"an independent online kurdish website

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦.١.٢٠١٧  کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی باس و وتوووێژ لە سەرچۆنیەتی پێوەندی و هاوکاری بە کردەوە لە نێوان کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران2016-01-08-0

  لە ئوتریش و نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سوریە  لەو وڵاتە و هەروەها بە مەبەستی شرۆڤە کردنی کێشە سیاسیەکانی کوردستان بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە تایبەتی پێک هات. لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەڕێز کاک فەیسەل نەعسۆ لە سەر مێژووی پارتەکەیان ، خەباتی پارتەکەیان دژ بە دیکتاتۆریەتی حافیز ئەسەد و پاشانیش کوڕەکەی بەشار ئەسەد، خەبات و بەربەرەکانی بەردەوامیان دژ بە چەوساندنەوەی کورد لە وڵاتی سوریە و  بۆ وەدی هێنانی ئاوات و ئارەزوەکانی کورد لەو وڵاتە، شەڕ لە سوریە و شوێنەواری شەڕ لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، پێوەندی نێوان ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و چۆنیەتی هەڵس و کەوت و سیاسەتی توندو تیژی پەیەدە بەرانبەر بە ڕێکخراوەکانی دیکە و دەوری وڵاتانی ناوچەکە  و پێ کا کا لەو نێوەدا  و شوێن دانەری ئەو شێوە سیاسەتە لە سەر ئاوارە بوونی کوردەکانی ڕۆژئاوا و بە جێ هێشتنی ئاخی باوباپیرانیان و نیشتەجێ کردنی عەرەبەکان لە شوێنەکانیان و هەروەها ڕیزدانەنان بۆ هیچ چەشنە ڕێکەکەوتنێک و بێ ڕیزی کردن بە سیمبولەکانی نەتەوەیی وەک ئاڵا وپیشمەرگە باسێکی پێشکەش کرد پاشان کاک دوکتور جەزا ساڵحی بەرپرسی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر سیاسەتی سەربەخۆی  حیزب لە پێوەندی لە گەل وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، سیاسەتی دۆستانەی حیزب لە پێوەندی لە گەل حیزب و ڕێکخراوەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، سیاسەتی دوژمنانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیسبەت کێشەی کوردەوە بە گشتی و سیاسەتی چەوسێنەرانە و بێ بەش کردنی کوردی ڕۆژهەڵات لە هەموو چەشنە مافێکی ئینسانی و میللی، ڕاگەیاندنی ڕاسان و سیاسەتی گرێدانی خەباتی شار و شاخ  لە ساڵی ٢٠١٦ دا و تەئسیری ڕاسان لە سەر ورەی خەباتگێڕانی ڕۆژهەڵات و هەڵوێستی کاربەدەستانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لە گەڵ ڕاسان و ترسیان لە بووژانەوەی شۆڕش باسێکی پێشکەش کرد و و  سەبارەت بە پێک هێنانی ئەو کۆبوونەوە تایبەتە  لە گەڵ کومیتەی حیزب سوپاسی کاک فەیسەل نەعسۆ کرد و هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سوریەی  لە وڵاتی ئوتریش کرد بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتی کردنی بە کردەوەیان لە خۆپیشاندان و بۆنەکانی حیزبدا. لە کۆتاییدا هەر دوو لا جەختیان لە سەر بەردەوامی و پەرەپێدان و پتەوکردنی پێوەندی نێوانیان کرد و هەروەها پێداگری لە سەر هەوڵدان بۆ هەرچی زیاتر لێک نیزیک کردنەوەی ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە وڵاتی ئوتریش کرد.

pdki-kak-jeza-u-

بەشداری کومیتەی حیزبی دیموکرات لە سمینارێکی بەڕێزان کاک فوئاد عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاک مەروان سولەیمان ئەندامی ڕێبەری پارتی یەکێتی کورد لە سووریە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨.١.٢٠١٧ لە شاری ویەن لە وڵاتی ئوتریش سمینارێک بە مەبەستی لە یەک تێگەیشتن و شرۆڤەی کێشە سیاسیەکانی ناوچەکە بە گشتی و کیشە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی بۆ بەڕێزان کاک فوئاد عەلی و کاک مەروان سولەیمان پێک هات . لە سەر بانگێشتنی رەسمی پارتی یەکێتی کورد لە سوریە کاک حوسەین خاڵخاڵ بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی کومیتەی حیزب و کاک محەمە جەواد یوسفی جێگری بەرپرسی بەشی پێوەندی لە گەڵ ڕێکخراوە کوردستانیەکان بەشداری کونفرانسەکە بوون. لە سمینارەکەدا ل بەڕێزان کاک فوئاد و کاک سولەیمان لە سەر شۆڕشی خەڵکی سووریە، شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان، سیاسەتی وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دیکە بە نیسبەت کێشەی کورد لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتی پێ کا کا لە ناوچەکەدا و سیاسەتی توندو تیژی پەیەدە بەرانبەر بە ڕێکخراوەکانی دیکە و بە تایبەت سیاسەتی پەیەدە بەرانبەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانی و ڕێکخراوەکانی پێکهێنەری ئەم ئەنجوومەنە، شوێنەواری شەڕ لە سەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاوارەبوونی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها چۆنیەتی پێوەندی ڕێکخراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانی لە وڵاتی ئوتریش لە گەڵ یەکتری و کێشە و گیروگرفتی نێوخۆیان ولە کۆتاییدا هەوڵ دان بۆ نەهێشتنی کێشە و ناکۆکیەکانی ڕێکخراوەکانی ناو ئەنجوومەن  لە وڵاتی ئوتریش و جارێکی تر فەعال کردنەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی لەم وڵاتە  وتاریان پێشکەش کرد و سمینارەکەیان جێگای ڕەزامەندی و سوپاسی بەشدارانی سمینارەکە بوو .لە لایەن ئەندامانی پارتی یەکێتی کورد لە سوریە سوپاسی نوێنەرانی کومیتەی حیزب کرا بۆ بەشداریان لە سمینارەکەدا و هیوایان خواست کە پێوەندی دوستانەی نێوان حیزب و پارتی یەکێتی کورد لە سووریە و هاوکاری و پاڵپشتی یەکتری لە وڵاتی ئوتریش پەرەی پێ بدرێ و نوێنەرانی حیزب سوپاسیان کردن بۆ بانگێشتنیان بۆ سمینارەکە و لە کۆتاییشدا هەردوولا  بەڵێنی درێژە دان بە هاوکاریان بە یەکتری دا.

شایانی باسە لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا هەوالێکی دڵخۆشکەرلە کاناڵە ئاسمانیەکان بڵاو کرایەوە و ئەویش هەواڵی مردنی ڕەفسەنجانی ، یەکیک لە بناخەدانەرانی کۆماری ئیسلامی و یەکێک لە عامیلانی سیاسەتی دوژمنکارانە بەرانبەر بە کوردستان و خەریتەدانەری تیرۆری ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهیدان دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور سادق شەرەفکەندیە، ئێمە وەک کومیتەی حیزب  لە وڵاتی ئوتریش بەم بۆنەوە پێرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی کورد لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان  بە تایبەتی دەکەین و هیوادارین هەرچی زووتر شاهێدی مەرگ و نەمانی نیزامی کۆماری ئیسلامیش بین.


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

٨.١.٢٠١٧

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی