بەهۆی بەشداریكردنی فەرهاد سەنگاوی لە كەمپەینی “نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم” 
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری دا بە دەركردنی فەرهاد سەنگاوی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی كوردستان لەڕیزەكانی یەكێتی.
هەوەها فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، ڕابوون مەعروف پێچەوانەى سیاسەتى فراکسیۆنى بزووتنەوەى گۆڕان جۆڵاوەتەوە ئەو قسانەى کە کردوونى بۆچوونی فراکسیۆنى بزووتنەوەى گۆڕان نیە.
دەقی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
بـڕیـارنامـه
مافی چاره‌نوس و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، ستراتیژی نه‌گۆڕی یه‌كێتی بون و هه‌ن. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی؛ نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی؛ رێكه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان..تاد، هه‌مویان جه‌خت له‌م ستراتیژه‌ی مافی چاره‌نوس و ریفراندۆم ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه، لادان و بادان له‌م بڕیاره، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی له‌سه‌ره.
له‌م رۆژانه‌دا بێژه‌رێكی شاخ، به‌ناوی (فه‌رهاد سه‌نگاوی) كه به‌هۆی لیستی یه‌كێتیه‌وه، كاندیدكراوه بۆ په‌رله‌مان، له‌شارۆچكه‌ی سه‌نگاوی كوردپه‌روه‌ری خۆیدا، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی لیستبازی و گوتارسازی، ته‌نها و ته‌نها (23) ده‌نگی هێناوه. باقی ده‌نگه‌كانی له‌كوردستاندا یه‌كێتی بۆی دابینكردوه؛ ئه‌م زاته، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌ڵێت: “باشترین هه‌ل بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتوه، بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان نا‌وێرن بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن”.. كه‌چی، كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، بڕیاری ریفراندۆم ده‌دات، ده‌چێته ریزی كامپینی (نه‌خێر له‌ئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، سه‌راپا دژی بیروباوه‌ڕی یه‌كێتی و پرۆگرامه‌كه‌یه‌تی، بۆیه، مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی (9/8/2017) بڕیاری داوه له‌ریزی یه‌كێتی وه‌ده‌ری بنێت كه په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاساییكرایه‌وه، په‌یگیری ده‌كرێت پشتبه‌ندی په‌رله‌مانی لێبسه‌ندرێته‌وه، هه‌رچیشی به‌هۆی یه‌كێتیه‌وه ده‌ستكه‌وتبێت، له‌رێی یاساییه‌وه، هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتی ده‌درێت.