خوێنەرانی بەڕێزو خۆشەیست ڕۆڵە بە شەڕەف و ئازادی خوازەکانی گەلی کورد. قارەمانان و ڕێبوارانی ڕێبازە بەرزو پیرۆزە کەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ،
قوتابیانی ژیرو وشیارو بەوەفایانی قوتابخانە کەی قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی. وێڕای سڵاوی گەرمو برایانەم بۆ یەک بەیەکتان و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی یەکجاری تان بە سەر شەوپەرستان و تیرۆریستانی جیهان بەگشتی و ئاخوندە تیرۆریستەکانی دەسەڵاتداری ئێران بە تایبەتی بۆ بە ئاوات دەخوازم.
خۆشەویستانم بابە کورتی بیرێک لەو کردەوە دڕندانەیەی چڵکاو خۆرە کانی ئاخوندە ڕوڕەشە تیرۆریستە کانی جەماران بکەینەوە و بزانین بۆچی داڕێژەرانی ئەم تاوانە چەپەڵە شەوی یەڵدا یان بۆ ئەم کردەوە ترسە نۆکانە یەیان هەڵبژارد؟
بەڕێزان هەموو ئەو کەسانەی کە شارە زایان لە مێژووی ڕەش و گڵاوی ئەم نیزامە بۆگەنەی مەلا بێ مێشکەکاندا هەیە دەزانن کە لە ماوەی 37 ساڵ دەسەڵاتی شومی خۆیدا جیا لە تاوان و کوشت و کوشتارو شەڕی ماڵوێرانکەری 8 ساڵەی نیوان ئێران و عێڕاق و 37 ساڵی لێواو لێو لە جینایەت و ئیعدام و شەهید کردنی ڕۆڵە بە شەڕەفەکانی گەلانی ئێران بەگشتی و ڕۆڵە سادق و پاکە کانی گەلی کورد بە تایبەتی هیچی تری لە هەگبەی شومی دا نەبووە و نەیتوانیوە بچوکترین کاری زانستی و تەکنولوژیای و ئابوری و فەرهەنگی و پزیشکی و ئاوەدانی پێشکەش بە کوردو کوردستانی داگیر کراو بکات، بەپێچەوانەوە لە ماوەی ئەو 37 ساڵە ڕەشەی تەمەنی پڕ لە شەرم و شورەی خۆیدا بە سەدان گوندو ئاوە دانی وێران کردواو دانیشتوانەکەی ئاوارە و پەڕیوەی شارو گوندە کانی تری کوردستان کردوا و هەرچی داهاتی سروشتی و منابعاتی ژێر زەمینی و شوێنەوارە پیرۆزە کانی کوردستانن بە تاڵانی بردونەو بەرەو مەرکەزی فارس نشینە کانی ڕاگوازتونە و تەنانەت دەستی لە گۆڕستانە کانیش نە پاراستواو هەرچی سامانی ئەو گەلە هەژارەیە بە تاڵانی بردواو لە قورگی پیسی تیرۆریستانی خۆی و جیهانی کردوا.
گەلی قارەمان و خۆڕاگری کوردیش بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم نیزامە پیس و وەعشی سفەتە و بۆ دیفاع لە مان و مەوجودییەتی خۆی بە ناچاری و بە دوور لە ویست و ئارەزۆکانی خۆی بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پەنای بۆ خەباتی چەکدارانە و بەرگری کردن لە ماف و ئازادێ زەوتکراوەکانی گەل و نیشتمانە داگیرکراوەکەی بردو لە ماوەی 37 ساڵی ڕابردو دا بە داخەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس لە کادرو پێشمەرگە قارەمانە کانی ئەو حیزبە فیداکارو دڵسۆزو شۆڕشگێڕە و 2 ڕێبەری بە توانا و لێوەشاوە و دەیان هەزارکەس لە خەڵکی بە شەڕەف و بێ دیفاحی کوردستان گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای پیرۆزی ئازادی کوردو کوردستانی خوێناوی کردوە.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران وەک ڕێبەرو ڕێکخەری ئەم بزوتنەوە نەتەوەیی و خوێناوێ خۆی گەورەترین و بەنرخترین قوربانی لە پێناوی وەدەست هێنانی ماف و ئازدێکانی گەل و نیشتمانە پیرۆزە کەی دا داوە، زیاتر لە 5 هەزار کادرو پێشمەرگە و 3ڕێبەری زاناو بلیممەتی فیدای کوردو کوردستان کردوا، کە بریتین لە یەکەم: قازی محەممەدی چاو نەترسو فیداکار. دووهەم: دوکتۆر قاسملووی زانا. سێهەم: دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندی بلیممەت.
پێشەوا قازی محەممەد لە بەرە بەیانی ڕۆژی 10 خاکەلێوەی ساڵی 1326ی هەتاوی لە چوار چرای شاری مهاباد لە دار درا.
دوکتۆر قاسملووی زانا لە ڕۆژی 22ی پوشپەڕی 1368ی هەتاوی تیرۆرکرا. دوکتۆر سادقی بە تواناو لێوەشاوە لە ڕۆژی 26ی خەرمانانی 1371ی هەتاوی تیرۆر کرا. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان و لە ڕێگاو ڕێبازە پیرۆزە کەیان.
