( شه‌ڕی نێوان عهرهبو كورد) ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ده‌ربڕینه هه‌ره ناشیرینانه‌ی كه له مێژووی درووستبوونی عێراقه‌وه نه‌ك هه‌ر به گوتن ده‌گوترێت به‌ڵكو سیستێمه تۆتالیتاره ناسیونالیسته شۆڤێنییه‌كانی عێراق

هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئه‌وه له لای كۆی عه‌ره‌بی عێراق درووست بكه‌ن كه كورد دوژمنی سه‌ره‌كی عه‌ره‌به. له راستیشدا له‌و تێڕوانین‌و بۆچوونه‌یاندا رژێمه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بوون‌و سه‌رباری كوشتن‌و بڕینی عه‌ره‌بی عێراق له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌و رژێمانه توانیوویانه كۆنترۆڵی رووبه‌ری كۆنه‌ستی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراق بكهنو به دژی كورد بیانجوڵێنن، به جۆرێك كه وه‌ها له جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراق تێبگه‌یه‌نن كه كورد نه‌ك هه‌ر مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب به‌ڵكو ئه‌و دوژمنه سهرسهختهشه كه له پێناوی پاراستنی عێراقدا كوشتن‌و له ناوبردنیان ده‌چێته ئاستی ئه‌ركی نیشتیمانی‌و ته‌نانه‌ت ئایینیشه‌وه.
بێگومان ئه‌م تێڕوانینه‌ی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به كورد رهگو ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تێڕوانینه ره‌گه‌زپه‌رستی‌و خێلهكییهی كه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عه‌باسییه‌كاندا درووست بوو كه دیوارێكی گه‌وره‌یان له نێوان خۆیان‌و هه‌موو ئه‌وانی تردا درووست كرد كه كورد به گوێره‌ی عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ویتر بوو به تایبه‌تی كه كوررد به‌شدارییه‌كی ئاشكرای هه‌بوو له راپه‌ڕینی بابهكیدا دژی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت. سیاسه‌تی خه‌لافه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ئه‌وانی غه‌یری عه‌ره‌ب كه سیاسه‌تی خه‌لافه‌تیان به دڵ نه‌بوو به شعوبی ناودێردهكردو ئه‌وه‌ش مانای به دوژمن دانانی هه‌موو ئه‌وانه به تایبه‌تی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كورد‌و فارس ئه‌و ناوهێنانهیان به‌رده‌كه‌وت. هه‌ر كهسو گروپ‌و گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌وتایه‌ته ژێر پیناسه‌ی شعوبییهوه ئه‌وه به ئه‌وی دوژمنی سه‌رسه‌خت حساب دهكراو به‌و پێیه‌ش كوشتن‌و له ناوبردنی نه‌ك هه‌ر حه‌ڵاڵ بوو به‌ڵكو ئه‌ركیش بوو. وه‌كو گوتمان ده‌سه‌ڵاته ناسیونالیسته تۆتالیتاره كورتبینهكانی عێراق به‌رده‌وام ئه‌م ژێیه‌ی سۆز‌و عاتیفه‌ی عه‌ره‌بی عێراقیان له‌راندووه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش جه‌ماوه‌ریان بۆ دژایه‌تی كورد ئاماده كردووه. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته ناسیونالیسته تۆتالیتاره‌كانی عه‌ره‌ب یارمه‌تی عێراقیان داوه به‌دژی كورد.
