کوردستان میدیا: پاش کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری بانە لە لایەن هەنگی سنووری ئەو شارەوە هاووڵاتییانی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین دوکان بازارەکانیان داخست و هێرشیان کردە سەر بینای فەرمانداری و بەشێک لە فەرمانداری و هەروەها ماشێنی فەرمانداریی ئەو شارەیان ئاگر تیبەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری بانە لە بەرانبەر فەرمانداریی ئەو شارە بە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم درێژەی هەیە.
لە ئەنجامی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی ڕێژیم، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری بانە لەگەڵ دژکردەوی هێزەکانی گاردی ویژە و سپای تێرۆریستی پاسدران بەرەوڕوو بووە و نزیکەی ١٠ کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە بریندار بوون.
ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە، بە دەستێوەردانی گاردی تایبەتی لەگەڵ توندوتیژی بەرەڕوو بووە و هێزەکانی گاردی تایبەت بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسکڕیژ هەوڵی بڵاوە پێکردنی ناڕازییەکانیان دا.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لە شاری بانە ڕایگەیاند: ماشێنی فەرمانداری شاری بانە لە لایەن خەڵکی ناڕازیەوە ئاگری تێبەردرا وهەروەها ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری بانەش چوونەتە ناو بینای فەرمانداریی ئەو شارە و لەو پەیوەندییەدا چەندین هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ١٠کەس لە هاووڵاتییانی ناڕازیی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی هێزەکانی گاردی تایبەت بریندار کراون.
هەروەها ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری بانە لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر فەرمانداری ئەو شارە لە لایەن خەڵکی ناڕازیەوە چەندین کەسیان دەستبەسەر کردووە.
شوناسی سی کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی بە ناوەکانی ”کوردۆ حوسێن پوور، جەلال ساوان و ئەحمەد شەفیعی” ڕاگەیاندراوە.
دەوترێ، هێزە ئەمنیەتییەکان و سپای پاسدران بۆ کونتڕۆڵ کردنی دۆخی شاری بانە لە ئاستی ئەو شارەدا جێگیر کراون و هێلیکۆپتیڕش لە ئاسمانی شاری بانەدا دەسوورێتەوە.
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانی شاری بانە لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە حاڵەتی ئامادەباش دان.

دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی لەپێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی شاری بانە بلاو کردەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
سەرکوت و کوشتاری سیستماتیک وبە بەرنامەی کاسبکارانی شار وگوندە سنووری یەکانی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،بە درێژایی چەند دەیەی رابردوو بەشێکی دانەبڕاوە بووە لە سیاسەتی ئەم رێژیمە ورۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەستێنێ و گیانی خەڵکی زەحمەتکێش و کاسبکاری کردووەتە ئامانج.
تەنیا لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بە دەیان کاسب کار بوونەتە قوربانیی سیاسەتی سەرکوت وبە هەژاری هێشتنەوەی خەڵکی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.لە درێژەی رەوتی کوشتار و پەلاماردانی کاسبکارانی ناوچە سنووریەکانی کوردستان،رێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی ،دوو کاسبکار بە ناوەکانی قادر بارامی ،تەمەن ٤٥ ساڵە خەڵکی وزمەڵە و حەیدەر فەرەجی ،تەمەن ٢١ سالە خەڵکی گوندی شەشەی سەر بە شاری بانە گیانیان لێ ئەستێندرا.
بەرامبەر بەم تاوانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی بە هەڵوێست و وەزاڵەهاتووی شاری بانە و دەورووبەری کە پێشتریش بەرەنگاری زوڵم و زۆرداری و سەرکوتی هێزەکانی رێژیم بوونەتەوە،دژکردەوەیان لە خۆیان نیشان دا و رۆژی رابردوو و ئەمرۆ(١٣ و ١٤ی خەرمانان) نارەزایەتیی جەماوەریان رێکخست و لە کۆبوونەوەیەکی بەریندا وبە هەڵوێستێکی ئازایانە پۆپەی دەسەڵاتی رێژیمیان لە شاری بانە دایە بەر پەلامار و بنکەی فەرمانداریی شارەکەیان کردە ئامانج.لە لایەکی دیکەشەوە بە داخستنی دوکان وبازاڕ ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم رووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.
