حاجی کەریم تەیموری لە ڕێکەوتی 25-08-1923 لە بێویان ناوچەی داڵەهۆ لە دایک بووە. ناوبراو کوڕی کوێخا مارفی بێویانی کە کوڕی هەیدەرسوڵتانی بێویانیە،
کە یەکێک لەوهەفت سوڵتانەیە کە بە هەفت سوڵتانەی گۆران ناسراوە و دژی داگیرکەرانی کوردستان شۆڕشیان کردوە. بنەماڵەی ناوبراو وەک زۆربەی خەڵکی ناوچەکە بە کاری کشت و کاڵ و ئاژەڵدارییوە ژیانی خۆیان دابین کردوە.
حاجی کەریم یەکێک بووە لەو لاوانەی ئەو سەردەمە وێڕای لاوانی دیکەی ناوچەکە بەرهەڵستکاری هێزی داپڵۆسێنەری نیزامی پاشایەتیان کردووە کە ئەو دەم جلوبەرگی کوردیان قەدەغە کردووە. لەو پێوەندییەدا چەندین جار گیراوە و ئەشکەنجە و ئازار و زیندانی کراوە بەدەستی هیزی ژاندارم، بەڵام ئامادە نەبووە واز لە جلوبەرگی کوردەواری بێنێ.
هەر لە سەر ئەوەش بە تۆمەتێکی ڕاپۆرتێکی ساختە ژاندارمی ئەو کاتە بە تاوانی ئەوەی کە پێشمەرگەی شوڕشی ئەیلولی لە مالدا حەشارداوە و پاراستوونی، دەیبەن بۆ ساواکی قەسری شیرین و بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەشکەنجە و ئازاری دەدەن و لە زیندانی ئیفرادیدا دەستبەسەری دەکەن. دواتر بنەماڵەکەی بەپەرداختکردنی بەرتیلی زۆرەوە ئازادی دەکەن.
دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و بە ئیسلامی کردنی ئەو وڵاتانە لەگەڵ وڵاتی عێراقدا کەوتە شەڕەوە. لەو سەروبەندەدا شەڕی ماڵوێرانکەری ئیران و عێراق دەستی پێکرد و هێزەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ناوچەسنووریەکانی ئێران و زۆربەی کۆندو شارۆچکەکانی سەرسنووریان داگیرکرد. ناوچەی خوالێ خۆش بووێش یەکێک لەو ناوچانەبوو کە داگیر کرا. وێرای خەڵکی ناوچەداگیرکراوەکانی دیکە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بۆ سەرسنوور هەڵهاتین و ماوی ساڵێک لەسەر سنوورەکان بەشێوەیەکی دژوار ژیانمان بەسەر برد. دواتر بۆ باشووری کوردستان لە کەمپێک بەناوی سەنگەر گیرساینەوە هه ر له وێ را ژیانیئ ئاوارایی دەستی پێکرد. پاشان ئیمه ی کوردی ئاوارە بۆ باشووری عێراق، دەڤەری رومادی و کەمپی ئەلتاش گوازراینەوە. پاش نزیکەی ٧ ساڵ لەو کەمپە ئەوە بوو لەکۆتایی ساڵی 1988 بنەماڵەی تەیموری بە یارمەتی خاچی سووری نێودەوڵەتی بەرەو سوید بەڕێکرا. حاجی کەریم وەک کوردێکی دڵسۆز بە گەل و نیشتمانەکەی لە ژیانی هەندەراندا هەمیشە هاندەری بنەماڵە ودۆست وهاووڵاتیان بووە بۆ بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوە کوردیەکاندا و ئەو پێی وابوو کە بەشداریکردن لە بەرزڕاگرتنی یادی پرشکۆی کۆماری کوردستاندا ئەرکێکی نەتەوەیی تاکی کوردە و لەسەر پێداگری ئەو خۆی و بنەماڵەکەی هەمیشە لە یادی کۆماردا بەشدار دەبوون.
خوالێخۆشبوو لە ساڵی ١٩٩٧دا بە داخەوە تووشی نەخۆشی دڵ بوو، پاش نەشتەرگەری توانی بۆ ماوەی چەند ساڵ درێژە بە ژیان بدا. بەداخەوە ناسۆری غەریبی و ئازار و ئێشی ڕابووردوەوە ناوبراویان لاوزتر کرد و تەنگی ژیانیان پێهەڵچنی ولە ڕێکەوتی 16-10-2016 بۆ هەمیشە ماڵئاوای لە ژیان کرد و ئازیزانی بۆ هەمیشە بەجێ هێشت. کۆچکردوو حاجی کەریم هەمیشە دەیوت یەکێک لە ئاواتەکانم ئەوەیە پێش مەرگم بە سەرفرازی بگەڕێمەوە نیشتمانەکەم و لەوێشەوە بڕۆمە گۆندی بێشکانی پڕ مێژوو و لەبن داربەڕوەکان بۆ تاوێک چاو لێکنیم و هەست بە بوونی خۆم بکەم. بەداخەوە داگیرکەر ڕێگەی نەدا و مەرگیش مەودای نەدا و حاجی کەریم لە دووروڵاتیدا سەری نایەوە.
پێشمەرگەکان: ڕۆژی پێنج شەممە 20-10-2016 کاتژمێر 11ی سەرلە بەیانی لە گۆرستانی s:t eskil kyrkogården, Hälby Eskilstuna ڕێوڕەسمی بە خاسپاردنی کۆچکردوە حاجی کەریم تەیموری بە بەشداری کوردانی سوید بەڕێوەچوو .
