دەقی هەواڵ وەرگیراو لە رۆژنیوز
فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، ناسنامەی ١٢ گەریلای شەهیدی راگەیاند، کە لە رۆژی ٤ی ئەم مانگەدا لە شارۆچکەی سەلاسوباوەجانی ناوچەی داڵاهۆی پارێزگای کرماشان شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەی یەرەکەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە: کە رۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە شارۆچکەی سەلاسوباوەجانی ناوچەی دالاهۆی پارێزگای کرماشان شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاکانی یەرەکە و هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران هاتووەتە ئاراوە.
لە راگەیەندراوەکەی یەرەکەدا ئەوەش هاتووە:”ژمارەیەک خۆفرۆشی خیانەتکاریش بەشداری شەڕەکە بوون و دوژمنیش هێزە ئاسمانیەکان و هێزە پیادەکانی بەکارهێنا، گومانی ئەوە هەیە کە دووژمن چەکی کیمیاویشی بەکارهێنابێت، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی ئێمە گەیشتوون بەر لەوەی شەڕ رووبدات لە رێگایەکەوە ژەهریان دەرخوادی هەڤاڵانی ئێمە داوە، بۆ ئەوەی بتوانن ١٢ هەڤاڵی ئێمە بە ئاسانی شەهید بکەن، ئێمە لەم بارەیەدا زانیاری زیاتر لەدرێژەدا بەڕای گشتی و وڵاتپارێزان رادەگەیەنین”.
لە درێژەی راگەیەندراوی یەرەکەدا ئاماژە بەوەدراوە:”کە هەر ١٢ گەریلا گیانفیدایانە بەشداری تەڤگەری ئازادی بوون، لە ژیان و تێکۆشان‌دا بە رۆحیەتێکی فیدایەوە بەشداریان کرد و پێشەنگی تەڤگەرەکەمان بوون و بوون بە نموونەیەکی بەرخۆدان”.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیە درێژەدراوە: “تا کاتێک یەک کەسمان لێ مابێت، درێژەپێدەری هێڵی خەباتی ئەوان دەبین و تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەینەوە، هەر لەم ئاستەشدا سەرەخۆشی لە خێزانیان دەکەین، هیوادارین دڵیان شاد بێت، لەبەر ئەوەی ئەو شەهیدە بەرخۆدێڕانەیان لە خێزانەکانیاندا پەروەردە کردووە، ئێمەش وەک هەڤاڵانی ئەو شەهیدانە، سوێند دەخۆین لە رێگای ئازادی‌دا سەرکەوین و تۆڵەی هەڤاڵانمان بستێنینەوە”.
راگەیەندراوی یەرەکە، ناسنامە ١٢ گەریلای شەهیدی بەم شێوەیە راگەیاند:
ناو و پاشناو: محەمەد ئیمامی
نازناو: فواد شۆڕشگێڕ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەریوان / ١٩٩٧
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: موستەفا زەیرەک
نازناو: وەلات کوردستان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەرسین / ١٩٩٧
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: نەژاد ئەر
نازناو: دارا ئیدلەر
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئیدلەر / ١٩٩٠
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: سەعدی فەرەجی
نازناو: هەڵۆ زرێبار
شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەریوان / ١٩٨١
کاتی بەشداربوون: ٢٠١١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: بەهمەن هەوامی
نازناو: خەبات نیشتمان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەریوان / ١٩٨٦
کاتی بەشداربوون: ٢٠٠٩
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: مستەفا ساڵحی
نازناو: باوەر ئارتین
شوێن و کاتی لەدایکبوون: پیرانشار / ١٩٨٨
کاتی بەشداربوون: ٢٠٠٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: حسێن بەدریزادە
نازناو: جەمیل تۆڵهڵدان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سەلماس / ١٩٩١
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: یڵماز دۆغان
نازناو: عاکیف سیمورغ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ماردین / ١٩٨٦
کاتی بەشداربوون:٢٠١٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: رەزا پەرویزی
نازناو: کۆچەر میدیا
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دیواندەرە / ١٩٩١
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: موئمن محەمەدی
نازناو: چیا لەیلاخ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دهگولان / ١٩٨٩
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: خەلیل گەدرۆ
نازناو: دژوار زاگرۆس
شوێن و کاتی لەدایکبوون: عەفرین / ١٩٩٣
کاتی بەشداربوون: ٢٠١٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
ناو و پاشناو: سەدات کایا
نازناو: بروسک باز
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئیزمیر / ١٩٨٧
کاتی بەشداربوون: ٢٠٠٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلاسوباوەجانی / ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
لێدوانى په‌ژاک له‌سه‌ر شه‌هیدبوونى 12 گه‌ریلاى یه‌ره‌که
ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان په‌ژاک، لێدوانێکى له‌سه‌ر شه‌هیدبوونى 12 گه‌ریلاى یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر که‌سانى به‌کرێگیراو نه‌بوونایه، رژێمى ئێران نه‌یده‌توانى به‌و شێوه‌یه ئه‌و گه‌ریلایانه‌مان شه‌هید بکات.”
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان په‌ژاک لێدوانێکى راگه‌یاند له‌سه‌ر شه‌هیدبوونى 12 گه‌ریلاى یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، که رۆژى 4ى ئه‌م مانگه له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان شه‌هید بووبوون، په‌ژاک ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردوه، که تۆڵه‌ى ئه‌و شه‌هیدانه ده‌ستێننه‌وه.