جێی ئاماژەیە کە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم و جەماوەری بوێری شارەکە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە بەردەوامە .بە پێی زانیاریەکان رێژیمی هێزێکی زۆری لە شارەکانی دەوروبەری رەوانەی شارەکە کردووە وحکومەت نیزامی بە تەواوی زاڵە و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش دەستگیر کراون.
وێڕای مەحکووم کردنی کردەوە دژی گەلیەکانی رێژیم لە کوردستان بەرامبەر بە کاسب کارانی کورد، ئەم حەرەکەتە ئازایانەیەی ئەمڕۆ و دوێنێ خەڵکی بەهەڵوێستی شاری بانە و دەوروبەری بەرز دەنرخێنن، داواکارین سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان، یەکڕیز و هاوهەڵوێست دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ حەرەکەتی لەم چەشنە و بە هاوخەباتی و یەکگرتووییەکی زیاترەوە بەرەنگاری کردار و سیاسەتی سەرکوتکارانەی رێژیم ببنەوە.
لە کۆتاییدا،پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم حەرەکەتە بوێرانە و شۆڕشگێڕانەیەی خەڵکی شاری بانە و دەورووبەری رادەگەیەنێن ،حەرەکەتێک کە بە هێمای گرێدانی خەباتی شار وشاخ ئەژمار دەکرێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
یەکیەتیی زانایانی کوردستان ڕاگەیاندراوێکیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی بانە بڵاو کردەوە
و ما للظالمین من انصار
بە ناوی خودای مێهربان
هاونیشتیمانیانی ستەم دیدەی کوردستان
چالاکان و ئازادیخوازانی و مرۆڤدۆستەکان
ڕێژیمی کورد کوژی کۆماری بە نێو ئیسلامی لە بێ دەنگی جیهان و خەڵکانی ئێران بە گشتی هەر لە سەرەتای ساڵەکانی ۱۳۵۷ی هەتاوی بە شێوەی ڕەمەکی و سیستماتیک و سیاسەتێکی داڕێشتراو، خەریکی کوشتار و کۆت وبەندی خەڵکی کوردستانە و بەم شێوەیە دەیهەوێت کورد قڕ بکات و ناوی کورد وکوردستان بسڕێتەوە، هەر لە فتوا نامرۆڤانەکەی ۱۳۵۸ی هەتاوی خومەینییەوە بگرە تاکو ئەو هەموو سێدارە و ڕاودونانی لاوانی کوردستان و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوور کە تەنیا بۆ بژێوی ژیانیان و بە ناچاری کاری کۆڵبەری دەکەن، بەڵام زۆر بەداخەوە ڕۆژانە بەردەوام لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و دڕندەکانی ویلایەتی فەقیە دەکەونە بەر ئاگری چەکەکانیان وشەهید وبریندار دەکرێن.
ئێمە یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ڕەوتی کوشتاری کۆڵبەران کە دواین شەهیدانمان دوو لاوی شاری بانە بوون، بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئەوشارە، داوکارین هەموو شارەکانی کوردستان پشتگیری خەڵکی ئەو شارە قارەمانە بکەن ودەنگی ناڕزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی بانە و مانگرتنێکی سەرتاسەری بەڕێوە بەرن، داواش لە هەموو پارتەسیاسی و مرۆڤدۆست وئازادیخوازانی ئێران وجیهان دەکەین پشتگیری ئەم ڕابوون و بەرخودانەی شارەکانی کوردستان بکەن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۴ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی
چهندین کهس له سهقز بریندار و دهستبهسهر کران
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، دوابهدوای ئهوهی بریندارهکان ڕهوانهی نهخۆشخانهی خومهینی کران هێزهکانی ڕێژیم دهور تا دهوری نهخۆشخانهیهن داوه و ڕێگه به هاتوچۆی کهس نادرێ.
