بە داخەوە لە مێژووی پڕ لە شەڕەف و شانازی و خەبات و قوربانی دانە کانی گەلی هەژار و چەو ساوەی کورد دا لە هەر چوار پارچە کەی کوردستان جار جارە و لێرەو لەوێ
کەسانی بە دوور لە ویژدان و شەڕەف و کەڕامەتی کوردایەتی فریوی بەر نامەو پیلانە گڵاوە کانی داگیرکەرانی کوردستانیان خوار دواو دەستیان خستۆتە ناو دەستی دوژمنانی ڕوڕەش و داخلە دڵانی کۆنە پەرست و بۆ ماڵی دنیاو بارە قەڵڵا یەکی دوژمنە دڕندە کانمان، زۆر نامەردانە و بەدوور لە هەست و سۆزی مروڤایەتی و نیشتمانی و نەتەوەیی چونەتە ناو باوەشی داگیرکەرە بێ مێشک و بێ ویژدانە کانی کوردستانی خوێناوی و داگیر کراو بۆ خزمەت بە نیزامە گڵاو و دا پڵۆسێنەرە کەیان و زیان گەیاندن بە خەباتی ڕەواو ئازادی خوازانەی گەلە خەڵتانی خوێن کراوە کەیان، ڕوڕەشانە تر لە داگیرکەرە نامەردەکان و بێ بەزەیانە تر لەو وەعشی سفەتانە کەو تو نەتە پیلان گێڕان بۆ زەربەدان لەو بزاڤە ڕەوایەو لە ڕۆڵە ڕاستە قینەکانی ئەو گەلە ڕاپەڕیوە و بۆ ئەم مەبەستە گڵاوەیان پەنایان بۆ هەر کردەوە یەکی دژی گەلیانە و ترسە نۆکانە و نامرۆڤانە بردواو دەستیان لە هیچ خەیانەتێک نەپاراستوا.
ئەگەر چاوێک بە خیانەتە مەزنەکەی مەلا نامەلاکەی خەتی دابگێڕن و بزانین چۆن بە بەکار هێنانی ڕستە یەکی نا ئیسلامیامنە و دژی گەلیانەی شکستی بە لەشکرە دڵسۆزو شۆڕشگێڕە کەی میر محەممەدی ڕەواندز داو بۆ خزمەت بە سپا داگیر کەرو دڕندەکەی عوسمانی زۆر درۆزنانە و دژی گەلیانە و دژی ئیسلامیانە، کوتی هەر کەس هاوکاری لەشکری میرمحەممەدی بکاو دژی سپای عوسمانی شەڕ بکات کافرە و بە داخەوە بەو چەند کەلیمە بێ ویژدا نانەیەی گەورەترین خزمەتی بە سپا داگیر کەرە دڕندەکەی عوسمانێ چەپەڵە کان کردو سەر ئەنجام بەهۆی ناشارە زای خەڵک لە ئاینی ئیسلام باوەڕیان بە قسەکانی ئەو مەلا خائینە کردو لە کۆتای دا هێزە شۆڕشگێڕو نیشتمان پەروەرە کەی میرە قارەمانە کەی کورد شکستی خواردو داگیرە کەرە دڕندەکان دەستیان بە سەر ناوچە کانی ژێر دەسەڵاتی میر محەممەدی نەمر داگرت و ئێستاش دوای سەدان ساڵ تێپەڕین بە سەر ئەم ڕاپەڕینە مەزنە دا ، ناو ناو بانگی میر محەممەدی مەزن وەک ڕەمزی نیشتمانی و نەتەوەیی و نمونەی شاسواران و شۆڕشگێڕانی ڕاستە قینەی کوردو کوردستان چاوی لێ دەکرێ و هەر ڕۆڵە یەکی بە ویژدان و خەمخۆری کوردو کوردستان بەو پەڕی ڕێزو حورمەت و خۆشەویستێوە باسی میرە کۆرەی ڕەواندز و دەسەڵات و هێزە قارەمان و نیشتمان پەر وەرە کەی دەکات و لە بەرامبەریش دا هەر کەسێک کە بخوازێ چاوێک بە لیستی ڕوڕەشان و خۆفرۆشان و نۆکەرانی بێگانە پەرستدا بخشێنێ دەبێ ناوی مەلا مێژوو ڕەشەکەی خەتێ لە سەروی لیستەکەی دابنێ.