به‌رده‌وامیش ناسیونالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌بی له نیشتیمانی عه‌ره‌بیدا هه‌مان ئه‌و ژێیهیان له‌راندووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌نێو نوخبه‌ی رۆشنبیری عه‌ره‌بیشدا به‌رگریكردن له رژێمه تۆتالیتاره دژه كورده‌كانی عێراق شتێكی ئاشكرا‌و له‌به‌رچاو بووه. له مێژووی فیكر‌و رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا به ده‌گمه‌ن پیاوێكی وه‌كو هادی عه‌له‌وی ده‌ركه‌وتووه كه نكوڵی له ناسنامه‌ی عه‌ره‌ببوونی خۆی بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌ی كه رژێمی عێراق له عێراقدا به‌رامبه‌ر به كورد كردوویه‌تی به‌تایبه‌تی له ئهنفالو وێرانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیی ئیسلامی‌دا له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه جوڵه‌یه‌ك به‌دژی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته درووست ببووایه ده‌ستبه‌جێ به ناوی لادان‌و دژایه‌تیكردنی ئیسلامه‌وه تاوانبار ده‌كرا، ناسیونالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌بیش هه‌ڵگری هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌و هه‌موو ئه‌وانی غه‌یری عه‌ره‌ب به‌رده‌وام وه‌كو دوژمن بینیووه‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شدا كه ئه‌مان داگیریان كردوون، یان سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست خستوویه‌تییه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه، هه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایی به‌رز بووبێته‌وه یان داوای مافێك كرابێت، ئه‌مان وه‌كو دوژمن‌و نه‌یار و تێكدهرو دژی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی عهرهبو ته‌نانه‌ت دژی ئیسلامیش ناویان بردووه‌و ئێساش هه‌روا دهڕواننو هه‌وڵده‌ده‌ن رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی به دژیان بجوڵێنن. وه‌كو گوتمان ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه له‌لای ناسیونالیستی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یه میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی پێش دهركهوتنو سه‌هه‌ڵدانی هه‌ستی نهتهوهییو بنه‌ماكانی ناسیونالیزم‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تێزه وه‌كو ئایدیۆلۆژیای بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. مه‌سعودی گه‌وره مێژوونووسی، عه‌ره‌ب كوردی به نه‌وه‌ی جنۆكه ناوبردووه، واته مافی مرۆڤبوونی له‌م ره‌گه‌زه سهندوههتهوه كه ئه‌گه‌ر له رووی ئه‌و ئایینه‌وه سه‌یر بكه‌ین كه به زمانی عه‌ره‌بی هاتووه‌و مهسعودیو نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌هی خۆیانی ده‌زانن، پێش ئه‌وه‌ی به ئایینی مرۆڤایه‌تی بزانن، ئه‌و تێڕوانیینه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلام ناكۆكه چونكه هه‌موو ره‌گه‌زو پێكهاته‌كانی نێو جیهان یه‌كسانن‌و به‌یه‌ك شێوه ئافریدهكراونو كه‌سیان له‌پێش كه‌سی تریانه‌وه نییه هه‌روه‌ک ان اکرمکم عند الله اتقاكم ). كه‌واته ئه‌وه‌ی مه‌سعودی گوتوویه‌تی دژی بنه‌ماكانی ئیسلامه كه عه‌ره‌ب خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن. ده‌شێ ئه‌م بۆچوونه نازانستییه وه‌كو رهگو ریشه‌ی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به كورد سه‌یر بكرێت كه ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌رده‌وام نوخبه‌ی عه‌ره‌بی بانگه‌وازیان بۆ كردووه نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی عه‌ه‌ب.