خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ماندوو نەناس، هۆگرانی ئازادی و دادپەروەری 
ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد
هەروەک ئاگادارن، هەر ئێستا ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی نەتەوەکەمان گیانیان وەبەر چیا سەرکەش و سەختەکانی کوردستان دا کردەوەتەوە جارێی دیکە بوونی خەباتی بێ وچانی نەتەوەکەمانیان لە سەنگەری ڕاسانەوە قورس و قایم ڕاگرتووە. ئەوان ئامادەن لە پێناو ئازادی من، تۆ، ئێمە، هەموومان گیانیان فیدای نیشتمان بکەن و ڕێگا نادەن شەمشەمەکوێرەکانی جەهل و نەزانی خاکی پاکی کوردستان پیس کەن و هەوایی پاک و بێ گەردی کوردستان ئالوودە بکەن.
ئەوان کوڕان و کچانی نیشتمانی ئێمەن کە لە پیناو دابین کردنی مافی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان دا ئامادەی هەموو چەشنە فیداکاریەکن. لە ئەم هەلوو مەرجەدا ، لە ئەم کاتە مێژووییەدا ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە ئەوەی لە دەستمان دێت بۆ خزمەت بە ڕۆڵەکانی نیشتمان ئەنجامی بدەین و کارێک بکەین کە لە بەرامبەر ویژدانی خۆماندا ئاسوودە بین.
ڕۆڵەکانی ئێوە ئیستا زیاتر لە هەر کاتیک پێویستیان بە یارمەتی ماڵیی باوکان و دایکان کوردە کە ئیستا لە وڵاتانی دەرەوە دەژین. ئیوە بە دانی یارمەتێکی هەرچەند کەمیش بێ دەتوانن، هاوکاری رۆلەکانی خۆتان بکەن. با کوران و کچانی نیشتمان هەست بە ئەوە بکەن کە میللەتیک لە پشتی ئەوانە ڕیگا نادەن پارێزەرانی نیشتمان بێ ئیماکانات بمێننەوە.
بۆ ئەوەی هەر چی خێراتر یارمەتیەکانتان بگاتە دەست کومیتەی سوێد تکایە یارمەتیەکانتان بۆ ژمارە حیسابی تایبەت بە ڕاسان کە لە خوارەوەیە رەوانە بکەن .بێگۆمان یارمەتیەکانی ئێوە هەمووی بە ئەمانەتەوە لە سایتی کومیتەی سوێد حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سایتی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بڵاو دەبیتەوە. چاوەروانی هاوکاری هەموولایەکین.
کومیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٠١٧٠٤٢١

