بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای مەزن و پایەبەر، بەڕێز دوکتور ئەمیری حەسەنپوور، مامۆستای زانکۆ لە تورنتۆی کانادا، لە میدیاکاندا بڵاو بووە.
ناوبراو مرۆڤیکی زانا و نیشتمانپەروەر و لە بەرانبەر چارەنووسی نەتەوەکەیدا خۆی بە بەرپرسیار دەزانی. هەربۆیە، لە ڕوانگەی بەڕێوەبەرانی ئەنیستیتودا، لە دەسچوونی ئەو مامۆستایە بۆ دنیای زانست و جهیانی کوردەواری و پەروەرەدە و فێرکردن، خساریکی مەزن بوو.
لەو پێوەندییەدا، ئەنیستیتوی کورد لە ستوکهۆڵم، خۆی بە بەشداری خەمی بنەماڵەی بەڕیزی و نەتەوەی کورد دەزانێ
لە لایەن بەریوەبەرایەتی ئەنیستیتوەوە،
د. حوسەین خەلیقی
سوید،٣٠/٦/٢٠١٧