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵناسی عه‌ره‌ب ئیبن خه‌لدوون كورد له‌ریزی به‌ربه‌رو دڕنده‌دا داده‌نێت، ئه‌مه تێڕوانینی عه‌ره‌به له مێژوودا بۆ كورد. له مێژووی نوێشدا كه ناسیونالیستی عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وتووه به كاریگه‌ری ئه‌و پاشخانه دواكه‌وتوو خێڵه‌كیه‌ی كه عه‌ره‌ب هه‌یبووه‌و تاكو ئێستاش كۆنترۆڵی كۆنه‌ستی عه‌ره‌بی كردووه، هه‌مان تێڕوانینی مهسعودیو ئیبن خه‌لدوون به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر له تێڕوانینی ئه‌و ناسیونالیستهدا به‌رامبه‌ر به كورد جێگیر بووه. ناسیونالیستی عه‌ره‌بی چه‌پ بێت یان راست ، لیبراڵ بێت یان ئاینی داخراو، هه‌مان تێڕوانینیان هه‌یه بۆ كورد‌و پێیان وایه كورد له‌ئه‌وان كه‌متره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه كه له مێژووی درووستبوونی ده‌وڵه‌ته‌وه له عێراقدا له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناسیونالیسته عه‌ربیانه كوردیان به‌پله دوو داناوه‌و هه‌ندێ جار ئه‌و پله‌شیان پێنه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت وه‌كو مرۆڤیش سه‌یریان نه‌كردووه. به بۆچوونی من ئه‌م تێڕوانینه هه‌تاكو ئێستاش له‌لای عه‌ره‌ب به‌رده‌وامه. پرۆسه‌ی ئه‌نفالی یه‌كه‌م كه بۆ ههڵتهكاندنو له نێوبردنی پایه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه ئامانجی له ناوبردنی كورد له پشتییه‌وه بووه. رژێمه‌كانی عێراقیش هه‌رله سه‌ره‌تای بیسته‌كانه‌وه هه‌تا رووخاندنی رژێمی به‌عس، به‌گشتی بێ دوودڵی له هه‌وڵی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كورددا بوون، هه‌رچه‌نده ده‌شێ له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر ئه‌و پرۆسه‌یه جیاوازی هه‌بووبێت. لوتكه‌ی ترسناكی ئه‌و پرۆسه دژبه كورده له‌سه‌رده‌می بهعسو سه‌دام حسێندا بووه. كه به‌رزترین ئاستی له ده‌ركردنی كورد‌و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردییه‌كان‌و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایو ئه‌نفالدا به‌رجه‌سته بووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناوی له نێوبردنی كورد‌و به‌عه‌ره‌بكردنی كوردستاندا بووه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی شووناسی كوردی وه‌كو نه‌ته‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی شووناسی جوگرافیاكه‌ی وه‌كو جوگرافیای كوردستان. به‌ڵام وه‌كو ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عه‌ره‌ب له فه‌تحی ئیسلامه‌وه تا دوا هه‌وڵه‌كانی سه‌دام حسێن نه‌یانتوانی كورد له ناوببه‌ن، یان مه‌رامه‌كانی خۆیان وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یانوویست جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا مالیكی‌و ناسیونالیسته شۆڤێنییه نوێیه‌كانی عه‌ره‌ب دهیكهنو ئومێدیان هه‌یه مل به كورد نه‌وی بكه‌ن خه‌ونێكی حوشترانهیهو ناتوانن مێژوو بگێڕنه‌وه بۆ دواوه‌و ناشتوانن جارێكی تر ئه‌وه‌ی رژێمه‌كانی پێشووی عێراق كردوویانه ئه‌مان بیكه‌ن.
به‌تایبه‌تی كه هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و ژێیه كاریان كردووه‌و كارده‌كه‌ن كه كورد دوژمنی عه‌ره‌به‌و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان داوه ئه‌م بۆچوونه له‌لای جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی درووست بكه‌ن كه بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ درووستكردنی شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌ییه له نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا. ئایا ئه‌وه‌ی مالیكی بانگه‌شه‌ی بۆ دهكردو ئێستاش هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌ر ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه گوایه شه‌ڕی ئه‌مجاره شه‌ڕی نێوان كورد‌و عه‌ره‌به چی له‌باره‌ی شوناسی پیاوێكه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه؟ ئایا كه‌سێك كه بۆچوونێكی له‌وجۆره شۆڤێنیانه‌ی هه‌بێت شایانی ئه‌وه‌یه بهرپرسیاریتیهكی له‌وجۆره بگرێته ئه‌ستۆ؟ به‌هه‌رحاڵ بۆچوونی زۆرینه‌ی نوخبه‌ی سیاسیی كه له مێژووی نوێی عێراقدا له ده‌سه‌ڵاتدا بووه یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا بووبێت، ئه‌وه بووه كه كورد‌و عه‌ره‌ب دوژمنی یه‌كن.