قاسملووی مەزن و زانا لە شەوی یەڵدای ساڵی 1309ی هەتاوی 22ی دیسامبری 1930ی زاینی لە شاری ورمیە لە بنەماڵە یەکی بە ناو بانگ و دەست ڕۆیشتوی ئەم شارە لە دایک دەبێ و قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی لە ورمییە و دوا ناوەندیش لە تاران تەواو دەکات.
هەستی ئازادی خوازی و بیری نەتەوە پەرستی هەر زوو لە بیرو هەستی ئەم کەڵە پیاوەی کورد دا ڕیشە دا دەکوتن و گەشە دەکەن و لە ساڵی 1324ی هەتاوی دا یەکێتی لاوانی دێموکڕات لە شاری ورمییە دادە مەزرێنێ و پاشان بۆ ئیدامەدان بە خوێندن دەشتە فەڕانسە و لە وێش دوای ئەوەی لە کارو چالاکی سیاسی دا بەشداری دەکاو دژی ڕێژیمی شای جەللاد لە یەکێک لە کوبونەوە کانی یەکێتی لاوانی ئێران لە پاریس پایتەختی فەڕانسە وتارێکی بە هێز دژی دەسەڵاتی شای خائین پێشکەش دەکات ژمارەیەک لە بەشدار بوان دژی ئەو کارەی قاسملووی مەزن ناڕەزایەتی بەرز دەکەنەوە و پاشان دەوڵەتی فەڕانسە لە وڵاتە کەی خۆی دەری دەکاو ئەویش دەشتە چیک و سڵواکیاو بەردەوامدەبێ لە کاری سیاسی و ئیدامەی خوندنە کەشی دەدا و لە زانستگەی پڕاگدا لیسانسی زانستە کۆمەڵایەتی و سیاسی یەکان وەردەگرێ و لە ساڵی 1331 دەگەڕێتەوە کوردستان و بەڕەسمی کاری سیاسی و حیزبی دەست پێ دەکات و پاش 5 ساڵ کاری سیاسی و حیزبی لە ساڵی 1336ی هەتاوی بۆ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە چیکوسڵواکی و لە ساڵی 1337 بۆ کاری حیزبی لە گەڵ چەند هاوڕێ یەکی تری دەگەڕێتەوە عێڕاق بەڵام بە هۆی ئەوەی هێندێک گیرو گرفت کە لە لایەن دەسەڵات دارانی باشوری کوردستانەوە بۆی دروست دەبێ ناچار دەبێ لە ساڵی 1339ی هەتاوی بگەڕێتەوە چیکوسڵواکیا و ئیدامەی خوێندنەکەی دەدا و لە ساڵی 1341 لە زانستگەی پڕاگ دوکتۆرای زانستی ئابوری وەردەگرێ و تا ساڵی 1349ی هەتاوی لە زانستگەکانی پڕاگ دەرسی یقتساد دەڵێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە کوردستان وبە هاوکاری ژمارە یەک لە هاوڕێ کانی دەست بە زیندو کردنەوەی شانە کانی حیزبی دەکەن و لە کۆنفڕانسی سێهەمی حیزب کە لەجۆزەردانی 1350 دەگیرێ وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەلدەبژێر درێ و پاشان دەبێ بە سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و دوای ڕوخانی نیزامە ڕەشەکەی شای خائین زادە و هاتنە سەر کاری ئاخوندە ڕوڕەشە کان و فتوا شومەکەی خومەینی جەللاد و گۆڕ بەگۆڕ و دەست پێ کردنی خەبات و بەربەرە کانی دژی لەشکرە شەقو شڕو بێ مێشکە کەی خومەینی ڕوڕەش ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ڕێبەرایەتی و کارامەیی کاک دوکتۆر قاسملووی زاناو بیلیمەت دا بە هەزاران داستان و عەماسەی دژی داگیر کەرانی کوردستان تۆ مار کردو خومەینی چەپەڵ و نیزامە دڕندەکەی ناچار بون داوای مزاکەرەی لە نوێنەرانی کورد بکەن، تا بەو بیانۆی جارێکی دیکە سازماندەی هێزە ترسە نۆکە کانیان بکەنەوە. بەڵێ ئازیزانم قاسملووی مەزن و زانا لە شەوی یەڵدای لە دایک بوا بۆیە ئێستاش ئاخوندە ترسە نۆکەکان هەوڵدەدەن شەوی یەڵداش تیرۆر بکەن بە خەیاڵی خاوی خۆیان دەتوانن بەو کارە یان ئەمجارە یان دەتوانن بیرو باوەڕە بەرزو پیرۆزە کانی قاسملووی مەزن تیرۆر بکەن. ئەگینا بە دڵنیایەوە مەڕاسم و ڕۆژ و بۆنەی تر لە ماوەی 2016 دا هەبوونە و دەیان توانی کاری تیرۆریستی خۆیانی تێدا ئەنجام بدەن، بەڵام ئەوان ئێستاش لە ناو ناو بانگ و بیرو باوەڕە بەرزە کانی قاسملووی گەورە پیاوی کورد زراویان چوا. مەرگ و نەمان بۆ کۆماری نا ئیسلامی و تیرۆریستەکانیان.
خالید خورینجی 26-12-2016