کەوایە دڵنییایەوە گەلی کورد و ڕۆڵە شۆڕشگێرو بە ویژدانە کانی گەلی کورد لە خۆفرۆشان و چڵکاو خۆران خۆشنابن و سەرئەنجام ڕۆژێک دەکەونە بەر دەستی ئەوین دارانی ڕێگای ڕزگاری و بەختەوەری کوردو کوردستیان و بە سەزای خیانەتە کانیان دەگەن.
کەمنین ئەو خۆفرۆشانەی کە لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان ڕۆژانێک لە سەر سفرەی داگیر کەران نانیان بە قوزەڵقورت کردواو سەرئەنجام دەستی هەڵۆ چاو گەشە کانی شۆڕشیان گەیوەتە سەر و گەروی پیسیان بۆ هەتا هەتایە هەڵبڕاوە.
ئێستا ئەم چەند خائینە فریو خواردۆ ئەو تاوانە مەزنەیان بەرامبەر هاوڕێ یانی پێشوومان ئەنجام داو بە داخەوە 5 قارەمان 5 هەڵۆی ناوسەنگەر 5 فریشتەی ئاسمانی ساماڵی کوردستانیان خەڵتانی ناو خوێنە گەشە کەی خۆیان کردن و بۆ هەتا هەتایە بون بە مەلانی پەڕو باڵ سوتاوی نیشتمان و لە ناو دڵ و دەرونی هەر ڕۆڵە یەکی بەویژدانی ئەو گەل و نیشمتانە زامدارە دا بۆ پەڕو باڵی سوتاوی خۆیان و زامو ئازارە کانی گەل و نیشتمانە کەیان دەجریکێنن.
ئاخر تۆ بڵێی هاوڕێ و هاوبیران و هەر ڕۆڵە یەکی خاوەن شەڕەفی ئەم کوردو کوردستانە ، لە خوێنی بە ناهەق ڕژاوی ئەو 5 قارەمانە و ئەم دوو ئاشایشە دڵسۆزو نیشتمانە پەروەرەی ڕوداوە دڵتەزێنەکەی بەر دەم قەڵاو شەوی یەڵدای خوێناوی خۆشبن.
تۆ بڵێی نەفەری سێهەمیش هەر وەک ئەو دوو تاوان بارە چاو شۆڕە نە کەوێتە بەر دەستی حەداڵەت و سەزای تاوانە چەپەڵە کەی لێوەر نە گیرێتەوە و هەر سێ کیان نەکرێن بە پەندی زەمانە. با دوژمنانی سەر شۆڕو داگیر کەرانی قین لە دڵ باش بزانن هەتا کوردێکی بە شەڕەف و بە ویژدان مابێ سەنگەرو مەیدانی خەبات دژی داگیرکەرە پیسو پۆخڵە کان چۆڵنابێ و قارەمانان و ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری بە دەیان جار کۆمەڵ کوژ کراون و دەریای خوێنیان لە بەر ڕۆیوە بەڵام زۆر زوو زۆر بە ورەترو چاو کراوە تر لە پێشوو هەستاو نەتەوەو مەیدانیان بۆ خوێن مژان چۆڵ نەکردواو چۆڵی ناکەن و نابەزن و لە ناو ناچن چونکە ئەوانە هەڵ قوڵاوی ناو دەریای بێ سنورو پڕ لە جۆش و خرۆشی وەزاڵە هاتووی گەلی قارەمانی کوردن و ژیان و مردنیان لە پێناوی ماف و ئازادێ کانی گەل و نیشتماندایە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەم پۆلە شەهیدەی شەوی یەڵدای بە خوێن سور کراو و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان مەرگ و نەمان بۆ ئاخوندە کۆنەپەرستەکان و نیزامە تاوانبارە کەیان.
خالید خورینجی 12-27-2016