"an independent online kurdish website

خۆێنەرانی هێژا و ئازادی خوازانی ورە بەرز و خاوەن هەستی بەرزی مرۆڤایەتی ونیشتمانی .بەسڵاو ڕێزم بۆ هەمووتان .خۆشەویستانم ئەمەی لێرە دا دەیخوێننەوەshehidani-17ysermawez-0

نە چیرۆکەو نە بەیتە ونەعەیرانەو نەجنێوەو نە بوو ختانە و نە شەڕە قسەی هەڵبژاردنە و نە کێبەرکێی بردنەوەی دەسەڵاتە.بەڵکوو ئەمە هەقیقەتە و بەسەرهاتی تاڵ وجەرگبڕی پۆلێک شەهیدی ئازادی خوازو بەغەدر شەهید کراوی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە بە دوور لە هەر عورفو عادەت و ئەخلاقێکی مرۆڤانە و ئیسلامیانە وکوردانە و خانە خوێیانە لەلایەن سێتەرەی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی خزمەت بەکۆماری ئیسلامی ئێران  شەهیدکراون کەئەمەدەقی بە سەر هاتە کەیە.

لە ڕۆژی دووشەممە 8 دیسامبری  1997زاینی ، بەرامبەر17سەرماوەزی 1376 هەتاوی ژمارەیەک لەهاوڕێیانی حیزبی لە شاری سلێمانێ وە  بە مەبەستی بەشداری لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزب بەرەو کۆیە دەکەونە ڕێگاو بە داخەوە تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی بەو حەڕەکەتەی وان دەزانن و لە دوکان کەمینیان بۆ دا دەنێنەوە و تەقەیان لێدەکەن، خۆشبەختانە هاوڕێ یانی قارەمان بەبر ئاسا لێیان وەدەست دێن و بەر پەرچی تەقە و پیلانەکانیان دەدەنەوە و پاشان تیرۆریستان ڕادەکەن و تێکۆشەرانی حیزبی دەست بە سەر ماشێنێک و ژمارەیەک مەداڕک دادەگرن. بە داخەوە لەو شەڕە دا کاک مەنسوور فەتاحی ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزب شەهید دەبێ و هاوڕێیان  تەرمی پیرۆزی ئەم شەهیدە لە گەڵ خۆیان دەبەن و درێژە بە ڕێگا کە یان دەدەن  بەرە و کۆیە و بێخەبەر لە وەی کە تیرۆریستانی شکست خواردو خۆیان گەیاندۆتە یەکێک لە بنکەکانی یەکێتی  و داوای هاوکاریان لێ کردوونەو بە داخەوە ئەوانیش زۆر نامەسئولانە  داواکە یان  قبوڵکردونە و 17 چەکداریان بەسەر پەرستی  ملازم  ئەرسەلان حمەسوور حمەئەمین ،لە سێتەرەی کۆیەی یەکێتی داجێگیر کردوونە. بەڵێ ئەوهاوڕێ ئازیزانەی ئێمەکە دەگەنە سێتەرەی کۆیەی یەکێتی لەجیاتی هاوکاری و ڕێزگرتنیان ، بەداخەوە زۆر دڕندانە و بێ ویژدانانە لە لایەن ئەو چەکدارە ناشۆڕشگێڕانەوە دەردرێنە بەر دەستڕێژ و بە داخەوە ئەو 4 تێکۆشەرەی حیزبەکە شمان لەوێ شەهید دەکرێن.کە بریتین لەو چوار قارەمانە.