هەروەها به دهیان ماشێن و سهدان کهس له هێزه پۆشته و پهرداخهکانی ڕێژیم له ناوشاری سهقز بهتایبهت له مهیدانی ههڵۆ، دهوری نهخۆشخانه، فهرمانداری، بهر گاراژ، مهیدانی یادبوود، مهیدانی دوخانیات، پردی حهماڵاواو زۆر شهقام و مهیدانی دیکه یا بهستراون یا هێزێکی یهکجار زۆری تێدا جێگیر کراوه.
هەروەها به توندی بهرامبهر ههر کۆبوونهوهیهکی چهند کهسی ڕادهوهستن و ڕاستهوخۆ تهقه دهکهن و بڵاوهیان پێ دهکهن بهڵام خهڵک تا دێ بهرهو زیادبوون دێ و ناوشاری بهرهو ئاڵۆزی زیاتر دهچێ.
هەروەها بریندار و دهستبهسهر کراوهکان زۆرتر هی تێکههڵچوونی لای فهرمانداریین.
ههروهه جادهکانی پێوهندیدار به سهقز به تایبهت جاددهی سهقز ـ بۆکان گیراوه و ههروهها شارۆچکهی ساحێب که له چهند کیلۆمیتری سهقز دایه که دهوری گیراوه و ناهێڵن خهڵک بهرهو سهقز بێن.
سهقز به تهواوی له گهمارۆیهکی نیزامی دایه.
بههۆی قهرهباڵغی زۆرهوه زۆربەی دوکانەکان که ساحێبهکهی فریای بهستنی نهکهوتووه و چۆڵی کردووه.
داواکاری خهڵک ئهوهیه که ههموویان بهره و مهیدانی ههڵۆ فهرمانداری بڕۆن و یهکجار بۆ همیشه کۆتایی به زوڵم و ستهم بێنن.
بهپێی زانیاری وردی، سپای ڕێژیم ئامادهباشی به هێلیکۆپتهر داوه بۆ سهرکوت و ئامادهی فڕین و سهرکوته.
هەروەها ڕێژیم هێزێکی زۆری لیباس شهخسی خزاندۆته ناو خهڵک و دهبێ چالاکانی نێوخۆ زۆر ئاگادار بن.
پەیامی پشتیوانیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە خەڵکی شاری بانە
لە شارەوە وڵامێک بۆ شاخ.
پشتیوانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی ” مێراو ” بەبۆنەی هەڵوێستی بوێرانەی شاری بانە.
خەڵکی ئازا و قارەمانی شاری بانە.
کۆڵبەرە زەحمەتکێشە چەوساوەکان.
بنەماڵەی قوربانیانیی رێگای نان.
بەناوی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ” مێراو ” سەر بەناوچەی ژاوەرۆی سنە،هەموو سەرکوتەکانی رێژیمی ئاخوندی لە ماوەی هاتنە سەرکاری تاکوو ئێستا و بەتایبەت سەرکوت و کوشتنی کاسبکاران و دانیشتووانی شار و گوندەکانی سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان لە لایەن هێزە نیزامیەکان و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی سەکوتکەری ئیسلامی ئێران مەحکووم دەکەین و شەرمەزاری و ڕووڕەشی بۆ داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری سێدارە و تاریک پەرەست ڕەوانە دەکەین.
لەو پەیوەندییەدا وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی ” مێراو ” دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی بوێرانە و ئازایانەی خەڵکی خۆڕاگری شاری بانە و دەستخۆشییان لێدەکەین بۆ هەڵوێستی دلێرانەیان.
