Hoppa till innehåll
Hem » خۆتان و ویژدانی خۆتان کۆڵبەرایەتیش ژیانە؟، خالید خورینجی

خۆتان و ویژدانی خۆتان کۆڵبەرایەتیش ژیانە؟، خالید خورینجی

لە ناو هەر کۆمەڵگا یەک و لە ژێرسایەی هەر یاساو دەسەڵاتێک دابژی ئەوە ئەرکێکی بێ ئەملاو لای سەر شانی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایەیەxalid_xurinji

کە دەبێ بژیوی  ژیانی ڕۆژانەی خۆیان دابین بکەن و زەحمەت بکێشن !!!! بەڵام ئەوە ئەرکی سەر شانی دەسەڵاتدارانی وڵاتە کە هەلی کارو کاسبی بۆ هێزی کرێکاران و کاسب کاران و سەرجەم چین و توێژە جۆراو جۆرە کانی تری کۆمەڵگا بڕەخسێنن و کارگە و پڕۆژەی سەنعەتی و بینا سازی و ڕێگاو بان و  کەشاوەرزی و پڕۆژە جۆراو جۆرە کانی ئاژەڵدار و باغداری و ڕستن و چنین و دەیان و  سەدان شێوەی تری کارو بە دەست هێنانی داهات بخەنە خزمەتی خەڵک و ئاسان کاریان بۆ بکەن تا ڕۆژانە بتوانن بە دڵنیایەوە بژیوی ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان دابین بکەن،! کەچی بە داخەوە لە ئێرانی بەڵا لێدراوی ئێمە دا یاسای وڵات و دەسەڵاتدارانی وڵات نەک هەر هیچ پڕۆژە یەکیان نەخستۆتە بەر دەستی خەڵکی هەژارو داماوی ئێران بە گشتی و کوردستانی داگیرکراو سەروەت و سامان دزراو بە تایبەتی بەڵکو بە هەموو هێزو توانای خۆیان هەوڵدەدەن سەرجەم ڕێگاو سەرچاوە داهاتێ کانی خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان وشک بکەن و بە هەر ڕێگا یەک و بە هەر بیانویەک بۆیان بکرێ هەوڵدەدەن خەڵک زیاتر بخەنە تەنگانە و لە کارو کەسابەتی خۆیان دوریان بخەنەوە و لەوە زیاتر فەقرو فەلاکەت لە کوردستاندا باڵا دەستبێ و نەداری و بێ کاری و گرانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاترو زۆرتر باڵی ڕەشی خۆی بە سەر کوردستاندا بکێشێ و لە لایەکی تریشەوە یاسای ئاخوندە کەللە بێ کەڵکەکان بە ئاشکرا و بە بەربڵاوی مەیدانی بۆ خوێنمژان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرە کان ئاواڵە کردوا کە بە ئارەزوی  خۆیان و بە هاو بەشی و شەراکەتی لە گەڵ دەسەڵاتدارانی دڕندەو بێ ویژدانانی جەماران ئەو میکڕوبە کوشندە یەی لە ناو کۆمەڵگای ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بڵاو بکەنەوە و ماڵ و  ژیانی چەوساوانی وڵاتی  زیاتر پێ تاڵ و ویژدان هەژێن تربکەن. ئاخر یاسای ئاخوندە تیرۆریستەکانی جەماران هەر بەوە شەوە نەوەستاوە بەڵکو  لە دەیان و سەدان ڕێگای ترەوە هەوڵی داوە ژیانی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان مەرگبارتر بکات و خۆشی و هیواو ئومێدێک بۆ خەڵک نە هێڵێ و گشت دەرگا کانی کارو کاسبی و پەیدا کردنی پارۆ نانێکی سەر بەرزانەو شەڕافەت مەندانەیان