له گۆڤاری (ئاوێنه)ی رۆژی (8/7/2017)دا نووسراوه‌یه‌ک چاپکراوه، به‌ناوی: (له یادی 38 ساڵه‌ی گیان به‌ختکردنی فوئاد مسته‌فای سوڵتانیدا) لە نووسینی: (شه‌یما سه‌عید حمه‌لاو)

سهتارهتای نووسراوه‌که به‌و جۆره‌یه:
{بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له مێژووی هاوچه‌رخه‌دا له‌به‌رامبه‌ر رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئێران له‌پێناو هێنانه‌دی مافه‌ڕه‌واكانی درێژه‌ی به‌خه‌بات داوه‌و چ به‌رێگه‌ی مه‌ده‌نیانه‌و مانگرتن و خۆپیشاندان بێت یاخود به‌رێگه‌ی چه‌كدارانه بێت له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین قوربانی داوه، كاتێك باس له 31ی ئاب ده‌كرێت له مێژووی یه‌كێك له حیزبه هه‌ره‌دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران( كۆمه‌ڵه) به رۆژێكی ره‌ش دانرێت ئه‌ویش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی یه‌ك له رێبهرو دامه‌زرینه‌رانی ئه‌م رێكخراوه‌یه به‌ناوی فوئاد مسته‌فای سوڵتانی كه زیاتر به كاك فوئاد ناسراوه.}.
به‌ڕێز شه‌یما بۆ نووسینی ئه‌و یادنامه سوودی له چه‌ن کتێب و … وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دوو که‌سیش وتووێژی ئه‌نجامداوه. له‌و نووسراوه‌دا قۆناغه‌کانی ژیانی کاک (فوئاد)ی خستۆته به‌رده‌س خوێنه‌ر، نه‌ک هه‌ر ژیانی خودی کاک فوئاد، به‌ڵکوو ئاماژه به ژیانی باوکی کاک فوئادیش کراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گرنگترین باس واته (رێبازی سیاسی) کاک (فوئاد مسته‌فا سوڵتانی) که (دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بوو، نه‌نووسراوه.
بۆ ئاگاداری به‌ڕێز شه‌یما، له بنکه و مقه‌ڕه‌کانی {(کۆمه‌ڵه) رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران} وێنه‌ی کاک فوئاد دائه‌نرا، له ژێر وێنه‌که‌یدا ئه‌و رسته (فارسی)یه‌ی کاک فوئادیش ئه‌نووسرا:
(هنگامیکه خورشید حزب کمونیست ایران طلوع کند، ی‌خ مرتجعین ذوب خواهد شد!).
واته:
(کاتێ هه‌تاوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هه‌ڵبێ، سههؤڵبهندانی کۆنه‌په‌ره‌ستان ئه‌توێنه‌وه!).
سه‌باره‌ت به (دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) با تماشای ئه‌و چه‌ن دێڕه بکه‌ین:
{قسه‌کانی کاک فوئاد له مه‌هاباد هاوینی ساڵی 1358 (1979)
سه‌باره‌ت به حیزبی کومونیست
پرسیار: نه‌زه‌رت سه‌باره‌ت به حیزبێکی کوردستانی؟
کاک فوئاد: حیزبێکی کوردستانی حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌و مه‌سه‌له به ته‌واوی له ناو خۆماندا حه‌ل نه‌بوه. حاڵی هه‌ی؟ واته دوو نه‌زه‌ر له ناو خۆماندا وجوودی هه‌یه. من بۆ خۆم (واته لێره‌دا عه‌قیده‌ی شه‌خسیم ئێژم برا) عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌بێ حیزبی کومونیستی ئێران دابمه‌زرێت. به‌ڵام حه‌قی موسهللهمی خه‌ڵکی کوردیشه که حیزبی کومونیستی کوردستانی هه‌بێ. ئه‌وه ئاڵوگۆڕه‌کان و شه‌رایتی تاریخی دیاری ده‌کات که حیزبی سه‌ربه‌خۆی کومونیستی کوردستانی دروست بکات یا نه‌یکات. که وایه مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه یه‌کێکه له مه‌وزووعانه‌ی له بینماندا هه‌یه. ئه‌بێ ئیتر له ناو خۆماندا به نه‌وعێک حه‌ل بکرێت.