لە هەموو خەڵکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان ، بەتایبەت لە کۆڵبەران و چینی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەموو شار و شارۆچکە و ناوچە و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەین هاو هەڵوێستی شاری خۆڕاگری بانە بن و پاڵپشتی خۆیان دەرببڕن و مانگرتنێکی سەرانسەری ڕابگەیێنن بۆ ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کارە ناشیاوەکانی رێژیمی داگیرکەری جەماران بەتایبەت لەم کردەوە ناشیاوەی واتە کوشتنی کۆڵبەران.
لە خەڵکی تێکۆشەر و قارەمان و مافخوازی گوندی ” مێراو ” و گوندەکانی دەروربەری داوا دەکەین هەڵوێستێکی چاونەترسانە بۆ پشتیوانی کردن لە خوشک و براکانیان لە شاری بانە بگرنە بەر و بە حکوومەتی ئاخوندی بسەلمێنن کە چیدی کوردستان جێگای ئەوان نییە و دەبێ کوردستان بەجێ بهێڵن.
جارێکیتر پاڵپشتی خۆمان ئاراستەی شاری خۆڕاگری بانە دەکەین و پێیان ئەڵێین ئێمەش پاڵشتی ئێوەین و هاودەنگتانین.
سڵاو لە ورەیی پۆڵاینی خەڵکی کوردستان.
سڵاو لە خەڵکی بوێری شاری مافخوازی بانە.
سڵاو لە شەهیدانی ڕێگای نان ، کۆڵبەرە کۆژراوەکان.
مەرگ و سەرشۆڕی و نەمان بۆ تیرۆریستانی ئاخوندی و داگیرکەر و سەرکوتکەرانی ئێران.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
گوندی ” مێراو ”
۱٤ی خەرمانانی ۲۷۱۷ی کوردی
۵ی ئەیلوولی ۲۰۱۷ی زایینی
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان: هەڵسووکەوتی توندوتیژی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری بانە، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کردەوەیەکی نامرۆڤانە و نابەرپرسانەیە
پاش کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نێزامییەکانی ڕێژیم، خەڵکی بانە و دەوروبەری کۆبوونەوەی ناڕەزاییەتیی بەر بڵاویان بەڕێوە برد و لەگەڵ کردەوەی توندوتیژ و نامرۆڤانەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەرەوڕوو بوونەوە.
هەر لەمبارە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕایگەیندراوێک، سەرکوتی نامرۆڤانەی ئەم کۆبوونەوە هێمنانەی خەڵک لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم مەحکووم دەکەن و ڕایانگەیاند: شۆرای بەڕیوبەریی ئەم ڕێکخراوە، دژکردەوەی توندوتیژی هێزەکانی حکوومەتی لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری بانە، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کردەوەیەکی نامرۆڤانە و نابەرپرسانەی حکوومەتیی ناساند و داوای دەستڕاگرتنی دەسبەجێی ئەم جۆرە کردەوانەیان کرد.
لەم ڕاگەیندراوەیە هاتووە: بە هۆی کوژرانی دوو لاوی کورد، هاووڵاتییانی چەندین شاری کوردستانی ”ڕۆژهەڵات” بەتایبەت خەڵکی شاری بانە هەوڵی ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان لە هەمبەر بەردەوامی کوشتنی کۆڵبەران بەتایبەت دوو کوژراوی ئەم دواییانەیان دا و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی؛ بەڵام هێزە ئەمنییەتیی، ئینتزامیی و نیزامییەکانی حکوومەتی بە هێرش کردن بۆ سەر خۆپیشاندەرانی مەدەنی شاری بانە، زیاتر لە ١٠ کەسیان بریندار و دەسبەسەر کردووە، ئەگەرچی هێشتا لە بارەی ڕێژەی بریندار و دەسبەسەرکراوەکان زانیارییەکی ورد لەبەر دەست نییە، بەڵام هەواڵەکان باس لە بەردەوامی کردەوەی نامرۆڤانەی هێزە حکوومەتییەکان و دڕیژەی خۆپیشاندانەکان دەکەن.
