتی شاخی بە شارەوە گرێداوە.کاروان مێراوی

ڕاسان قۆناغی نوێی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە دووایی ساڵاێکی زۆر کەمپ نشینی حیزبی دێموکرات لەبەر پاراستنی بەرژەوەندیی پارچەیکی دیکەی نیشتمانەکەمان ( باشوور ) karwan_mirawi

لە باشووری کوردستان لە نەورۆزی ئەوساڵ واتە ۱۳۹٥ هەتاوی لە رێگایی سکرتێری گشتی یەوە راگەیەندراوە و پێش زەمینەی بۆ هەستانەوەی خەڵکی تێکۆشەر لەشار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەبەر ساز دەبێت و رۆژانە لە گوند و شارەکانی کوردستان خۆپشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بۆ کارە ناڕەواکانی رژیم دەردەبڕن.

خەڵک لەوە دڵنیا بوونەتەوە کە حیزبێکی بەبەرنامە و کارامە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیووانیان دەکات. نموونە دانیشتووانی شاری مەریوان چەند رۆژە بە درۆشمی ” نا بۆ تانکری مەرگ ” خۆپشاندان بۆ هاتووچوو نەکردنی تانکرە سووتەمەنی هەڵگرەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە نێو شاری مەریواندا لە مەیدانی بێسارانی ئەو شارە رێک خستووە کە بەرگری لەو هاتووچووانە بکرێت لە لایەن حکوومەتەوە. تەنانەت ڕۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ۹٥.۷.۱٥هەتاوی لەلایەن رژیمەوە حکوومەت نیزامی راگەیندراوە و قائیم مەقام (فرماندار)ی شاری مەریوان داوای لەخەڵک کرد کە ئەو خۆپشاندانە نەکرێت بەڵام خەڵک وڵامیان ئەوە بوو کە ئێمە لە سەر داواکانمان سوورین و ئەو خۆپشاندانە لە نێو جەوێکی حکوومەت نیزامی رژیم بەڕیوە چووە.

نموونەیەکی دیکە گوندی شاینی سەر بە شاری کامیاران ئەوڕۆ واتە ۹٥.۷.۱٦هەتاوی خۆپشاندانیان دژی بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان بە ئاشکرا لە لایەن کەیسەکانی رژیمەوە لەنێو خەڵک بەتایبەت تۆێژی لاوان کردووە. نموونەیکی دیکە قەرار وایە سبەی واتە رۆژی شەمە رێکەوتی ۹٥.۷.۱۷ هەتاوی لە شاری بانە بەبۆنەی کۆژرانی کۆڵبەرەکان لەسەر سنوورەکان خۆپشاندانێک رێک بخرێت. خەڵکانی دانیشتووی سەر سنوورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بۆ بەدەست هێنان پاڕوویک نان شەو و رۆژ لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشووری و رۆژهەڵاتی کوردستان بێوچان عارق دەرێژن و زەحمەت دەکێشن بەڵام دائێم لەو مەترسیەش دان کە نەکەونە بەر تەقەی هێزەکانی رژیمەوە بەڵام بەداخەوە دەبینین کە هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیم رۆژانە بێ دەست پارێزی دەستڕێژ دەکەنە سەر ئەو کۆڵبەرە زەحمەت کێشانە و روژ نییە لەسەر سنوورەکان کۆڵبەران بە تەقەی هێزەکانی رژیم گیان لەدەست نەدەن.

بۆیە خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە بەتایبەت کۆڵبەرە زەحمەتکێشەکان خۆپشاندانێکیان لەو شارە بۆ رۆژی شەمە رێک خستووە. ئەم خۆپشاندانانە دەتووانێت پەرە بۆ باقی شار و گوندەکانی رۆژهەڵات بگرێت و زەمینەێک بۆ هەستانەوەی خەڵک بەتایبەت لاوەکان فەراهەم بێنێت.

بەبڕوای من کاریگەریی پەیامی نەورۆزیی بەڕێز کاک مستەفا هیجری سکرتێر گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ئەوساڵ (۱۳۹٥ هەتاوی) بۆ دەستپێکی خەباتی نۆێی گەلەکەمان لە رۆژهەڵات بەناوی راسان و گرێدانی خەباتی شاخ بەشارەوە و پەیوەندی گرتن بەخەڵکی خۆمانەوە و تێکەڵاو کردنی پێشمەرگەکانمان لەگەڵ خەڵکی خۆمان لە سەر خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی رۆژهەڵات داناوە بۆیە خەڵکیش لە گرتنی رێوڕەسمەکانی نەورۆزی وڵامی پەیامەکەیان بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە داوە کە هەموومان ئاگادارین حیزبی دێموکرات بەو بەڵێنانە کە لە رێوڕەسمی نەورۆزدا لە رێگەی سکرتێری گشتیەوە بەخەڵکی داوە وەفادار ماوەتەوە کە لەو پێناوەشدا چەندین شەهیدی پێشکەش بە بارەگایی ئازادی کورد و کوردستان کردووە و خەڵکیش بەو پەوپەڕی خۆشحاڵیەوە بەپێشوازی بەڵێن و بانگەوازەکانی حدکاوە هاتن کەنموونەکانیان لە پێش چاون.

rasan_shax_shar_1rasan_shax_shar_3rasan_shax_shar_2rasan_shax_shar_4