په‌ژاک رایگه‌یاندووه: “سه‌ره‌تا هێرشی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئێران و کرده‌وه دڕندانه‌کانی له هه‌رێمی سه‌لاسی باوه‌جانی بۆ سه‌ر 12 هه‌ڤاڵمان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. له که‌سایه‌تی ئه‌و 12 قاره‌مان و پێشه‌نگانی گه‌لی کورد و هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشی ئازادی که به ڕۆحێکی فیدایی گیانی خۆیان به‌ختکردووه، سه‌ری ڕێز داده‌نوێنین، هه‌روه‌ها بۆ بنه‌ماڵه و هه‌موو گه‌لی کورد که ئه‌مڕۆ بۆ به‌ها، نرخ و ئازادی خۆیان و مرۆڤایه‌تی به‌رخۆ ده‌ده‌ن و تێده‌کۆشن، سه‌رساغی ده‌خوازین. هه‌روه‌ها له که‌سایه‌تی ئه‌و 12 هه‌ڤاڵه‌ی ڕێبواری ڕێی حه‌قیقه‌ت و ڕێبازی ئازادین، سوێند ده‌خۆین که ئه‌و دۆزه سه‌رده‌خه‌ین و ئه‌و کرده‌وه داعش ئاسایه بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه.”
په‌ژاک ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردوه: له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌وڵه‌تی ئێران به ڕێبازی خۆی هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی خۆی شه‌ڕ توند ده‌کات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و له‌سه‌ر بنه‌مای نژادپه‌ره‌ستی و مه‌زهه‌بگه‌رایی خۆی ده‌یهه‌وێ ته‌مه‌نی درێژ بکات. ئێران نه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه له ناوچه‌که‌شدا نایه‌وێ گه‌لی کورد بگاته ستاتۆی سیاسی. کاتێ گه‌لی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانی داعش شه‌ڕی ده‌کرد بێده‌نگ بوون، به‌ڵام کاتێ بینیان که ئیتر کورد به موخاته‌ب وه‌رده‌گیرێ، ڕووی هێرشه‌کانیان کرده ڕۆژئاوای کوردستان.
په‌ژاک باس له‌وه‌ش ده‌کات: “له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست ده‌وڵه‌تی ئێران شه‌ڕی ڕانه‌گرتووه، هێرشیان ئه‌نجام داوه‌و خاڵه‌کانی ئاگربه‌ستیان پێشێل کردووه. ئه‌و هێرشه‌ی که له هه‌رێمی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ر به پارێزگای کرماشان ئه‌نجامیان داوه، یه‌کێک له‌و پێشێلکاریانه‌یه. له شه‌ڕی 40 ساڵه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورددا له ساڵی 1990دا ده‌وڵه‌تی تورک به‌و شێوازه ته‌رمی گه‌ریلای پارچه ده‌کرد. دواتر چه‌ته‌کانی “داعش، ئه‌لنوسره‌و بۆکۆ حه‌رام” ئه‌و ڕێبازه دڕندانه‌یان به‌کارهێناوه‌و ئێستاش “ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران” نمونه‌ی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌دات. نه‌ک ته‌نها پێشێلکردنی ئاگر به‌ست، به‌ڵکو هێرش و شه‌ڕی به‌م ڕه‌نگه کۆتایی به ده‌وڵه‌ت دێنێت.”
په‌ژاک له لێدوانه‌که‌دا باسى له‌وه‌ش کردوه: “به ساڵانه گه‌ریلاکانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان-YRK، له‌و هه‌رێمه تێده‌کۆشن. ئه‌گه‌ر که‌سانی به‌کرێگیراوی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ناو گه‌لدا نه‌بوونایه، ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌یده‌توانی به‌و ئاسانیه هێرش بکاته سه‌ر گه‌ریلاکانمان.”
په‌ژاک ده‌ڵێ: “ده‌وڵه‌تی ئێران خاوه‌نی مێژوویه‌که که هه‌میشه به‌ڕێبازه تایبه‌ته‌کانی خۆی وه‌ک پیلانگێڕی، سیخۆر کردن و له‌سێداره‌دان شه‌ڕی دژبه‌رانی خۆی کردووه. به‌ڵام له‌هه‌ر شوێنێک مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان هه‌بێت، له‌وێ هێزی پاراستنیش هه‌یه. خۆی ئه‌م هێرشانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که پاراستن و مافی خۆپاراستن یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌رکه‌یه‌کانی ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر دوژمن. بۆیه پێویسته گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هۆشیار بێت و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی به‌جێ و ڕادیکاڵ بێت. ئه‌و ڕێبازه‌ش له دژی ئه‌خلاق و ویژدانی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگایه.”
له کۆتایى لێدوانه‌که‌دا په‌ژاک رایگه‌یاندوه: “جارێکی تر له که‌سایه‌تی هه‌ڤاڵی فه‌رمانده بروسک و باوه‌ڕدا هه‌ر 12 تێکۆشه‌ر و پێشه‌نگی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد وه‌بیر دێنینه‌وه‌و سوێند ده‌خۆین که هه‌تا سه‌رخستنی ئه‌م تێکۆشانه ڕێبازی ئه‌وان به‌رده‌وام بکه‌ین و تۆڵه‌یان بستێنینه‌وه. وه‌کو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-PJAK بانگ له هه‌موو گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌ت گه‌نجان ده‌که‌ین، له ده‌وری شه‌هیده‌کانیان کۆ ببنه‌وه و به‌رخۆدانی ئه‌وان بڵند بکه‌ن و به هه‌ڵوێست و چالاکی ببنه وه‌ڵامی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئێران.”