Hoppa till innehåll
Hem » شۆڕشگێر بوون یا ڕێفۆرم خواز بوون گرفت لێرە دایە، ئەلبورز ڕۆئین تەن

شۆڕشگێر بوون یا ڕێفۆرم خواز بوون گرفت لێرە دایە، ئەلبورز ڕۆئین تەن

لە کاتێک دا زۆرینەی ئێران بە هەموو گەلەکانەوە بە قەناعەت گەیشتوون کە لە چوارچێوەی ئێرانی کۆماری ئیسلامی ژێردەستە و ئازادی لێ زەوتکراون و ناتوانن بە ئازادی بژینalborz_rointen14

تەنانەت سەرچاوەی هەموو گرفتەکانی مەوجود بە ئابوری و کەلتوری و غەیرەوەوە ئەو سیستەمەیە تەنانەت ناتوانن بۆ چارەسەری یەک وشەش بیگۆڕن و ولایەتی فەقی حاکم و دیکتاتۆری بێ ئەملاو و ئەولای وڵاتە.

هەندێک کورد دەیانهەوێ لەو چوارچێوەیەدا داخوازی کورد بێنه گۆڕێ و تەنانەت چارەسەریش بکەن لە گەڵ کام لوژیک دەگونجێ جێگەی تێڕامانە.

تەنانەت ناوی چالاکی سیاسی کورد یا چالاکی مافی کوردیشیان لێنراوە شۆڕشگێران بەوە تۆمەتبار دەکرێن گۆیا ڕێزیان لێ ناگرن.

جا لە هەمووی سەیرتریش دەستەیەک لە خەباتکارانی دۆزی کوردیش کە قاچاخن لە لایەک لافی شۆڕشگێری لێدەدەن لە لایەکیش لە بێ بەرهەمیان ئەو بە ناو چالاکانە زەق دەکەنەوە.

گەوەرەترین بیانوشیان ئەوەیە شۆڕشگێر هیچی نەکردوە

ئەوەلەن.

هەر تاکێکی کوردی نێو سیستم چالاکی مافی کورد یا چالاکی سیاسی کورد نیە بەڵکو ژمارەیان زۆر کەمن و لە کەمترین کات دەکەونە بەر هێرشی داپلۆسین و زیندان و گولە لە باشترین حاڵەت دا هەڵدێن.

بەشێکی تر کە ڕێفۆرم خوازن و یا لە فیلتێری شۆڕای نیگەهبان و ئیتلاعات و سپا تێپەڕ بوون کە لە خۆیانن تەنانەت مافی کوردی بدەن پێشی پێ دەگرن بەشێکیش لە پێناو ژیانی ئارامی خۆیان کڵاوی خۆیان گرتوە با نەیبات جا خۆش خزمەتێکشیان بە سپاهی و ئایەتوڵایان کرد هیچ ئشکالێکیان  نیە.

بۆ ئەو بەشە کەمەی کە هەوڵی خزمەتی کورد دەکات و لەو چوارچێوەیە دا توشی هەزاران تەنگۆچەڵەمەو دەردەسەری بوە سەری ڕێز بۆ خەباتیان دادەنوێنێنین فرەسەتی خزمەتیان نیە و نابێت لە کۆتای دا هەر ئاوارە یا دەچنە ڕێزی شۆڕش.

دووەمەن.

لە کاتێک دا کە موسەوی و کەروبی و خاتەمی سەڕەڕای هاوبیرو هاوسەنگر بوو لە گەڵ وەلی فەقی لە ئازادی بێ بەشن تەنیا لە بەر ئەوەی کە دەڵێن با توزێک ئێمەش حکومەت بکەین بە چ مەنتقێک چالاکی کورد دەتوانێ خزمەتی بچوکترین داخوازی کورد بکەن بچوکترین واتە ئەو ئایەتوڵایەی کە دوێنێ ڕەئیس جمهورو و مەجلیس بوە لە زیدان دایە کورد و ماف و داخوزە نەتەوەییەکانی لە کوێ جێ دەبێتەوە با بمێنێت.

سێیەم.

ئەگەر سیستمی کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆریە لە سیستمی دیکتاتۆری دا گەل کەمترین داخوازیان جێبەجێ نابێ تەنیا داخوازی تاقمی دیکتاتۆر جێبەجێ دەبێ داخوازی ئەو تاقمە تیرۆریستەش چیە  دوای ٤۰ ساڵ ستەم  ڕوو و ئاشکرایە پێویست بە شروڤە نیە تەنیا یەک ڕێگە دەمێنتەوە ئەویش ڕووخان و نەمانی ئەو دیکتاتۆریە.

چوارەم .

