من موافقی ڕاسانم بەڵام به كورتی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له ئینێرژی وتوانای هه‌موو جه‌ماوه‌ری خه‌لك و پۆتانسیه‌ل و لایه‌نگرانی كه‌لك وه‌ر بگرێت پێویسته له هه‌موو بواره‌كان دا فه‌عال بێت و خه‌بات بكا. 
ئه‌م بوارانه، بواری دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه، په‌نا بردن بۆ ده‌وله‌تان ، ئێنجی ئۆکان، ریكخراوه‌كانی مافی مرۆف، مافی ژنان، مافی مندالان و ژینگه پارێزان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر مۆهیمن. له بواری راگه‌یاندن دا حەتمەن ده‌بێ حیزبێكی وه‌ك دێمۆكرات تلویزیۆنی هه‌بێت و ڕایه‌ڵكه‌یه‌كی به‌هێزی ته‌بلیغاتی وه‌رێ بخات، لایه‌نی ریكخستن له ناوه‌وه‌ی ولات، وله ده‌ره‌وه‌ی ولات و له باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی ریكخستنی ناو خۆ زۆر زۆر مۆهیمن. هه‌ر وه‌ها خه‌باتی چه‌كداری هه‌ده‌فدار وبه پلان ونه‌خشه ش لازمه. به‌لام ئه‌وه‌ی من دیومه وهه‌ستم پێكردووه ئه‌وه‌یه كه: جمۆجۆلی ده‌ره‌وه وخه‌باتی دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه هیچ وه‌جۆڵه نه‌خراوه. میدیای به‌هێز بوونی نیه و کاناڵی تلویزیۆنی وه‌گه‌ڕ نه‌خراوه. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێیە ڕێكخراوی ژووره‌وه‌ش هیچ هه‌نگاویكی به‌رچاوی هه‌ڵنه‌هێناوه، یانی لانیش كه‌م من ئاگام لێی نیه. ئەم چالاكیه پێشمه‌رگایه‌تیه‌ی ساڵی پاریش له باری نیزامیه‌وه سه‌ر كه‌وتوو نه‌بوون، به‌لام له باری سیاسی و ڕه‌وانیه‌وه زۆر كاریگه‌ریه‌كی باشیان بۆوە.
هاسان ترینیان له‌مانه ریكخستنی ده‌ره‌وه‌یه كه من هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نابینم، ده‌زانم هیندیك پووڵ خڕكرنه‌وه و كامپه‌ینی مه‌قته‌عی بۆوه ،به‌ڵام هه‌ده‌فدار و به‌رده‌وام نه‌بوون.
ئه‌م كارانه پێویستییان به ئیمكاناتی ماڵی، كه‌سانی شاره‌زا و زانا له هه‌موو بواریكه‌وه هەیە، ئه‌م سیستەمه حیزبایه‌تیه كه كه‌س مافی نیه له سكرتێر و ده‌فته‌ری سیاسی زاناتر بێت له ٢٥ ساڵی ڕابردوو دا پشتی ئه‌م حیزبه‌ی شكاندووه و ڕێبه‌یه‌ك كه ٢٥ ساڵە هیچ هه‌نگاوێكیان به‌ره‌وپێش هه‌ڵنه‌هێناوه هه‌ر ئێستاش له‌سه‌ر كارن و هه‌مان هه‌ڵه وندانمكاری دووپات ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌ۆی حیزب بگۆرن ده‌بێ لە پێشدا كه‌سایه‌تیه‌كان بگۆرن، ”حدك” له‌م بواره دا له حدكا له پێشتره ،هه‌ر چه‌ند خالید عزیزی پشتی شكاندن به‌لام ته‌جره‌به‌یه‌كی به‌نرخ بوو کە به ده‌ستیان هێنا.
پێشمەرگەکان: نووسەر بۆ ئێمە ناسراوە