1شەهید سەید مەنسوور ناسری 2 شەهید ئەبووبەکر ئیسماعیلی ناسراو بە سامان  3 شەهید ڕەفعەت حوسێنی 4 شەهید یەدوڵڵا شیرین سووخەن.  هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان و ڕێگا  و پیرۆزەکەیان پڕ ڕێبواربێ.

shehidani-17ysermawez

خوێنەرانی بەویژدان بە سەرهاتە کەو قەزێی شەهیدە سەر فرازەکانمان بەڕاستی تاڵ وجێگای داخە، بەڵام لەوەی ناخۆشترو جێگای  داختر  ئەوەیە کە ئەو شاسوارانەی  حیزبی  دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە دەستی چەکدارانی حیزبێکی کوردی  کە خۆیان بە ئازادی خوازو پارێزەری مافی مرۆڤ و داکۆکی کار لە ماف و ئازادێ کانی گەلی کورد لە قەڵەم  دەدات  شەهید کراون کە بەڕاستی ئەنجام دانی ئەم تاوانە مەزنە لە لایەن ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە  ئەو پەڕی بێ سفەتی و شەرمو شورەیی و خەیانەتە بە ڕابردووی دۆستانەی نێوان یەکێتی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ، چونکە ئەو  ڕێکخراوە سەردەمێکی زێڕینی هەیە لە گەڵ قارەمانەکانی ئەو حیزبەی کە ئەمڕۆ تێکۆشەرانی بەدەستی ئەندامانی یەکێتی و لە ماڵ و لە سێتەرەی ئەو دا بۆ سەیان بۆ دا دەندرێتەوە و بە پۆل شەهید دەکرێن. خوێنەرانی خۆشەویست ئەم کارە بێ غیرەتانەیە، لەلایەن سێتەرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە  ئەنجامدراوە، ئەو یەکێتیی کە سەر دەمانێک  پڵینگ ئاسا لەگەڵ قارەمانانی دێموکڕات ، کورد کوژانیان  زەبوون و داماو دەکرد. ئەو یەکێتێ  ژمارەیەک لە باشترین و ئازاترین  تێکۆشەرانی  خۆی خوێنیان تێکەڵ بە خوێنی  گوڵاڵە  سوورە کانی حیزبی دێموکڕات کردوە و کەم ژیان وکەڵ ژیان و سەر بەرزانە ماڵ ئاوایان لەم کوردستانە خوێناوێ کرد و بەگیرفانی بە تاڵ و بە کەشکی  ڕەق ژیان ،بەڵام  بۆ هەتا هەتایە بە گەورەی و  سەری بەرزو بە نەمری لە ناو دڵی گەلدا دەمێن نەوە و مێژووی پاکی کوردی ڕۆژهەڵات ودێموکڕاتە یادگارەکەی پاشی قازی و قاسملوو  و شەڕەفکەندی شانازیان پێوە دەکات. بەڕاستی جێگای داخە کە بە دەستی سێ تەرەی ئەو یەکێتێ شەهیدکران کە لە گەرمترین وخوێناوی ترین کاتی شەڕی داسەپاوی خومەینی جەللادەوە دژی کورد و کوردستان ئەوان بوون بەهێزی پشتیوان وشان بە شانی قارەمانانی حیزبی دێموکڕات دژی داگیرکەرانی کوردستان عەماسەیان دەخوڵقاند و خوێن یاندەدا بۆبەرگری لەخاک و نەتەوەکەیان لەبەشی ڕۆژهەڵات. بەڵێ خۆشەویستانم ئەو تاوانە مەزنە لەلایەن سێتەرەی ئەو یەکێتێ ئەنجامدرا،کە ڕۆڵە قارەمان وڕاستەقینەکانی ئەویەکێتێ لەگەڵ گیان لەسەر دەستانی دێموکڕات سەردەمێکی پڕشەنگدارو لەناو دڵانا زیندوویان بە یەکەوە تۆمارکردووە و فەرامۆش ناکرێن و لەگەڵ شۆڕشگێڕانی ئەوحیزبەی لە ژێریەک ئەشکەوتوو چادر و لە ناو یەک دۆڵ ودەڕە و یەک ماڵ و لە سەریەک تەپۆڵکە و لە ناو یەک سەنگەرا شانازیان بۆگەل و وڵاتەکەیان تۆمار دەکردو گیانی شەهیدەکانیان شاد دەکردو دوژمنانی کوردستانیان ڕیسواو شەرمەزاردەکرد. ئاخر داخی گرانم ئەو تاوانە ڕەشە لەلایەن ئەندامانی ئەو یەکێتێ و لە سێتەرەی ئەو یەکێتێ دژی ڕۆڵەکانی حیزب ئەنجامدرا،کە خۆ بەخشانی دڵو دەرون پاکی  ڕابردووی ئەو یەکێتێ شان بەشانی هەڵۆ چاو گەشە کانی دێموکڕات دروشمی یان کوردستان یان نەمانیان لە ناو یەک سەنگەرا دەو تەوە، بەڵێ ئێستا تێکۆشەرانی  ئەو حیزبەی  بە دەستی ئەندامانی ئەو یەکێتێی خەڵتانی خوێن کران کە سەر دەمانێک بە یەکەوە، وانەی خەبات وبەربەرەکانیان دەوتەوە و یەکێتی و برایەتی بەکردەوەیان فێری نەوەکانی داهاتویان دەکرد. ئاخر چۆندەبی مرۆڤ هێندە بۆماڵی دونیایە وبۆ  بارە قەڵڵا یەکی بێ گانەی دوژمنی قەستە سەری خۆی و نەتەوە کەی بە چۆکدابێ و ئەو کەسە بکوژێ کە لە  ڕابردوو  ئێستاو و دا هاتوو دا براو هاوزمان وهاو خاک و هاودین و نەژادی یەکتر بوونەو هەنە و هەردەشبن. بێ گومان ئەم پیلانە گڵاوەی  دوژمنانی کوردستان  ناتوا‌نێ  ئەو دوو بە شەی کوردستان لە یەکتری بکاتە دوژمن و ئاواتە گڵاوە کانی وەدی بێنێ.

