بە بۆنەی پەسەندکردنی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوکی کوردستانیدا.. کە لە رۆژی سێ شەممە (٢٨ی/ئــادار/٢٠١٧) لەلایەن زۆرینەی دەنگەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکەوە پەسەندکرا .
ئەم رۆژە خۆشترین رۆژی کەرکوکییەکانە، رۆژێکی مێژوویی نەمر و شکۆدارییە لە مێژووی گەلەکەمان، هێنانەدی هیوا و خەونێکی گەلەکەمانە.
بە ناوی سەرجەم ئەندامانی (کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج) جوانترین پیرۆبایی لە هەموو کوردێکی کوردستان پەروەر دەکەین لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی هەندەراندا بن.. پشتگیری خۆشمان بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین و، بە بڕیارێکی دەستتووری و بە هەنگاوێکی بوێرانەی مێژوویی نەتەوایەتیمانی دەزانین.. ئەمەش مافێکی رەوا و دەستووری گەلەکەمانە.. نا دەستووری نییە و دژی هیچ لایەن و نەتەوەیەکی تر نییە.
بە گەرمی ئافەرین و دەستخۆشیش لە پارێزگاری کەرکوک و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین.. پەسەندکردنی ئەم بڕیارە بوو بە مایەی رێز وشانازیی تا هەتایە بۆیان.. ئەمڕۆ دەبێتە رۆژێکی پیرۆز و یادەوەريیەکی نەمر بۆ نەوە لە دوای نەوەی کەرکوکییەکان بە تایبەتی و هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی.
تا هەتایە شەکاوەبێت ئاڵای رەنگین و پیرۆزی کوردستان لەسەر قەڵا دێرین و سەرکەشەکەی کەرکوکی کوردستانیدا.. لەسەر تەلاری پارێزگا و لەسەر هەموو دایرەکان و قوتابخانەکان و دامودەزگاکانی کەرکووک.
رەزا شوان
سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج
نەرویـج: (٢٨ی/ ئادار/٢٠١٧)