هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەم قۆناغی دەستپێكردنی رزگاركردنی موسڵدا ئەمڕۆ تەواوی ئەو 9 گوندەیان كۆنتڕۆڵ كرد كە لەپلانەكەیاندا هەبوو، دواتریش پێشڕەوییەكانیان راگرت.
نزیكەی كاتژمێر 06:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەیەكی فراوانی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق لە گوێڕ و گەیارە لە باشووری موسڵ دەستیپێكرد، وەك قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی رزگاركردنی موسڵ لە دەست داعش، 9 گوند دیاریكرابوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان لەلایەن پێشمەرگەوە.
مقەدەم رەشید عەبدولڕەحمان ئەندامی فەوجی هێزی زێرەڤانی لەخازر كە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی كردووە بەخەندانی راگەیاند”لەهەنگاوی یەكەمی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەكەدا 9 گوند كۆنتڕۆڵكراونەتەوە، پێشمەرگە چووەتە ناو هەموو ئەو گوندانە”.

ئەو فەرماندەیەی هێزی زێرەڤانی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی گوندەكان زۆرن‌و خانوەكانی ناویان زۆرن، هێشتا هەموو ماڵەكان نەپشكنراون، “بەڵام هیچ تەقەیەكی چەكدارانی داعش لەناو گوندەكاندا نەماوە”.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە دەستیانكرد بە پاككردنەوەی گوندەكانی دەوروبەری ناوچەی خازر، بەپێی ئەو رێككەوتننامەیەی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراقدا هەیە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش مەسعود بارزانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمیحوەری خازر رایگەیاند”تائێستا زیاتر لە 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە رزگاركراوەو ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمە لەشەڕی رزگاركردنی موسڵ”.
موسڵ دووەم گەورەترین شاری عیراقەو لەناوەڕاستی ساڵی 2014 ەوە كەوتۆتە دەست چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش.
مقەدەم رەشید وتی”لەئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە لەگوندی شاقوڵە نیشتەجێن، بەرانبەر مەفرەقی حەمدانیە بەدوری چوار كیلۆمەتر لەمەفرەقەكەوە وەستاوین”.
هاوكات عەمید میقداد وائیل فەرماندەی هێزی پشتیوانی یەك لەمیحوەری خازر كە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی كردووە بۆ خەندان تەئكیدی كردەوە لەئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا 9 گوند ئازادكراون، “لەئێستاشدا ئۆپەراسیۆنەكە راگیراوە”.
عەمید میقداد ئەوەشی خستەڕوو هێزی پێشمەرگە هەتاوەكو گوندی شاقوڵی رۆیشتووە كە یەك كیلۆمەتر لەمەفەرقی حەمدانیەوە دوورە.
“ئەو گوندانەی كە ئازادكراون بەشێكی زۆریان پێشمەرگە چووەتە ناویان، بەڵام هێشتا مەترسی هەیە لەوەی گوندەكان تەقینەوەو بۆمبیان تێدا دانرابێت”، عەمید میقداد وای وت.
خەندان- هەڤاڵ محەمەد
…
بارزانی: تائێستا زیاتر له 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه رزگاركراوه

