له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردودا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی له‌ناكاو و دڵته‌زێنی برای خۆشه‌ویستمان كاك كه‌ریمی فه‌یزوڵابه‌گی،
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌س و كار، دۆست و هاوڕێ چ له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی تهلهفوونی و سه‌ردانه‌وه چ به به‌شدارییان له پرسه‌ی ماته‌مینیدا هاودهردییان له‌گه‌ڵ كردین و باری گرانی ئه‌م خه‌مه قورسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ش كردین.
هه‌ربۆیه به پێوستی ده‌زانین له ناخی دڵمانه‌وه سوپاسێكی گه‌رمی یەک بە یەکی ئه‌و خۆشه‌ویستانه بكه‌ین. بێگوومان هاوخەمیی و هاودەردییان وێڕای ئه‌وه‌ی جێگەی شانازییە بۆ ئێمە سووکنایی بە دڵ و دەروونمان دا و یارمەتی دەرێکی گەورە بوو کە هەست بکەین لەم خەم و کۆستەدا بە تەنیا نین.
هاوکات ئاواتی سڵامەتی و سەرفرازی بۆ هەموو لایەک دەخوازین
بە سوپاسی دووبارە
ناسر فەیزوولابەگی
