به داخهوه ئهورۆ27ی بهفرانبار (20177/01/16) كاك ئازاد هونهرپهژو و ئهندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئیران و كوره گهورهی كاك سهید كهریم هونهرپهژو به هۆی رووداوی هاتوچۆی ماشین له له رێی مەسیف، شاری ههولیر مالئاوای له ژیان كرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەلاتی کانەدا
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەوالی ناخۆش و دلتەزێنی کۆچی ناوەختی هاورێ و ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەرێز کاک ئازاد هونەر پەژوومان پێ گەیشت،کە لە باشوری کوردستان لە رووداوی هاتووچۆدا گیانی لە دەستدا. بەرێزیان لە هاوینی رابردوودا لە وانکوڤێر را هاتە شاری لەندەن لە ئەنتاریۆ. دوای چەندین دانیشتن و بیرورا ئال و گۆر کردن، بەرێزیان داوای دوبارە شەرەفی ئەندامەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لە کومیتەی رۆژهەلاتی کانەدای کرد. کومیتەی حیزب بەدلێکی ئاوالەوە داوای بەرێزیانی وەرگرت و وەک ئەندامی حیزب لە تەشکیلاتی کومیتەدا سازمان درا. بەهۆی ئەو کۆچە ناوەخت لە نەکاوە کومیتەی رۆژهەلاتی کانەدا یەکێک لە ئەندامانی دلسۆز و تێکۆشەری خۆی لەدەستدا. بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم بنەمالەی بەرێزیان دەکەین.
روحی شاد
کومیتەی رۆژهەلاتی کانەدا
پێشمەرگەکان: لیرهوه خۆمان به هاوغهمی بنهماڵەی هونهرپهژۆ ، سهیدزاده خانم و مامۆستا سهید كهریم و كاكه ریبوار و نیگار خانم و كاك هوشیار و خزم و كهسیان له شاری بۆكان دهزانین.
روحی كاك ئازاد شاد بیت.