بە داخەوە ئەو تاوانە لەلایەن ئەندامانی ئەو یەکتێیی ئەنجامدرا کە دوژمن تەزێنانی سەردەمی خەباتی شاخی ئەو چەندین  ڕۆڵەی ئازاو سەر بەرزیان لە گەڵ ڕۆڵە سادق وفیداکارە کانی حیزبی بەجل و بەرگی خوێناوی و بەکا کۆڵی ئاڵۆزاو  سینگی دابێژ دابێژ کراوەوە تەسلیم بەخاکی پاکی کوردستانی زامدار کردووە و بوونەتە سەربازی ون.

من ئێستا لە ڕوڵە ڕاستەقینەکانی یەکێتی و هاوسەنگەرانی  بە وەفاو کوڕانی شەریف و دڵ و دەرون پاکانی سەردەمی خەباتی زێڕین و بەعسی بەزێنانی سەردەمی عەلی عەسکەری و ئارام و مامەڕیشە و خاڵەشەهاب و دەیان و هەزاران شەهیدی قارەمانی تری ئەو یەکێتێی دەپرسم .

یەکەم:

ئایا ئێوەی قارەمان و ڕابردو پاک و بێ گەرد ،ئامادەنە کەسانێکی ناپاک و دەستەمۆ یانی دەستی داگیرکەرانی کوردستان ڕابردو تان لە کە داربکەن و بتانخەنە ژێرباری پرسیاری پاکی و ناپاکی‌؟

دووهەم:

ئایا ئامادەنە ئەو تاوانە مەزنە لە سەرناو ناو بانگی یەکێتی تۆماربکرێ و مێژووش وەک تاوانباری ئەسڵی یەکێتێ کەتان بناسێ؟

سێهەم:

ئایا ئامادەنە بۆ بەرژەوەندی تاقمێکی ناپاک وبازرگانانی سەرخوێنی مرۆڤ ،شەڕەف و شانازێ گەورەکانی سەردەمی زێڕینی خەباتی شاختان فەرامۆش بکەن،ئەو سەردەمانەی کە لە کاتی هێرشە عەماسییەکان تاندا بۆ سەر داگیرکەرانی کوردستان شاخ و ڕوبارو زەوی و بەفر لە ژێرپێی داگیرکەرانی کوردستاندا گڕی دەگرت و جەندەکی گڵاوی سەر شۆڕانی هەڵدەقرچاند؟

چوارەم:

ئایا ئامادەنە ڕێگا بە کە سانێکی پوڵپەرست و میللەت نەویست بدەن لەو بە شە ڕزگار کراوەی کوردستان کە بە خوێنی هاوسەنگەرانی ئێوە و ئەنفال وبێ سەرو شوێن کران و کیماباران و هەزاران نەهامەتی وبێ حورمەتی تری دیکەوە بەو ڕۆژەی گەیوە، ئێستا ئازادی خوازانی پارچەکانی تری کوردستان شەهیدوبێ سەروشوێن بکرێن؟

پێنجەم:

ئایا ئامادەنە ڕێگابدەن بە دوژمنانی کورد و کوردستان کە خۆیان نەیانتوانی قارەمانانی دێموکڕات لەناو بەرن، ئێستا لە وڵاتی ئێوە و بەدەستی ئەندامانی یەکێتێ کەی ئێوە ئەمکارە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێ  وکوڕانی گەل لە ناو دڵی نیشتمانا ‌بێ گیان بکەن و تاوان بارانیش پارە و  سپاسنامەی  دوژمنانمان وەربگرن؟

لە کۆتای دا ئەو چەند پرسیارانە تان ئاڕاستە دەکەم هیوادارم  بە ویژدانێکی کوردانەی پاکەوە جواب دەنەوە.

یەکەم:

تۆبڵێی ئەگەر ئێوە چاو پۆشی لە تاوانی ئەو تاوانبارانە بکەن، گیانی پاکی شەهیدەکانتان شادبکەن؟

دووهەم:

ئەگەر ئێوە چاوپۆشی لەو تاوان بارانە بکەن مێژووی کوردوکوردستان لێتان خۆشبێ؟

سێهەم:

تۆبڵێی ئەگەر لەو تاوان بارانە خۆشبن ڕابردووی یەکێتیتان خەوشدارنەبێ؟

چوارەم:

تۆبڵێی ئەگەرچاو پۆشی لەو تاوان بارانە بکەن گەل و ڕۆڵە سادقە کانی ئەم گەلە و خوای بانی سەرمان چاو پۆشیتان لێ بکەن؟

پێنجەم:

تۆبڵێی ئەگەر ڕۆژێک شەهیدە سەر بەرزەکانتان زیندوو ببنەوە چیتان پێدەڵێن!!!!!کە ئێوە ئامادەنە ئازادی خوازانی کوردی پارچەکانی تری کوردستان بۆ داگیرکەرانی تری پارچەکانی دیکەی کوردستان شەهید دەکەن؟ ئایا بە ڕاستی ئامادەنە قبووڵ بکەن گیانی پاکی شەهیدەکانتان لەناو گۆڕا نا ئارامبێ،بۆئەوەی گیانی چەند تاوانبارێک پارێزراوبێ؟.

