بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەبدوڵڵا شەرەفکەندی برای شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەبدوڵڵا شەرەفکەندی برای شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها مامۆستا هەژار نووسەر، وەرگێڕ و شاعیری بەناوبانگی گەلی کورد لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک عەبدوڵڵا کارمەندی خانەنشین کراوی ئیدارەی “سەبت و ئەسناد” بوو و لە کاتی کارکردن لەو ئیدارەیەدا چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی شای دیکتاتۆر داوای لێکرابوو کە مل بۆ داواکاری و ویستە گەندەڵەکانی ئەوان دابنێت بەڵام بە هۆی ئەوەیکە ملکەچی داواکارییەکانیان نەبوو کەوتبووە بەر ڕق و قینیان.
کاک عەبدوڵڵا پیاوێکی خۆش ئەخلاق، جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵک دا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی بەرێز و سەربەرزی کاک عەبدوڵڵا شەرەفکەندی دەکات.
…
پێشمەرگەکان: لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە خاتوو گوڵاڵە و خاتوو هێرۆ و خاتوو جەمیلە، هەموو ئەندامانی بنەماڵەی نەمر کاک عەبدوڵلا و بە گشتی بنەماڵەی شەرەفکەندی و خزم و کەس و کاریان دەکەین.
روحی شاد بێ.
….
سپاس و پێزانین
بۆ ههموو ئهو بهرێزانهی به پهیام، به کۆمێنت، به تهلهفوون، به سهردان، یا به ههر شێوهیهک هاودهردیان کردووین و باری خهمی بێ باب بوونیان له سهر شان سووک کردووین، دڵخۆشیان داوینهوه، یادهوهرییهکانی ئاغهلهیان بۆ زیندوو کردووینهوه،
به بوونی خۆیان نهیان هێشتووه جێگای چۆلی عهبدوڵای شهرهفکهندی جارێ له ماڵێ زۆرمان پێوه دیار بێ.
دڵنواییتان، هاوخهمیتان، وشه جوانهکان، باوهش پێداکردنی گهرم و سمیمانهتان ههمووی له دڵمان کاری کرد و زانیمان تهنیا نین.
گوڵاڵە شەڕەفکەندی
