كاتێ رۆحی كۆمهلاَیهتی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ئاراسته‌ی بڵندبوون ده‌جوڵێت و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت بگاته ئه‌و وێستگه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌توانێت گوزارشت له خۆی بكات، مانای وایه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رێگای به‌ره‌و ئایندهی خۆیی دۆزیووه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش رێگای به‌ره‌و گوزارشتكردنه له رۆحی گشتی خۆی له به‌رزترین وێستگه‌ی بڵندبوونیدا كه ئه‌و وێستگه‌یه‌ش دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ته.

كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له په‌ره‌سه‌ندنی دوور‌و درێژ‌و خاو و ناسرووشتی خۆیدا له گه‌یشتن به‌و وێستگه‌یه زۆر دواكه‌وتووه‌و ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژ كردوویه‌تیه پاشكۆو ژێرده‌سته‌ی ئه‌وانی تر‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تێكشكاندنی كه‌سێتی كوردی و سه‌رئه‌نجامیش خۆ به‌بچووك زانینی و نه‌توانینی راوه‌ستانی له‌سه‌ر پێی خۆی و له ئاستی ئه‌وانی تردا به‌جۆرێك كه بتوانێت بڵێت ئه‌مه منم، خاوه‌نی خۆمم و هیچم له ئه‌وانی تر كه‌متر نیه.
ئێستا ئاسۆكانی ئه‌و بڵندبوونه ده‌ركه‌وتووه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ره‌و وێستگه‌ی گوزارشت له خۆكردن هه‌نگاو ده‌نێت. وه‌كو ده‌بینرێت سه‌رباری كێشه‌كانی مانه‌وه‌ی دوور‌و درێژ به كۆڵۆنیكراوی و سه‌رباری ئه‌و كێشانهیشی كه درووستكراوی ده‌ستی دامه‌زراوه نائاساییه‌كانی ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ن، وه‌كو دامه‌زراوه‌ی خێڵ و ئایین و مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ت و حیزب و ئایدیۆلۆجیا له كوردستاندا به‌ڵام جۆرێك له هه‌ڵچوونی رۆحی كۆمه‌ڵگه ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێ، ئه‌ویش رۆژ له دوای رۆژ له زیادبوونی لایه‌نگری بۆ ده‌نگی به‌ڵی له راپرسیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی گوتاری كوردی یان كوردستانیه.
بڵندبوونی رۆحی كۆمه‌ڵگه وه‌كو شه‌پۆلی ده‌ریایه‌و رێگا لێگرتنی ئاسان نیه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و شه‌پۆله بدرێت ناتوانرێت بووهستێترێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت. گۆڕینی ئاراسته‌ی شه‌پۆلی رۆحی هه‌ڵچووی كۆمه‌ڵگه لادان درووست ده‌كات، كه ئه‌ویش به‌لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ره‌وتی راسته‌قینه‌ی په‌ره‌سه‌ندن ناوده‌برێت و سه‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌و ره‌وته به‌ته‌واوی بشێوێت و ئه‌وه‌ش به پێی كۆمه‌ڵگه ده‌بێتـه هۆی له‌باربردنی ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی كه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ی كردووه‌و به‌ره‌و له دایكبوون ده‌چێت كه ئه‌ویش كۆرپه‌له‌ی ده‌وڵه‌ته چونكه له روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسیه‌وه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به پێی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی له قۆناغێكدا له هه‌ناوی خۆیدا كۆرپه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گرێت و ئازادی و بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش له له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی ئهنارشیستهكان خه‌ون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دهولهَتهوه ده‌بینن و له وه‌همی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌ژین، ره‌نگه ئه‌وه‌ش خه‌ونێكی ناخۆش نه‌بێت بهلاَم بۆ كۆمه‌ڵگه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان خه‌ونێكی تفت و تاڵه.
دواخستنی ریفراندۆم بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستان بریتیه له لادانی رۆحی بڵندبووی كۆمه‌ڵگه له ره‌وتی ئاسایی خۆیی، ئه‌وه‌ش به مانای هه‌وڵدان دێت بۆ له‌باربردنی كۆرپه‌ی ده‌وڵه‌ت. كه‌واته دواخستنی ریفراندۆم واتای كوشتنی ئایندهی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بۆیه دواخستنی ریفراندۆم له ئێستادا كه رۆحی گشتی كۆمه‌ڵگه له هه‌ڵچووندایه له هه‌موو ئه‌و شكستانه ترسناكتره كه له رابردوودا بزووتنه‌وه‌كانی كورد دووچاری بوون. شكستی بزووتنه‌وه‌كان له رابردوودا شكستی ئایدیۆلۆجیایه‌ك یان به‌رنامه‌یه‌ك یان سه‌ركرده‌یه‌ك یان حیزبێك بووه، بهلاَم پاشه‌كشه له ریفراندۆم له ئێستادا، مانای لادانی رۆحی گشتی كۆمه‌ڵگه له ره‌وتی به‌ره‌و بڵندبوون و له رۆیشتنی به‌ره‌و گوزارشت لهخۆكردنی. كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته شكستی هه‌موو كۆمه‌ڵگه. بۆیه ئێستا ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه نابێت كوردی باشوور به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه له ریفراندۆم بكات و ناشبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له ژێر هیچ هه‌لومه‌رج و بارودۆخێكدا دوای بخات. كۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و كه‌سێت و لایه‌نه ده‌ره‌كیانه‌ی داوای ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم یان دواخستنی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی داگیركه‌رانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس، ده‌ترسن رۆحی كوردی له ئاستێكی زۆر مرۆڤانه‌تر له‌وان گوزارشت له خۆی بكات و هه‌موو ئه‌وانی تر‌و هه‌موو جیاوازییه‌كان قبوڵ بكات. ئه‌وان ده‌ترسن له‌وه‌ی له‌پاڵ رۆحی ژه‌نگ گرتووی ئه‌واندا، ئه‌و رۆحه قێزه‌ون و چڕنووكدارهیان كه زیاتر له پێنج سه‌ده‌یه رۆحی كوردی ده‌گورێت و له دۆزه‌خی رۆحی شه‌یتانی خۆیاندا ده‌یسوتێنێت، رۆحێكی به‌رزو خاوێن و مرۆڤانه‌ی باڵا راستبێته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رو هه‌ندێك له‌وانی دوورتریش نایانه‌وێت ئه‌م رۆحه سهركهشهی كورد بگاته ئاستی گوزارشت له خۆكردنی و له چڕنووكی دڕندانه‌ی ئه‌وان رزگاری بێت. ئه‌مه له كاتێكدا كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانی داگیركه‌ری كوردستان و دهولهَتانی تری دنیاش ده‌زانن رۆحی هه‌ڵچووی كوردی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له بڵندبوون ناشێت رێگری لێبكرێت و گومانی تێدانیه ده‌گاته ئاستی گوزارشت له‌خۆ كردنی.
به‌ڵی له كاتێكدا رۆحی داگیركه‌رانی كوردستان هه‌موو جیاوازیه‌ك ده‌كوژێت، رۆحی كوردی ئه‌وانی بكوژیش قبوڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ست له كوشتن هه‌ڵبگرن. به‌ڵێ نابێت كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كانی بێت چونكه ئه‌م رۆحه روو له بڵندبووهی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستی به‌وه‌یه كه خۆی نمایش بكات و گوزارشت له بوونی خۆی بكات ئه‌وه‌ش ته‌نیاو به‌س ته‌نیا وه‌كو هیگڵ ده‌ڵێت له درووستكردنی ده‌وڵه‌تدا ده‌گاته ئه‌نجام.
سەرچاوە: خەندان