خه‌ندان –
مه‌سعود بارزانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌میحوه‌ری خازر رایگه‌یاند: تائێستا زیاتر له 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه رزگاركراوه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌مه له‌شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ.
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “یه‌كه‌مجاره خوێنی پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازی عیراقی تێكه‌ڵده‌بێت له‌شه‌ڕی دژی داعش‌و ئومێد وایه ببێته بناغه‌ی گرنگ بۆ په‌یوه‌ندی ئاینده له‌گه‌ڵ عیراق”.
نزیكه‌ی كاتژمێر 06:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌یه‌كی فراوانی هێزی پێشمه‌رگه له خازر له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق له گوێڕ و گهیاڕه له باشووری موسڵ ده‌ستیپێكرد، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ له ده‌ست داعش.
پێشمه‌رگه بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌مڕۆ پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نۆ گوندی له ژێر ده‌ستی داعش هه‌بووه له‌میحوه‌ری خازر‌و نزیكه‌ی ده كیلۆمه‌تر به‌ره‌و موسڵ پێشڕه‌ویان كردوه‌و هه‌شت گوندیان كۆنتڕۆڵكردۆتهوه، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
بارزانی ئه‌مڕۆی به “وه‌رچه‌رخان له شه‌ڕی دژی تیرۆر‌و رۆژێكی مێژویی” ناوبرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ماوه‌یه‌كی زۆره گفتوگۆ له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆر دهكهنو له‌دواین سه‌ردانیان بۆ به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وپرسه كردووه‌و دواین بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ داوه.
هه‌روه‌ها بارزانی سوپاسی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ پشتیوانی‌یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازانی سوپای عیراق كرد”كه ئه‌مڕۆ زۆر قاره‌مانانه ئه‌ركه‌كه‌یان ئهندامداو زیانی زۆر گه‌وره‌یان به‌داعش گه‌یاندووه”.
بارزانی جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و پلانه‌ی بۆ شه‌ڕی موسڵ دانراوه، زۆر به‌رێكوپێكی ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش نیشانیده‌دات كه ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌بێت، چونكه هێشتا كۆتایی شه‌ڕه‌كه زۆری ماوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بۆ ناوچه‌جێناكۆكه‌كان رێككه‌وتن هه‌یه چۆت دوای شه‌ڕه‌كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌رێم پێی‌خۆش بوو هاوكات له‌گه‌ڵ پلانی شه‌ڕه‌كه رێككه‌وتنی سیاسیش هه‌بێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌له‌كردن هه‌بوو، كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنرا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفتێك له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه.
بارزانی خه‌ڵكی موسڵ-یشی دڵنیاكرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌و سوپا هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن هیچ زیانێكیان پێنهگاتو به‌دووربن له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
داواشیكرد توركیا‌و عیراق كێشه‌كانی نێوان بۆ گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له‌باره‌ی شه‌ڕی موسڵه‌وه لهپهیوهندییهكانیاندا سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له چوار هه‌زار پێشمه‌رگه له سێ میحوه‌ره‌وه هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی خازر، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی عێراقدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ-ی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و هێزانه‌ی ده‌چنه ناوشاره‌كه‌وه بریتین له ” سوپای عیراق و پۆلیسی نیشتمانی”.
موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه‌و له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 ه‌وه كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش.
…
شه‌ڕی موسڵ؛ پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون
خه‌ندان2016-10-17
پێنج پێشمه‌رگه‌ی لیوای سێی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌مڕۆ له‌ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا شه‌هیدبوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون كه شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ناو برینداره‌كاندایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، له‌شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له میحوه‌ری خازر پێنج پێشمه‌رگه‌ی لیوای سێی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ شه‌هیدبوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون كه شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ناو برینداره‌كاندایه.
نووسینگەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاندووه “له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش، سه‌رباری ئازادكردنی ناوچه‌كان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون و به قاره‌مانێتی و خوێنی خۆیان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان تۆمار كرد”.

به‌پێی راگهیهنراوهكه هه‌ر ئه‌مڕۆ و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان “به‌سووكی بریندار بوو، ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره”.
نزیکەی کاتژمێر 06:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسەیەکی فراوانی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە گوێڕ و گەیاڕە لە باشووری موسڵ ده‌ستیپێكرد، وەک قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ لە دەست داعش.

2016-10-17
….
تاریق عه‌بدوڵڵا بووه یه‌كه‌م شه‌هیدی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ
رووداو – هەڵەبجە
ئه‌فسه‌رێكی پله‌یه‌ك له ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگە، كە دانیشتووی هەڵەبجەیە، بووە یەكەم شەهیدی شەڕی موسڵ، ئەوەش دوای ئەوەی بەهانای پێشمەرگەكانەوە دەچێت كە بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتەوە.
له ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ له كاژێر 7ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016 له گوندی خه‌رابه سوڵتان، ئه‌فسه‌رێكی پله‌یه‌ك له ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له‌و كاته‌ی بۆمب به هاوڕێكانیدا ده‌ته‌قێته‌وه، ده‌چێت به هانایانه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییان پێده‌دات، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی فریاكهوتنهكهیاندا ده‌ته‌قێته‌وه و “تاریق عه‌بدوڵڵا” شه‌هید ده‌بێت.
تاریق عه‌بدوڵڵا ده‌بێته یه‌كه‌م شه‌هیدی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، دواتریش سێ هاوڕێی دیكه‌ی، كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدابوون، بەهۆی سەختی برینه‌كه‌یان شه‌هید ده‌بن.
هەمان رۆژ تاریق عه‌بدوڵڵا له گۆڕستانی گونده‌كه‌یان له به‌شاره‌تی سه‌روو به‌خاكسپێردرا.
شه‌هید تاریق له‌دایكبووی ساڵی 1984 بووە. سه‌ڵت بووه و له ساڵی 2010 راسته‌وخۆ له دوای ته‌واوكردنی كۆلێژی په‌رستاری، خولی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران ته‌واو ده‌كات و له ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه خزمه‌ت ده‌كات.
به شه‌هیدبوونی شه‌هید تاریق ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی جه‌نگی دژی داعش له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه گەیشتە 74 شه‌هید.