بەڕودا دابخات، بۆ ئەوەی خەڵک چاری نەمێنێ و پەنا بۆ نانی سەر شۆڕی و چڵکاو خۆری داگیرکەرانی کوردستان بەرێ . ئاخر بەڕاستی ئەو کارەی کە کۆڵبەرانی شەڕافەت مەندو ویژدان پاک بەرامبەر 75 هەزار تمەنی ئێران دەیکەن!!!!! ئایا پاداشتە کەیان دەبێ بەگوللە بدرێتەوە!! ئایا دوای هەڵگرتنی ئەو بارە گرانەو بڕینی ئەو ڕێگا دورو سەخت و هەڵدێرە دەبێ چەکدارانی بێ مێشک و گوێ لە مستانی ئاخوندە نەزان پەرست و لە ویژدان بێ بەشەکان کەمینیان بۆ دا بنێنەوە و بیانخەنە ژێر بارانی گوللەی چەکە کانیان و کۆڵە باری سەر پشتیان بە تاڵانبەرن؟ ئایا ئەو کاسبکارە سەربەرزو سادقانە کە بەمجۆرەی پارۆ نانێکی پاک و سەربەرزانەو شەڕافەت مەندانە بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵە کانیان دابین دەکەن ؟ دەبێ سەرانی کۆماری نا ئیسلامی و دژی مرۆڤایەتی بیممەتی مەرجانیان پێ بدەن بۆ ئەوەی ئەگەر لەو ڕێگا یەدا هەڵدێران یان دوچاری نەخۆشی و کەم ئەندامی هاتن  ژیانی خۆیان و بنەماڵە کەیان پارێزراوبێ !!! یان بە پێچەوانەی گشت  یاساکانی مسڵمانان و غەیرە مسڵمانان لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری شەڕان گێزو بێ ویژدان و بێ ئابڕۆوە کەمینیان بۆ دابندرێتەوە و شەهید بکرێن ، یان کەم ئەندام بکرێن و بۆ هەتا هەتایە ژیانی خۆیان و ئەو کەسانەش کە تەنیا هیواو ئاوات و سەرچاوەی داهاتی ژیانیان بە شان و کۆڵی ئەو کۆڵبەرە زوڵم لێ کراوە بوو بکەوێتە مەرگە ساتەوە. ئایا بەوەی دەڵێن ئیسلامەتی ؟ ئایا بەوانە دەڵێن هەڵگرانی پەیامی موسڵمانەتی و برایەتی؟ ئایا بەوانە دەڵێن نوێنەرانی خوا لە سەر  ڕووی زەوی؟ ئایا بەوانە دەڵێن مامۆستا و پێشڕەوانی ئاینی ئیسلام؟. هەر کەس و لایەن و وڵات و دەوڵەت و گروپێک کە خۆیان بە خاوەنی ئەقڵ و شعوردارو ویژدان دارو ئیماندار و سیاسەت مەدار دەزانن ، با چاوێک بە ژیانی کۆڵبەراندا بخشێنن و بابشزانن ئەو کۆڵبەرانە لە لایەن کۆماری دژی ئیسلامێوە لە جیاتی خەڵات کران و سپاس کرانیان کەمینیان بۆ دادەندرێتەوە و لە ژێر کۆڵە بارێکی 100 هەتا 120 کیلۆیش دا دەدرێنە ژێر ئاگری چەکی دەستی هێزە جینایەتکارە کانی کۆماری دژی بە شەری و شەهید دەکرێن ، یان بۆ هەمیشە فەلەجدەکرێن ؟ ئەگەر  کوتیان بەڵێ ئیسلام دەتوانێ وڵات بەڕێوە بەرێ و دەسەڵاتدارانی تیرۆریست پەروەری تاران سایەی خوانە لە سەر ڕوویی زەوی !!!  ئیتر ئەوە خوا دەزانێ بەڵای ڕۆژگار وەکێ کەوی.

مەرگ و شەرمەزاری بۆ کۆماری تاوانبارو ئاخوندە چەپەڵ و نیزامە بۆ گەنە کەیان. سەرکەوێ خەباتی هەقخوازانەی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران . بژی هێزی پێشمەرگەی قارەمان بژی ڕاسانی دوژمن تۆقێن.

خالید خورینجی 2-23-2017.