کارونی راسان و ناوچە دابڕاوەکانی نیشتمانی پارچە پارچە کراو بەردەوامە. ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٥/۸/۱۳۹٥ کادری بەوەج و تێگەیشتوو و پێگەیشتووی حیزبەکەمان
و بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزب و هاوڕێم ڕەسووڵ محەممەدزاده و هاوسەری کچە خۆشەویستەکەم، خاتوو کەنیرە مێهفەر و باوکی ئارسانی یەکەم منداڵی نۆبەرە و چاوەڕێ و چاو لە ڕێیە، کە باوکی بگەڕێتەوە و مژدەی پرۆسەی ڕزگاری ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان پێ بدا.
کەچی بە داخەوە جارێک بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە نەتەوە و حیزب و خۆشەویستانی ئارسانی تاقانەی کرد. لە پێناو ئازادی نەتەوە و نیشتمانی دا گیانی بەخشی.
ئەمە مێژووی کوردە ئەگەر ڕۆژێک بارزانی نەمر و بارزانییەکان وەک شوورەی پۆڵاین بەرگرییان لە کۆماری کوردستان کرد. رۆژێکیش کوڕانی ئازا و بەجەرگی یەکیەتیی نیشتمانی لە مانگی دیفاع لە ئازادی . ئازایانە هاتن و بەرگرییان لە رۆژهەڵاتی کورردستان کرد، وەک هێزی پشتیوان. ئەمرۆش ڕۆلەکانی ڕۆژهەڵات و هەڵۆکانی دێموکرات قارەمانانە لە پرۆسەی رزگاری و گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان بەشداری دەکەن. ئەم خوێنانەن دەبنە هەوێنی یەکیەتی ڕیزەکانی کورد و ڕێکخستنی نێوماڵی کورد.
ڕوحت شادو ڕێگاتان پڕ ڕێبوار بێ.
2016/10/27
وەگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی کاک لوقمان
بابەتی پەیوەندی دار