هاورێیان و دۆستانی بەرێز
وێرای سڵاو 
من خەریکی نوسینی کتێبێک له سەر کوشتاری تاک و به کۆمەڵ و به تایبەتی ئیعدامەکانی خەڵکی بێتاوانی کوردم له سەرەتای شۆرشەوه تا ئێستا له ئێران. تا ئێستا توانیومه به هاوکاری هێندێک لایەن زۆر شت پەیدا بکەم. بەڵاام به داخەوه لیستی کوژراوان و ئێعدام کراوەکان زۆر ناتەواون و زۆر حەیفه ئەگەر ئێمەش وەک کورد نەتوانین ئەم کەلێنه پر کەینەوه.
بۆیه پێم خۆشه لەو رێگایەوه داواتان لێ بکەم بۆ تەکمیلی ئەو لیستەیه یا هەر شتێک لەم بابەته هاوکاریم بکەن. ئەگەر ئێوه شتێکتان لەم بابەته هەیه تکاتان لێدەکەم بۆم بنێرن یان پێوەندیم پێوه بگرن.
پێشه کی سپاسی هاوکاریتان دەکەم.
دەگەل رێزی دوباره
جەواد دانش پەژو
ئیمایل بۆ پەیوەندی گرتن jawad_danesh@hotmail.com