بەو هیوایەی ویژدانی هەر کەسێکی خاوەن ویژدان بەرامبەر ئەم تاوانە مەزن و چەپەڵەی کە لە لایەن ژمارە یەک بە ناو پێشمەرگەی یەکیتی و بە کردەوەش چەکداری ئێرانەوە  لە سێتەرەی کۆیەی یەکێتی دژی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەنجام درا ، بێ تە جوڵە  و چیتر ویژدانمان نەخەوێنین بەرامبەر ئەم کردەوە ڕوڕەشانەیی  کە لە لایەن ژمارە یەک چەکداری بێ بیرو باوەڕوە بەرامبەر بە  تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەنجامدرا و بە داخەوە ئەو کات کاک عەبدوڵڵای حسنزادە وەک زۆر کەیسی  تر چاو پۆشی لەو تاوانە مەزنەش و لەو کەیسە ڕون و ئاشکرایەش کرد!!!! جا نازانم  لە برسان بوو یان لە ترسان بوو ، بۆیە هیوادارم  هیچی تر بەردەوام نەبین لە سەر ئەم بێ دەنگێی کە ماوەی 19 ساڵە هەڵ مانبژاردوا و بەم بێ دەنگێش بێ  لایەنی خۆمان بەرامبەر بەو تاوانە مەزنەو بەرامبەر بە گیانی پاکی شەهیدە سەرفرازە کانمان نیشانداوە و ناڕاستەو  خۆش بە دوژمنانی ڕەنگا و ڕەنگی خۆمان کو توا  کە ئێوە ئازادن لە کوشتن و بێ سەرو شوێن کردنی تێکۆشەرانی ئێمە و بەو کارەمان، خۆمان دەستی وانمان لە سەر خۆمان بە هێزترو بەر بڵاوتر کردوا. لە لایەکی تریشەوە ئەم بێ دەنگی و ئەم بێ ئیرادە یەی ئێمە وای کردوا دڵی زامداری کەس و کارو بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدەکانمان زامدار ترو پڕ ئازار تر کردوا. بۆیە بەڕاستی هەقە چیتر ڕێگا نەدرێ دڵی بنەماڵە و کەس وکاری سەرجەم ئەو شەهیدانەی کە بزوتنەوەی بەناو ئیسلامی بوو بە باحیسی شەهید کرانیان و ئەو شەهیدانەش کە لە سێتەرەی یەکێتی و بە دەستی ژمارە یەک چەکداری ئەو یەکێتێ شەهید کران هەر وا بە ئازارە وەو بە ئاواتی سەزا درانی تاوان باران  لە ئازاری زیاترو چاوە ڕوانی زیاتر بمێنەوە. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی دەستی سێتەرەی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان . لە کۆتایدا هیوادارم بەهیم مەتی دڵسۆزانەی گشت لایەک ڕێگانەدرێ تاوان باران بەبێ سەزادان بمێننەوە و خوێنی پاکی شەهیدەکانمان بەفیڕۆو دڵی بنەماڵەوکەسو کارو هاوسەنگەرانی شەهیدەکانمان هەروا بەزامداری و ساڕێژ نەکراوی وەمێنن ،باکوڕانی ڕاستەقینەی یەکێتی لەم تاوانە مەزنە بکۆڵنەوە وتاوان باران سەزابدەن.بەوهیوایەی.

خالید خورینجی 11-27-2016

بابەتی پەیوەندی دار

وتووێژێکی دەنگی کوردی ئەمریکا لە سەر شەهیدانی ١٧ی سەرماوەزی دەروازەی کۆیەی حیزبی دێموکرات

مێزگرد سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی 17ی سه‌رماوه‌زی 1376ی هه‌تاوی

بۆ لینکی دەنگ لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان ئێرە کلیک بکەن


بابەتی پەیوەندی دار

یادێك لە شەهیدانی رێبەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە مانگی سەرماوەزدا، هیوا میرزایی

سه‌ر‌نج و رامان له‌ نامه‌ی کراوه‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ید ناسری، هێمن

نا‌مه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌رێزان مه‌لا عه‌بدولڵای حه‌سه ن زاده و کا‌ک مسته‌فا‌ی هیجری

له‌به‌ر چیی ئێستا؟، بابه‌شیخ ناسری

سکاڵای هاوسه‌ری شه‌هید سه‌ید مه‌نسووری ناسری

دوو جینایه‌ت,دوو دادگا ( میکونوس و سوله‌یمانیی)، حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده

نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدکرانی پێشمه‌رگه‌کانی حدکا, بابه‌شیخ ناسری

دەبێ تاکەی چاو پۆشی لە تاوانباران بکرێ؟, خالید خوینجی

بۆ ده‌قی سکاڵای هاوسه‌ری شه‌هید سه‌ید مه‌نسووری ناسری یه‌کێک له‌ قوربانیانی ئه‌و تراژێدییه ئێره‌ کلیک بکه‌ن





نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی