پێشمەرگەکان: رۆژی 14ی پوشپەڕ، دایکی هاوڕی کاک رەشید کۆچی دوایی کرد و بەداخەوە نەیتوانی بە ئاواتەکانی کە رزگاری کوردستان و شاد بوونەوە بە دیداری کاک رەشید لە شارە جوانەکەی رەوانسەر بوو نەگەیشت.
روحی شاد بێ و سەرەخۆشی لە هاوڕێ کاک رەشید و بنەماڵەی و سەرجەم کەس و کاری دەکەین.
بەم بۆنەوە کاک رەشید ئەم ئاگاداریەی خواڕێی بۆ ناردووین.
ئاگاداری
زۆر بە داخەوە ئاگادار کراین کە دایکم “ئاڵتوون موعینی گوویا” دانیشتووی شاری ڕوانسەر، ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە تەمەنی هەشتا و سێ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.
بەو بۆنەیەوە خزم و دۆستان ئاگادار دەکەین کە دەتوانن لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفۆنەی لە خوارەوە دانراوە، پێوەندی بگرن.
کۆدی سوید
0046
0739513948
ڕەشید حەیدەری

