كاتێك ته‌رمی پیرۆزی شه‌هیدێك ده‌نێژرێ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و خۆشه‌ویستانی له گه‌رانه‌وه‌یان به مه‌لوولی لارێ ده‌گرن و باس له دوو شت ده‌كه‌ن
یه‌كه‌میان
ده‌ڵێن بریا شه‌هید نه‌ده‌بوو… دوومیان له‌وه ده‌دوێن ئایا خوێنه‌كه‌ی چی لێ شین ده‌بێته‌وه. گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات كردی. مرۆڤ بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌رچی بكات هێشتا هه‌ر كه‌مه ….
ئاخۆ چاوه‌رێی چیتر بكرێ له‌و هه‌موو قوربانی دانه زیاتر له‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه و كوێره‌وه‌ریه زیاتر؟
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به‌رهه‌مه‌كه‌ی به ئارامی له ساییه‌ی نیشتیمانێكی یه‌ك ره‌نگ، یه‌ك گوتار، یه‌ك سیاسه‌ت بخوێن؟
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه رێ له دوژمنان و ناحه‌زانی ده‌ره‌كی بگرین كه ده‌یانه‌وێ ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ كورد له سه‌ر خاكی خۆی دا نه‌ك هه‌ر زۆرداری لێ بكه‌ن، به‌ڵكو به ته‌واوی له ناوی ببه‌ن ئه‌وه‌ی كردوومانه ..
گه‌لێكی وه‌كوو كورد بایی ئه‌وه‌نده ناكات زیاتر یه‌كتری بخۆین، ناكرێ كه‌متر به‌ره‌نگاری دووژمنانی خۆمان ببینه‌وه له‌وه‌ی كه به‌زۆری خه‌ریكی دووژمنداری ناو ماڵی خۆمان بین….؟
(ئاخۆ كێ ئه‌م ئاشتیه ده‌باته‌وه )
به‌ڵی ئه‌وا شه‌رێكی جیهانی زۆر قورسه به‌رده‌رگای هه‌موو ماڵێكی كوردی گرتووه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه ده‌یباته‌وه هه‌لێكی مێژوو یه‌ك
كێشه‌ی كورد له ئاستێكی جیهانی و دیار و گه‌شدایه
به‌ڵی بۆیه پێویسته به هه‌موو ره‌نگه‌كانی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان باڵا بده‌ینه به‌ر ئاشتی و یه‌كخستنی ماڵی كورد، هه‌مووان سوێند به مه‌زاری پیرۆزی یه‌ك به یه‌كی شه‌هیده‌كانمان سوێند بخۆین شادی بۆ نێو ماڵی كورد بێنینه‌وه
ئێستا با هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان وه‌ك گلێنه‌ی چاومان پبارێزین و ووریا بین .
نه‌ی گۆرینه‌وه به شه‌رێكی ماڵ وێرانكه‌ری ناو ماڵێ یه‌كتری ………؟؟
هەڵمەت صمد
پێشمه‌رگه
كوردستان كۆیه