هاوکات لەگەل شەهید بوونی رەسوڵ محەممەد زادە کادری حدکا، دوێنێ 2016/10/26 و لە کاتی پووچەڵ کردنەوە بۆمبەکانی داعش، بەداخەوە دوکتۆر سولەیمانیش بە سەختی بریندار بووە.
دوکتۆر سولەیمان خەلکی باکوری کوردستانە و لە ئەلمانیا را چووتەوە بۆ هاوکاریی پێشمەرگە و تا ئێستا زیاتر لە دەیان هەزار مین و تەقینەوەی داعشی پووچەڵ کردۆتەوە. ئەمڕۆ لە کاتی ئەرکدا بریندار بوو و هیوادارین زوو چاک بێتەوەو بتوانێ درێژە بە ئەرکی پیرۆزی خۆی کە پاراستنی گیانی پێشمەرگە و خەڵکە بدات.
دوکتۆر سولەیمان خۆبەشێکی نیشتیمانپەروەر و یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەبەرەی جەنگی دژە تیرۆر لە نیزیک مووسڵ.
دوکتۆر سولەیمان تا ئیستا توانیویەتی گیانی هەزار پێشمەرگە بپارێزێ و مڕۆڤێکی مەزنە .
کەسێکی تر کە زۆری خزمەت بە پێشمەرگە کرد و بە داخەوە گیانی لە دەست دا فاخر بەرواری بوو کە لینکەکەی لە خوارەوە دادەنێن و روحی کاک فاخریش شاد بێ.
ئێرە کلیک بکەن بۆ روداو، کاتێک دوکتۆر سولەیمان تونێلەکانی داعش نیشان دەدا
بابەتی پەیوەندی دار