پرسیار: ئه‌وه نه‌زه‌ری خۆت بوو، نه‌زه‌ری دیکه؟
کاک فوئاد: نه‌زه‌ری تریش هه‌یه که فه‌قه‌ت موعتهقد به حیزبی کمونیستی ئێرانه}.
سه‌رچاوه: ئه‌و دوو کتێبه‌ی خواره‌وه که خودی نووسه‌ر وه‌ک سه‌رچاوه سوودی لێبردوون.
1- {(كاك فوئاد ڕێبه‌رو سیاسهتمهدارو زانایه‌كی سیاسی)
به پێنووسی: (ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی)}.
2 – {(كاك فوئاد مسته‌فا سوڵتانی كێ بوو؟ ئامانجی چی بوو؟ چوَن گیانی به‌ختكرد؟)
به پێنووسی: (مهلهكه، ڕه‌زاو حیشمه‌ت مسته‌فا سوڵتانی)}.
مرۆڤ و ژیان
هه‌ر تاکێکی مرۆڤ له ده‌ورانی ژیانیدا گه‌لێ هیوا و ئاوات له دڵ و ده‌رونیا چه‌که‌ره ئاکات و هه‌وڵ ئه‌دات بۆ جێبه‌جێ کردنیان، به‌ڵام ره‌وتی ژیان به‌پێی ویست و خواستی مرۆڤ نه‌بووه و نابێت و هه‌ندێ له ئاواته‌کانی نایه‌ته دی و به تاسه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌ر ئه‌نێته‌وه.
کاک فوئادیش وه‌ک تاکێ نه‌یتوانیوه به هه‌موو ئاواته‌کانی بگات، یه‌کێ له ئاره‌زووه‌کانی که نه‌هاته‌دی (دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بوو، به‌ڵام چوار ساڵ پاش مه‌رگی کاک فوئاد (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) له لایه‌ن هاوڕێکانیه‌وه له گوندێ (مێشکه‌په)ی ناوچه‌ی (سه‌رده‌شت) دامه‌زرا، ئه‌و (کۆمه‌ڵه)یش که له سه‌رده‌می ژیانی خۆیانا پێکهاتبوو کرا به به‌شێک له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ناویان نا (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و نازناوی {(باسکی به هێزی کرێکارانی ئێران) بۆ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه}یش دیاری‌کرا.
سه‌ره‌تای نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز (شه‌یما) ئه‌و رسته‌یه:
(بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان).
(بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد) و (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له‌گه‌ڵ ئه‌و رێبازه سیاسییه که بییه‌وێت (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دامهزرێنت زۆر جیاوازه! له په‌نای ئه‌و جیاوازییه‌دا نه‌ئه‌بوو نووسه‌ر ئه‌و باسه پشگوێ بخات و فه‌رامۆشی بکات، به‌ڵکو ئه‌بوو بیکرداێت به به‌شێک له نووسراوه‌که. جا ئه‌وه‌ی که نه‌یاننوسیوه بۆ خوێنه‌ر جێگه‌ی پرسیاره ؟!
**
تێبینی: ئه‌و وێنه‌ی کاک فوئاد و ئه‌و رسته‌یش که له په‌نای وێنه‌که‌دا نووسراوه، له‌و کتێبه وه‌رگیراوه:
{(كاك فوئاد ڕێبه‌رو سیاسهتمهدارو زانایه‌كی سیاسی): ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی}.
**
ئه‌و چه‌ن دێڕه بۆ گۆڤاری (ئاوێنه) ره‌وانه کراوه
8/9/2017
سه‌عی سه‌قزی