دوای ئەوەی خانمی دوکتۆر هیوا پەناهی مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی یوونان سێهەمین خەڵاتی نێو دەوڵەتی بۆ زمانی یوونانی بە نیسیبی خۆی کرد، ناوەندی هارد باڵ پرێس و یەکیەتیی نەتەوەیی نووسەرانی ئەمریکا بڕیاریان دا ئەم بەرهەمە ئیزنی وەشان لەو وڵاتە وەربگرێ.
هۆنراوەی“ رازەکانی بەفر” بۆ کارەساتی لە سێدارە دان و خوێن ڕژانەکەی سنە کەلە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ئەنجام دراوە نووسراوە. هەتا ئێستا ئەم هۆنراوە نە بە کوردی نە بە یوونانیش چاپ نەکراوە و ئەوەیەکەم جارە هەمووی ئەو شێعر وهەڵبەستانە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو بێتەوە.
ئەم بەرهەمە کۆی هۆنراوەکانی هیوا خانمە کە خۆی دایڕشتوون و خانمی نووسەری ئەمریکایی” زۆیی ڤالائوریتیس ” پێیدا چۆنەوەی بۆ کردووە و نارێکییەکانی دووبارە رێک کردۆتەوە.
ئێمەش وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان پیرۆزبایی لە خاتوو هیوا دەکەین بۆ ئەو بەرهەمە نوێیەی.
بۆ کڕینی کتێبەکە کلیکی ئێرە بکە…..


