وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان دەڵێت داعش هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر هەمووان و لەوەڵامی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێراندا دەڵێت ”گورزە ئاسمانییەكانی ئەوان بەهیچ شێوەیەك بۆسەر پاسی هاوڵاتیانی مەدەنی نەبووە.”

سەبارەت بە رێکكەوتنەكەی نێوان حزبوڵای لوبنان و رژێمی سوریا لەلایەک و داعش لەلایەکی تر بۆ گواستنەوەی چەكدارانی داعش بۆ سنوورەكانی عێراق ومەترسی ئەو رێكەوتنە بۆسەر ئاسایشی عێراق، رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمرۆ دووشەممە لەلێدوانێكی تایبەتدا بەخەندان-ی راگەیاند ”داعش هەڕەشە و مەترسییەكە بۆسەر هەمووان، داعش رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوە، ئەوان بەلایانەوە گرنگ نییە تۆ لوبنانی، سوریی، یان رۆژئاوایی بیت، ئەگەر تۆ لەگەڵ ئەوان نەبێت ئەوا دەتكوژن.”
وتیشی” بۆیە ئێمە ئەوان ناگوێزینەوە، ئێمە هەر كاتێ بیاندۆزینەوە لە مەیدنی شەڕ دەیانكوژین.”
هەروەها دیلۆن ئاماژەیكرد بە لێدوانێكی دوێنێ بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، كە ڕایگەیاندبوو ”سەپاندنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر ژن و منداڵ لە چەند پاسێكی مەدەنیدا بووەتە هۆی كوشتنی ژمارەیەك لە ژنی دووگیان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا” .
لەوبارەوە دیلۆن ڕونیكردەوە ”ئێمە لەهەر شوێنێك چەكداران و ئامانجەكانی داعش ببینین، گورزی ئاسمانیان دەكەینەسەر، ئێمە گورزی ئاسمانیمان ئەنجام نەداوە لەدژی هیچ پاسێك كە ژنی دووگیانی تێدابووبێت، چونكە ئێمە دەزانین ژن و منداڵ و خەڵكی مەدەنی لەوێ بوون، بەڵام ئێمە گورزی ئاسمانیمان ئەنجامداوە لەدژی چەكدارانی بیانی داعش كە بەڕوونی دیارن، ئەركی ئێمە ڕوونە كە بریتیە لەدۆزینەوە و كوشتنی چەكدارانی داعش لە عیراق و سوریا و ئێمە لەوەدا زۆر سەركەوتووبووین.”
لەسێشەممەی رابردووەوە رێگەی گەیشتنی ئەو کاروانەی چەکدارانی داعش کە لە 17 پاس پێکدێت و نزیکەی 300 چەکداری داعش و 300 مەدەنی لەخۆدەگرن، لە بیابانی خۆرھەڵاتی سوریا گیریان خواردووە، دوای ئەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەڕێی ھێرشی ئاسمانییەوە رێگریکرد لەگەیشتنی ئەو کاروانە بەو ناوچانەی کەلەژێر کۆنتڕۆڵی داعش-دان لەخۆرھەڵاتی سوریا .
ھەفتەی رابردوو، حزبوڵای لوبنانی، و سوپای سوریا لەگەڵ گروپێک لە چەکدارانی داعش لەناوچەی”قەلەمون”ی سوریا (کەماوەی ھەفتەیەک ھێرشی ئەو دوو ھێزەی بەخۆوە بینی لەدژی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە) رێککەوتن، بۆ گواستنەوەی ئەو چەکدارانەو خێزانەکانیان بەرەو خۆرھەڵاتی سوریا.
خەندان- دانا تەیب مەنمی
هەواڵی پەیوەندی دار
به گزارش خبرگزاری تسنیم، بهرام قاسمی با استقبال و حمایت از توافق حزبالله لبنان و داعش گفت: ”اقدام آمریکا در محاصره زنان و کودکان با توجه به سابقه همکاری این کشور با داعش امری غیر منطقی محسوب میشود و ما معتقدیم این تلاشی است به منظور اثر گذاری منفی بر پیروزی دولت و مقاومت لبنان.”
قاسمی گفتە است کە ”محاصره هوایی زنان و کودکان در اتوبوسهای غیرنظامی و کشته شدن چندین زن باردار در دو روز گذشته، در صورت تداوم ممکن است به فاجعه ای انسانی منجر شود که این امر خشونت ها را در منطقه گسترش خواهد داد.”
قاسمی همچنین گفتە است: ”جمهوری اسلامی ایران به عنوان کشور خط مقدم مواجهه با تروریسم بویژه داعش از سازمان ملل متحد می خواهد در این امر مداخله و از کشتار بی گناهان جلوگیری به عمل آورد.”
سیصد نفر از افراد مسلح گروە تروریستی داعش در پی توافق با حزباللە لبنان، تحت حمایت نیروهای حزباللە، ایران و رژیم بشار اسد بە سوی مرزهای سوریە و عراق هدایت شدند کە با مخالفت شدید دولت اقلیم کردستان و نخست وزیر عراق روبرو شد.