لە درێژەی ئەم ڕاگەیندراوە، ئاماژە بە کردەوە دژە مرۆڤانەی هێزەکانی ڕێژیم دەکات و بە دەربڕینی پەژارەیی لە هەمبەر ئەم کردەوانە هاتووە کە: شۆرای بەڕێوبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەر لە هەمبەر بەردەوامی کوشتنی زەحمەتکێشان و کوژرانی کۆڵبەرانی زەحمەتکێشی کورد لە لایەن هێزەکانی ئاگر بەسەر خۆ پژێنی حکوومەتیی، ڕووبەڕوو بوونەوەی توندی هێزە ئەمنییەتیی و ئینتزامییەکان لە گەڵ خەڵک و هاووڵاتییانی ناڕازی بانەیی وەکوو کردەوەیەکی سەرەڕویانە لەگەڵ شارستانییەتی و مافی مرۆڤ دەناسێنێت و ئەم کردەوانە وەکوو کردەوەیەکی دوور لە شارستانییەت و بەرپرسانەی حکوومەتیی، ڕەت و مەحکووم دەکەن و لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم ڕێکخراوە داوای ڕاگرتنی دەسبەجێی ئەم کردەوە نامرۆڤانە لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری بانە و کۆتایی هێنان بە کوشتنی کۆڵبەران دەکات و لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوازێت، کە هێرش بۆ سەر خەڵک و ناڕازییانی کورد ڕا بگرن و کۆتایی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی خەڵک بێنن.
شایانی باسە، کە خەڵکی بەهەڵوێستی بانە و دەوروبەری بە درێژەدان بە مانگرتنی گشتیی و بە داخستنی دووکان و بازاڕەکانیان لە سەرانسەری شاردا پەرەیان خۆپیشاندانەکە داوە.
ڕێژیم پاساو بۆ جینایەتەکانی خۆی دێنێتەوە
کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی پاساوهێنانەوە بۆ جینایەتەکانیان، ترسی خۆیان لە پێشمەرگه دەردەخەن.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئیران لەهەواڵدەرییەکانی خۆیاندا باس لەوە دەکەن کە تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەرانی کورد، بە هۆی بوونی پێشمەرگه لە کوردستانە.
پاش کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری بانە لە لایەن هەنگی سنووری ئەو شارەوە هاووڵاتییانی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین دوکان و بازاڕەکانیان داخست و هێرشیان کردە سەر بینای فەرمانداری و بەشێک لە فەرمانداری و هەروەها ماشێنی فەرمانداریی ئەو شارەیان ئاگر تیبەردا.
لەو پێوەندییەدا نوێنەری هەنگی سنووری بە ڕەواڵەت و بۆ فریودانی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان داوای لێبووردنی زارەکی کردووە.
نوێنەری هەنگی سنووریی ڕێژیم بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو جینایەتەی هێزە مرۆڤ کوژەکانی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە کە بوونی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سنوورەکان دەبێتە هۆی ئەوەیکە هێزە نیزامییەکان تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵک بکەن.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم گوتوویەتی کە هێزەکانی ئێمە ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات لێ تێکچووە.
ناوبراو هەروەها لە درێژەی قسە بێ بەهاکانیدا گوتوویەتی ئەوەیکە هێزەکانی ئێمە ڕاستەوخۆ ئەو کۆڵبەرانەیان دابێتە بەر دەستڕێژی گوللـە قسەیەکی ڕاست نیە.
ئەو قسانەی لە کاتێک دایە کە تەنیا لە ماوەی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە دژە گەلییەکان لە کوردستان کوژراون.
سەرچاوەی هەواڵەکان، کوردستان مێدیا
ڤیدیۆ
https://www.youtube.com/watch?v=MwOZS0h4yy8
https://www.youtube.com/watch?v=kyyzyHNPMxg