ماوەیەکە ئەندامان و لایەنگران و تا دەهاتە رێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش، شەپۆلێکی بە پەرۆشی ، لە پەیوەندی لە گەل ئەم رووداوانەی، بە قەولی حیزبەکەمان پێشتر دەیگۆت هاوڕێیانی پێشوومان دەستی پێکردووە.
ئەگەر ئێوە بۆ ئەم هاوڕ ێیانە ئەو هێندە دڵسۆز و پەرۆشن بۆ هێشتتان حیزبەکەتان ببێتە دوو لەت؟ زۆر ئاسان بوو پێش بە دوو لەتی بگرن ،دەتانتوانی هەموو نەزەر و بیرو بووچوونتان لە گەڵ ئەوان بێت و ئەو کات حیزبیش نەدە بوو بە دوو بەش.
بەراستی زۆر سەیرە کە لە نێو ئەو هاوڕێیانەی پێشوو دا هەر رووداوێکی نەخوازرا روو بدات، لە تۆرە کۆمەلاتی یەکان ،هەر لە ئەندامی رێبەرایەتی یەوە بگرە هەتا دێتە ئەندامێکی سادەی ئەو حیزبە لەو هاوڕێیانە زۆر زیاتر بە پەرۆشن! هەروەک لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا رووی دابێت.
ئێستا وایلێ هاتووە پێشمەرگەکانیان لە ناوچە دا شەهید دەبن ئێمە لە پێش ئەوان شینی بۆ دەگێرن، یان کەسێکیان کۆچی دوایی دەکات، ئێمە لەوان زیاتر باس لە لێهاتوویی و دڵسۆزی و قارەمانیەتیی ئەو دەکەین.
لێرە دا پرسیار ئەوەیە کە : باشە مەگەر هەر ئەو کەسانە نین حیزبیان کردە بە دوو بەش و لە هەر دوو لەت بوونەکانیش دا خوا هەڵناگرێ دەورێکی باشیان هەبووە؟ یان ئەوانە کەسانێکی ترن؟
ئەو هاوڕێیانەی پێشوو مان بە ناشوکوری نەبێت سکتێرەکەیان گۆری! ئایا چ پێویستی دەکرد سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەرێز کاک مستەفا هیجری پیرۆز بایی لە مستەفا مەولوودی بکات؟ ئایا ئەوانە هەر ئەو هاوڕێیانەی پێشوو نین؟
هەروەها ئەندانی حیزبی بەشان و باڵی مستەفا مەولوودی دا هەڵدەڵین و باسی لێهاتوویی ، دڵسۆزی و پەرو باڵی ئەو دەکەن! ئایا هەر ئەو مەلوودی یە نەبوو لە دابەش کردنی حیزب دا دەستێکی یەکجار زۆری هەبوو؟ یان ئەوا کەسێکی تر؟
من پێموایە ئێمە وەک ئەندامانی و لایەنگرانی و هەتا رێبەرایەتیی حیزب هەرگیز نابێت بە یەک چاو تەماشای هەر دوو بەشی حیزب بیکەین. چوونکی ئێمە لە مێژە دوو حیزبی لێک جیاوازین.
بەڕاستی ئێستا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە گەل ئەو هاورێیانە ئەوەندە چۆتە پێش کە هیچ سنوورێک نەماوە و ئەوانیش کایەی جارانیان هەر درێژەی هەیە . من پێموایە ئەگەر ئێمە ئاوا زۆر سەریع بڕۆینە پێش هیچ قازانجێکی نابێت و زەرەریش دەکەین.
لە لایەکی دیکەوە بۆتە نەریت لە نێو ئەندامانی حیزبی دا کە وێنەی بەڕێز کاک مستەفا هیجری لە گەل وێنەی عبداللە حسن زادە ،یان لە گەل خالید عەزیزی لە فەیسبووک بڵاو دەکەنەوە لە ژێریش دا دەنووسن هەردووکتان خەتابارن! من ئەمەیان بە شتێکی زۆر نادروست دەزانم. یانی خەتای هەر دووکیان وەک یەکە؟ شتی وا چۆن دەبێت؟ کەسێک لە سەر جادەی سەرەکی ماشێن لێدەخورێت و هێماکان نیشانی دەدەن کە ئەم جادەیە هەقی خۆتە و لە نەکاوە کەسێکی دیکە لە سەر جادەی فەرعی دێت و ڕاناوەستێ ڕاست نێوەڕاستی ماشێنەکەت دەدات و دەبێتە رووداوێکی نەخوازراو ئایا ئەگەر پۆلیس بێت هەر دووکیان خەتابارن؟ هەرگیز شتی وا هەر نابێت و ئەو کات پۆلس ڕاست پێی دەلێ: ئەوە هێمای راوەستانە دەبێ بۆ ماشێنی جادەی سەرەکی ڕابوەستی.
من پێموایە لەو بارەوە ئێمە زۆر هەڵەیین! نابێت ئێمە دادوەرێکی ئەو هێندە بێ ئینساف بین، هەموومان کەم یان زۆر ئاگاداری دابڕان لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستانین و دەشزانین کە لە سەر حەقین،کەچی خۆمان بە خەتابار قەلەم بدەین. تەنانەت ئەگەر خەتاش مان هەبێ(بێگومان هەمانە) نەک بە ئەندازەی ئەو کەسانە نیە کە حیزبیان تووشی دابڕان کرد، بگرە یەکجار زۆر لەوان کەمتر خەتابارین.
