- مریشک ھێلکەی قازی کرد قنگی دڕا
- بە قەد بەڕەکەی خۆت قاچ ڕاکێشە

- ھەر کەس بە لێفەی خۆی بنوێ
- کێ خواردوویەتەوەو کێ ی گرتووە
- ئەگەر مار جارێک پێوەی دایت خوا بیگرێ، ئەگەر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
- دار بە تەوری وت گەر کلکت لە خۆم نە بوایە توانای بڕینمت نە دەبوو
- ھەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە بەس ناوی گورگ بەدەناوە
- بزن ھەمیشە قنی بە دەرەوە بوو کەس ناوی نە دەبرد، مەڕ یەک جار قنی بەدەرکەوت کردیان بە چەپڵە
- ئەوەندە مەڵێ گوێت لێ نەگرن، ئەوەندەش گوێ ڕامەگرە سەرت بێتە ژان
- کەچەڵ کە دەرمانکەر بێت دەرمانی سەری خۆی ئەکات
- ئەوەی کە بۆ گووکەر ھەڵ ئەکەوێت بۆ ڕاوکەر ھەڵ ناکەوێت
- دوو گا لە دۆڵێکتا ڕەنگی یەک نەگرن یان خوی یەک ئەگرن
- ندی و بدی کورێکیان بوو لە جیاتی ناوک کێریان بڕی
- ھەتا گوندۆر گوندۆر بوو خزمێ مە گەلەک زۆر بوو، گوندۆر ھاتە بڕانێ خزم ھاتەنە قڕانێ
- بانێکەو دوو ھەوا
- بەڕە لای تەنکیەوە ئەدڕێ
- کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری
- کوێر تا ئەمرێ بەتەمای دوو چاوی ساغە
- کاسەی پڕ، ئاشتی ماڵە
- نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب
- لە کاتی ڕاوا نەبێت گووی نایەت
- بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت
- تف ھەڵدە ناو چەوانی خۆت ئەگرێتەوە
- کای کۆن بەبا مەکە
- گۆزەی تازە ئاوی خۆشە
- ئەو ماستە بێ موونی یە
- بەردتل بدە، بێ کار مەبە
- دۆم بە دانیشتن ماڵی وێرانە
- سەری بێ دەلاک مەتاشە
- گۆم تا قووڵ بێت مەلەی خۆشەترە
- لە بخۆر مەترسە لە نەخۆر بترسە
- دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت
- دیوار لەگەڵ تۆمەو پاسار گوێت لێ بێت
- ھەموو کەس لە شەڕواڵی خۆی دا پیاوە
- کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە
- دەستە چەورەکەی خۆت بە من مەسڕە
- مردوو لەوە پاکتر ناشۆرێت
- دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە
- دەوڵەمەندی بەدڵە بە ماڵ نییە، گەورەیی بە عەقڵە بە ساڵ نییە.
- ئاغای گوندی ڕێی بە گاوانی گوندی دەکەو
- بار بە لاباران قەت ناگاتە ھەواران.
- ئیشی بەپینەو پەڕۆ ھەر دەگاتە نیوەڕۆ.
- جوێن مەدە بە باوکی سەگم، جوێن نەدەم بە باوکی بەگت.
- ئەگەر بتەوێت لەناو سواران دیاربیت وڵاغت تێر جۆکە.
- ئاردی بدە ئاردبێژێ، باھەندێکیش بڕێژێ.
- ئەو کەسە ژیرە، پیری لە بیرە.
- قسە زۆر بکڕە، کەم بفرۆشە.
- دوژمنی زانا، نەک دۆستی نەزان.
- تاخۆت دۆست نەبی، کەس نابێ بەدۆست، چەپڵە لێ نادرێ بە تەنھا یەک دەست.
- ئەوەی لەبەر چاوانە، لەبەر دڵانە.
- دڵ پیر نابێ، چاو تێر نابێ .
- دوعا بۆ ئەو سفرەیە بکە، کەنانی لێ ئەخۆی.
- ئەگەر بووی بە میر، خوا نەکەی لە بیر.
- ئەڵێن تەنگانە خۆشی لەدوایە، باوەڕم وایە فەرموودەی خوایە.
- ئەوەی بە بڵندان بڕوانی، بە ناویاندا دەکەوێ .
- ئارو بە بڕکییەوە جوانە.
- ڕونی ڕژاو دەکاتە خێری باوکی.
- بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت
- برسێتی ڕەگی ھاری بەدەمەوەیە
- دار ھەڵبڕە سەگی دز دیارە
- دوو پشکە لەخۆی بەشکە
- بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی دانا
- ئەو ھەویرە ئاو زۆر ئەکێشێت
- سەری لە بەر ھەتاو سپی نەکردووە
- من ئەڵێم نێرە ئەو ئەڵێت بیدۆشە
- قەل بە قەلی وت ڕووت ڕەش بێت
- چەم بێ چەقەڵ نابێت
- لە ھەموو ھەورێک باران نابارێت
- ھەموو سمێڵ سوورێک ھەمزاغا نیە
- نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانە
- دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە
- کە زۆر ھات قەوارە بەتاڵە
- ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیش ڕووی تێکرد
- سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە
- کەڵەشێریش نەبێت ڕۆژ ئەبێتەوە
- سەفەرو مەعامەلە سەنگی مەحەکە
- کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەی
- گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە
- بەرد لە جێ ی خۆی سەنگینە
- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
- سەلکی سیری یان قنچکی پیازی
- ھەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا
- ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت
- شەل نی یە پێ ی شکاوە
- قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە
- نان خۆرت بمرێ بەس مشور خۆرت نەمرێ
- لە دەگوێز گوێزێک پووچ ئەبێت
- کە جام پڕ بوو لێ ی ئەڕژێ
- سەرێکی ھەیەو ھەزار سەودا
- دەنگی دەھۆڵ لە دوور خۆشە
- لە کانی یەک ئاوت خواردەوە لێڵی مەکە
- ھەردووک جاشی ماکەرێکن
- ئەوەی بەرز بفڕێت نزم ئەنیشێتەوە
- سوار تا نەگلێ نابێت بە سوار
- قەرز کۆن ئەبێت نافەوتێت
- قەرز دوو ماڵ ئاوەدان ئەکاتەوە
- ماڵی زیاد سەر ناشکێنێت
- ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت
- خوا تا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات
- بەردی بچووکیش سەر دەشکێنێ
- چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت
- مناڵی بچووکیش خەونی گەورە دەبینێت
- ھەر کەس دەچێتە قەبری خۆی
- ماڵی نەخۆری بۆ چەکمە سۆری
- بزن بۆ شەوێکیش شوێنی خۆی خۆش ئەکات
- ماست نیە بە دەمتەوە دیار بێت
- ماڵی قەڵب سەر با خاوەنێتی
- بانگی موحەمەد بە ئاشکرا خۆشە
- بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە
- ئەو باوکەی مەلەوان بوو کوڕەکەی ئاو بردی
- کا ھی خۆت نەبوو کایێنەکە ھی خۆت بوو
- مریشک ھێلکەش ئەکات و ڕیقنەش ئەکات
- لە ئاوی خووڕ مەترسە لە ئاوی مەنگ بترسە
- ئەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕ نەبێت
- لە ئاش زۆری پێچووە، لە ڕێگا پەلە پەلیەتی
- کە گوورگ پیر بوو ئەبێت بە مەخسەرەی سەگ
- تا خاوەن ماڵ دزی گرت،دز خاوەن ماڵی گرت
- ئاش لە خەیاڵێک ، ئاشەوان لە خەیاڵێک
- ڕێوی لە کونی خۆی ھەڵگەڕێتەوە گەڕ ئەبێت
- لە دەرگای ھەر کەسێکت دا لە دەرگات ئەدەنەوە
- کەرە مەمرە بەھارە کورتانت بۆ دێت لە شارە
- گەورە ئاو ئەڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوەر ئەدات
- با لە ھەر کوێیەکەوە بێت ئەو لەوێ شەن ئەکات
- گۆم تا قووڵ بێت مەلەی خۆشە
- قسە یان لە شێت یان لە مناڵ
- لە برسا بمری لە گەڵتا ئەگری نانت ناداتێ
- مەستی و ڕاستی
- ئەگەر گوڵ نیت دڕکیش مەبە
- ساڵی خۆش لە بەھارەکەیدا دیارە
- بووکێ لەگەڵ تۆمە خەسوو تێبگە
- چی بچێنیت ئەوە ئەدووریتەوە
- باری کەر دایم قورسە
- تەشی ڕێس تەشی ڕێس بێت بەکلکی کەریش بێت ئەی ڕێسێت
- بەختی لە ھەموو شتێکدا ڕەشە،تەنھا لە شووتی دا سپی یە
- من ھەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ ھەر ئەبیت بە پاشوو
- ڕێوی بە کونا نە ئەچوو شتێکیشی بەست بەخۆیەوە
- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننەتی قەساب ھەڵمەگرە
- مار ڕقی لە سیرە، سیریش لە بەردەم کونی مار ئەڕوێت
- کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی ئەکات