سڵاوێکی گەرم!
پاش کۆچی دوایی دایە ”ئاڵتوون موعینی گوویا” ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێ و دۆست و خزمان گەورەییان کرد
و بە سەردان و هەروەها لە ڕێگای تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێوەندییان پێوە گرتین و خەم و ناخۆشیی ئەو کۆچەیان لەگەڵدا بەش کردین.
بێگومان ئەو پێوەندی و هاوخەمی دەربڕینانە، چ لە نزیک و چ لە ڕێگای دوورەوە، قورسایی خەمی سەر دڵی سووک کردین و هێوری و سەبووریی پێ بەخشین.
لە ڕێگای ئەم کورتە نووسراوەیەوە، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بە هەر شێوەیەک بۆیان کرابێت، خۆیان بە شەریکی خەممان زانیوە و هاودەردییان لەگەڵ کردووین.
لە ناخی دڵەوە ئاواتەخوازین ئێمە لە شادی و خۆشیی ئێوەدا بەشدار بین.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان:
بنەماڵەی حەیدەری و موعینی گوویا
بابەتی پەیوەندی دار
کۆچی دوایی دایکی هاوڕێ کاک رەشید حەیدەری