ئەو بیانویەی کە هەیانە دەڵێن شۆڕش یا شۆڕشگێر هیچی نەکردوە ئەگەر نەڵێم کاڵ فامیە پێم وایە کورت بینیە چونکە

ـشۆڕشگێر بەر لە هەوو شتێک داواکەی بە گوێرەی هەموو نرخەکانی مرۆڤایەتی ڕەوایە کەواتە داخوازی ڕەوا کرد نیشانەی پێشڕەو بوون و ڕۆشنبیر بوونیەتی

ـبۆ جێبەجێ کردنی ئەو داخوازە ڕەوایە لە سیستمی ملهۆڕی یاخی دەبێ و بەرەنگاری دەبێتەوە  کە واتە جەسارەتی بەرەنگاریشی هەیە کە ئەوانی تر کەمتر هەیانە.

ـ لە کۆتایی دا لەو ڕێگەیە دا لوتکەی فیداکاری دەنوێنێ واتە گیانی خۆشی پێشکەش دەکات سەیری دۆزی کورد بکەن بە هەزاران گیان لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون بەڵگەیە بۆ ئەو وتەیە.

کە واتە شۆڕشگێر هەمووی ئەوانەی کردوە ئەوەی لە دەستی هاتوە نابێ بڵێین هیچی نەکردوە.

بەڵام وەڵامی ئەوەی بۆ چی سەرکەوتوو نەبوون کە گەل ڕزگار بکەن بۆ ئەوەی ئەو بیانویەی ئێوە دەیهێنەوە.

سەرەتا یەکەمین هۆکاری سەرنەکوتنی شۆڕش و شۆڕشگێران ئەوکوردانەن کە وەک ئەو ڕێفۆرم خوازانە و غەیرە لە باوەشی دیکتاتۆر دان بفەرموون  پشتیوانی شۆڕشگێر بکەن بزانن لە کەمترین ماوە دا شۆڕش سەردەکەوێ یا نە.

دووەمین هۆکار کەم کوڕی شۆڕشگێرانە لە بەڕێوە بردنی شۆڕش کە خۆی لە پتەو نەبوونی یەکڕێزی دەبینتەوە ئەو چەندەش ئەگەر بڵێم لە ژێنێتیکی کورد دایە ئیغراقم نەکردوە ئەگەر نە بۆ دوای قوربانی ملیۆنی و ئەو هەموو خەباتە بە نەتیجە نەگەیشتوە بفەرموون با یەکگرتوانە با پشتگیری شۆڕش و شۆڕشگێران بکەین ئەو کەم و کوڕیانەش نامێنێن

سێیەم هوکار جیوپۆلتیک و دڕەندەی دوژمنانیش نابێ ڕەچاو نەکەین

کەواتە هیچ کات بیانووی شۆڕشگێران سەرنەکەوتوون کەواتە با بچینە باوەشی دوژمن و دیکتاتۆر هەڵەیەو تەنانەت ئەوانەی ئەو بیانویە دێننەوە ئەوە خۆیان بەشێکن لە هۆکاری دروست بوونی ئەو بیانویە. بە تایبەت هەندێک جار ئەو بیانویە لەلایەن کەسانێکەوە دەگوترێتەوە کە لە لایەک پێشمەرگە هان دەدەن بۆ شۆڕش لەلایەک خەریکی ئەو سەفسەتە بازیەن .

بەڵام پرسیاری هەرە گرنگ و جارەنوس ساز کام ڕێگا باشترینە چارەسەر چیە

با زۆر بە سادەی بڵێم

سیستمێکی دیکتاتۆر و دڕەندە هۆکاری ئەو هەموو چارە ڕەشیە

چارەسەریش نەمانی ئەو سیستمە دیکتاتۆریە ئێستاش تەنیا هێزی شۆڕش ئەوداخوازەو و ئەرک و چارەسەرییەی پێییە دەبێ هەموو لایەک ببین بەشێک لە شۆڕش

ئەگەر پێمان وایە شۆڕش لاوازە یا باش بەڕێوە نابردرێ با بفەرمووین باشی بەڕێوە ببەین حیزبی کوردی ڕۆژهەڵات باشترین دەرفەتیان بۆ ئەوکارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا هەیە سەیر کەن هەموو ئەندامانی ڕێبەرو سکرتێر کوڕی هەژارو خزمەتکاری و ئەو گەلەو چینە جیاوازەکانن.

ئەگەر نا دیسان هەر شۆڕشگێران سەردەکەون چونکە لەسەر حەقن مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەی سەلماندوە بەڵام بە قوربانی و کاتی زیاتر .

کەواتە ڕێگە یەکە بۆ ڕزگاری ئەگەر تێکڕا ڕوو لەو ڕێکایە بکەن گەیشتن بە سەرکەوتن ئاسانترە

تێبینی ـ شۆڕشگێر تەنیا پێشمەرگە نیە بەڵکو هەر تاکێکی کورد لە هەر شوێنێک کە بتوانێ بە هەر شێوەیەک خزمەتی ئامانجی شۆڕشگێر بکات شۆڕشگێرە ئەوە دەکرێ لە ناوخۆی کوردستان لە تاران لە قەندیل یا نیوزلەند و ئامریکا بێت.

ئەلبورز ڕۆئین تەن