پێشمەرگەکان: سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایگه‌یاند، دوو پێشمه‌رگه‌یان راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كرد‌وە، كە گومانی ئەوەیان لەسەرە لەمیانەی تێكهەڵچوونەكانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی تەقەیان كردبێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێ: له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی‌و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت.
دەقی راگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی سكرتارییەتی كۆمەڵە سەبارەت بە چارەسەری یاسایی گرژییە نەخوازراوەكەی گوندەژوور
لە درێژەی هەوڵەكانمان بۆ بەربەست كردن و ڕەواندنەوەی گرژی و ئاڵۆزی بەدوای تێكهەڵچوونە نەخوازراوەكەی گوندەژوور و بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت و لە پێناو گەرانەوەی هێمنی بۆ ناوچەكە، شەوی ڕابردوو بەرپرسانی كۆمەڵە كە لەلایەن كومیتەی ناوەندییەوە ڕەوانەی ئەو دەڤەرە كرابوون، بە ئاگاداری و بە حزووری بەرپرسانی ئاسایشی چۆمان و كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمەوە دوو كەس لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە كە گومانی ئەوەیان لەسەرە لەمیانەی تێكهەڵچوونەكاندا تەقەیان كردبێت، ڕادەستی ئاسایش كرد تا لەبەردەم دادگا ئامادە بن.
لە هەمانكاتدا چاوەروانیی ئێمە لە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ئەوەیە كە یاسا بۆ هەموو لایەك سەروەر بێت و هەروەك چۆن كۆمەڵە ڕێزی لە یاسا گرتووە و لەم سۆنگەیەوە هەموو هاوكارییەكی بەرپرسانی حكومەت و ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كردووە، مافە یاساییەكانی لایەنی ئێمەمانانیش پارێزراو بێت و كەسانێك كە لەسەر بابەتێكی زۆر سادە بەچەكەوە هەڵدەكوتنە سەر بارەگای پێشمەرگە و ئاگری ئەو گرژییە هەڵدەگیرسێنن و دواتریش سەیارە و بارەگای پێشمەگەی ڕۆژهەڵات دەسووتێنن لەبەردەم یاسادا بەرپرسیار بن.
ئێمە جارێكی دیكەش داوا لە هەموو خەڵكی خۆشەویستی ئەو ناوچەیە، هەموو بەرپرسان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە لە پێناو كۆتایی هێنان بە گرژی و گێڕانەوەی هێمنی لە نێوان هەموو لایەكدا ئەوپەڕی تێكۆشانی خۆیان بخەنە گەڕ.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
2017/8/26
…
پێشمەرگەکان: ”ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 2017/8/25 له گوندی (گونده‌ژوور)ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، بە هۆی تەقەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە 2 کەس بنه‌ماڵه‌ی (عومه‌ر ئاغای گونده‌ژووری) بە ناوەکانی (فه‌رمان ئه‌سكه‌نده‌ر عومه‌ری ته‌مه‌ن 33 ساڵ و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر عومه‌ری ته‌مه‌ن 37 ساڵ)کوژران و دوو برای دیکەشیان به‌ناوه‌كانی (به‌ختیار ئه‌سكه‌نده‌ر عومه‌ری ته‌مه‌ن 31 ساڵ و مسته‌فا ئه‌سكه‌نده‌ر عومه‌ری ته‌مه‌ن 35 ساڵ) برینداربوون.
هەر لەم بارەوە یەکێەتی نیشتمانی کوردستان ئەم راگەیاندراوەی بڵاو کردەوە

راگه‌یه‌نراوێك له راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)ه‌وه
ئێواره‌ی دوێنێ(25 /8 /2017) له گوندی (گونده‌ژوور)ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌رووداوێكی نه‌خوازراودا، دوو هه‌ڤاڵی یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ناو باخ‌و ڕه‌زی خۆیاندا به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی‌و پابه‌ندنه‌بوون به‌یاساوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناهه‌ق شه‌هیدكران‌و دوو برای تریشیان برینداركران.
له‌كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی (عومه‌ر ئاغای گونده‌ژووری) ده‌كه‌ین، كه له‌بنه‌ماڵه تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی-ین، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین‌و به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا‌و مافی هاولاَتیانی كوردستانی ده‌زانین.
ناوچه‌ی باڵه‌كاتی، كه هه‌میشه له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستاندا پێشه‌نگ بووه له قوربانیدان‌و خه‌بات، دوو ساڵه به‌هۆی بوونی باره‌گای ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌وه گوندنیشن‌و جووتیاره‌كانی رووبه‌روی بۆردومان بوونه‌ته‌وه‌و ڕه‌زو باخه‌كانیان سووتاوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی‌و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت‌و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن‌و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی‌و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن‌و ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ.
پێمانوایه ئه‌مجۆره ڕه‌وشه عه‌سكه‌ریه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نیه‌و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێ.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
26 /8 /2017
بابەتی پەیوەندی دار
ئاگاداریی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە روداوی گوندی رۆژە