Hoppa till innehåll
Hem » سەبارەت بە تەڕحەکەی کاک مستەفا و یەکگرتنی دوو لایەنی دێمۆکرات. دیار مۆلایی

سەبارەت بە تەڕحەکەی کاک مستەفا و یەکگرتنی دوو لایەنی دێمۆکرات. دیار مۆلایی

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە ماڵپەری ڕەسمی حدکا دا تەڕحی بەڕێز کاک مستەفا هیجری بەڵاو کرایەوە، کە ماوەیەکە بۆتە جێ سرنجی ئەندامانی ئەم حیزبە و خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان.diyar_molayi

لە راستی دا بەڵاوکردنی ئەم تەڕحە بە شێوەیەکی ڕەسمی پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرە کارێكی ڕئالیست نییە و نیشانەی هەبوونی تێروانینی جیاوازی رێبەری ئێستای حدکایە، لەبەر ئەوەی کە تەڕحەکان لە کۆنگرەدا دەخڕێتە بەر باس و لێکۆلینەوە. بەڵام ئێستا کە بەڵاوکرایەوە منیش بۆچوونی خۆم دەردبرم.

دوای خوێندنەوەی ناوەرۆکی تەڕحەکە، لەم بروایەدام کە دەتوانێ لە بە سیستمکردن، ئۆرگانیزەکردن، پێکهێنانی عەدالەت و کێبرکێ دا لە ئێستا و بە تایبەت بۆ داهاتوو گرینگ و سەکەوتوو بێت و پێش لە عەشیرەتگەرایی، ناوچەگەرایی، پێکهاتنی کۆتلە و جیناح بیگرت و کۆرت و کۆرمانجی دەرفەتدانە بە دەرکەوتنی کەسانی شیاو بۆ بەرێوەبردنی حیزب.

دژبەرانی تەڕحەکەش لەم بروایەدان کە ڕێخۆشکەرێکە بۆ فەردگەرایی و دیکتاتۆرییەت کە دەتوانێت لە داهاتوو دا خەتەرناک بێت. دیارە هۆکارەکانی نیگەرانی دژبەرانی ئەم تەڕحە زۆر رۆناکە، و من لەم بروایەدام و بە شناختێک کە خۆم هەمە، زۆربەی ئەم هاوڕێیانە نیگەرانی پۆستی خۆیانن کە رەنگە هاتنە پێشی کەسانی شیاو بە مانای لە دەستدانی دەسەلاتی ئەوان بێت، هەلبەت حەقی خۆیانیشە. بەڵام ئیتر دەبێ گۆرانکاری بکرێت و دەستپێکرنی ئەم گۆرانکارییانەش دەتوانێت ببێتە جێ نیگەرانی و دوورکەوتنی زۆر کەس، هەروەک کە لە ڕابردوودا ئەو کاسانە بوونەتە هۆی دوورکەوتنی زۆر کەسی تر.

ئەم هۆکارانە کە دژبەرانی تەڕحەکە باسی دەکەن خۆی لە چەند شتێکدا دەبینرێت کە بریتین لە:

١. هەلبژارتنی لێپرسراو یان سکرتێر لە کۆنگرەدا.

٢. دیاریکردنی لێژنەی بەرێوەبەر لە لایەن لێپرسراو.

٣. دیاریکردنی جیگران.

و

دیارە هەڵبژارتنی کەسی یەکەم لە کۆنگرەدا بە مانای دێمۆکراسی راستەقینەیە و دەنگی ئەندامانی کۆنگرە لە دەنگی چەند کەسێکی کۆمیتەی ناوەندی گرینگتر و بە بەهاترە و لە سەدی سەد لە گەڵیم. هەڵبەت هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەبێ حەقیان بێت کە خۆیان کاندید بیکەن.

دیاریکردنی دەستەی بەرێوەبەر یان جیگران، هەمان ناساندنی کابینەیە بە پارلەمان، یان بە ناوەندی سیاسی. ئەمەش باشترین سیناریۆیە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی حیزبی. یانی کارکردن لە گەڵ کەسانێک کە باشتر پێکەوە دەگۆنجن و تەگەرە ناخەنە بەردەم بەڕێوەچوونی کارەکان. بەڵام ناوەندی سیاسی هەروەکۆ پارلەمان دەتوانێت رەدی بیکات. کە ئەمەش هەر دیسان پێشخستنی دێمۆکراسییە.

هەروەها ناوەندی سیاسی دەتوانێت وەکۆ پارلەمان لێپرسینەوە لە کەسی یەکەم بیکات یانیش لایببات. لەم حالەتە دا کەسی یەکەم بەرپرسیارە لە هەمبەر ناوەندی سیاسی، کە ئەمەش پێش لە تەکرەوی دەگرێت و هێچ کات بە مانای دیکتاتۆری نییە.

هەروەها هەلبژارتنی ئەندامانی دەستەی چاودێری لە کۆنگرەدا، باشتری سیناریۆیە بۆ دامەزراندنی بەشی حقوقی سەربەخۆ، کە دەتوانێت پێش لە هەڕ بێ عەدالەتی و بنپێ کردنی مافی ئەندامانی حیزبی و لە داهاتوودا خەڵکی کوردستان بیگرێت.

هەڵبەت هەموو ئەمانە بە ئاسانی جێبەجێ ناکرێت و پێویستی بە کات هەیە، بەڵام دەستپێکردنی دەتوانێت هێوابەخش بێت.

یەکگرتنی دوو لایەنی حدکا و حدک

سەبارەت بە یەکگرتن لە گەڵ حدک، من لەم بروایەدام کە دەبێ کۆنگرە لایەنی جیابووە بە رەسمی بە نێوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بناسێت و پێوەندی دۆستانە و حەتا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی تێبکۆشێت. لە بەر ئەوەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نێزیکترین لایەن بە حدکایە و بە ڕەسمی ناسینی ئەوان هێچ هۆکارێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی ناهێلت.

ئەو کەسانە کە باسی یەکگرتن دەکەن، بە چاوخشاندنێک بە سەڕ بارۆدۆخی حیزب پێش جیابوونەوە دەتوانن هۆکارەکانی نیگەرانی دژبەرانی یەکگرتن بیزانن

٩.٥.٢٠١٧