به‌ڵام ئه‌م نوخبه سیسیه نانیشتیمانییه نه‌یتوانیووه شه‌قامی كوردی‌و عهرهبیو بكات به دوژمنی یه‌كتر، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه رۆڵه‌كانی عه‌ره‌بیان وه‌كو سه‌رباز به‌كار هێناوه بۆ كوشتنی رۆڵه‌كانی كورد‌و بۆ وێرانكردنی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا له سه‌ختترین كاتهكانیشدا ئه‌و بۆچوونه له‌لای كورد درووست نه‌بووه كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دوژمنی كورد بێت. كه‌واته ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو هه‌ر له سه‌رده‌می فه‌تحی ئیسلامییه‌وه دژایه‌تی كوردی كردووه‌و كوردی به‌دوژمنی خۆی زانیووه جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب نه‌بووه به‌ڵكو نوخبه‌ی سیاسی عهرهبیو به‌شێك له مێژوونووس‌و كۆمه‌ڵناس‌و رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب بوون. هه‌ر بۆیه ئه‌و ده‌هۆڵه‌ی زۆرێك له ره‌مزه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوونه‌ی عێراقی ئێستا لێی ده‌ده‌ن هه‌مان ده‌هۆڵه‌كه‌ی مهسعودیو ئیبن خهلدوونو سه‌دام حسێن‌و ناسیونالیسته شۆڤێنییه‌كانی تری عه‌ره‌به كه ده‌نگێكی ناسازو دژبه ژیان‌و دژبه مرۆڤایه‌تیه به گشتی، چونكه ئێستا مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته ئاستێك ته‌نیا كۆنه‌په‌رسته بیرداخراوه شۆڤێنیه ئاسۆ ته‌سكه‌كان گه‌لان به دوژمنی یه‌كتر ده‌زانن. بێگومان هه‌رچۆن ئه‌لمه‌سعودی كورد به نه‌وه‌ی جنۆكه ده‌زانێت و ئیبن خه‌لدوون كورد له ریزی به‌ربه‌ریدا داده‌نێت و سه‌دام حسێن ژیان به كورد ره‌وا نابینێت و جینۆسایدی ده‌كات، جه‌عفه‌ری به ناوی ئیسلامه‌وه به زمانێكی لوس كورد فریوده‌دات، مالیكی وه‌كو كوڕی شه‌رعی سه‌دام و به‌عس ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووایه له سه‌دام خراپتری به‌سه‌ر كورد ده‌هێنا، عه‌بادی له‌وان باشتر نیه. نوجه‌یفی كه له ئوتێله‌كانی هه‌وڵیر مشه‌ی دێت و سوونه‌كانی هاومه‌زهه‌بی له كوردستان داڵده‌دراون له ترسی براشیعهكانیان دژی ئاڵای كوردستا قسه ده‌كات. سه‌لیم جبوری چی بۆكراوه تاكو ئێستا له ئه‌نجومه‌نه تائیفیهكهی عێراق به دژی كورد كردوویه‌تی. ئیتر ده‌بێ كورد چ چاوه‌ڕوانیه‌ك له نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری عه‌ره‌ب بكات؟ بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كورد ئه‌وه‌یه كه له‌وه تێبگات كه كورد هیچ ئاسۆیه‌كی نیه له عێراقی عه‌ره‌بیدا، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه رێگای دووه‌م هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش جیابوونه‌وه‌یه له عێراقی عه‌ره‌بی. جیابوونه‌وه‌یه له‌و عێراقه‌ی كه سه‌ده‌یه‌كه كوردی تێدا زیندانی كراوه. جیابوونه‌وه‌یه له عێراقی سه‌دام حسێن و حیزبی به‌عس و شیعه و سوونه‌ی عه‌قل به‌دو، عێراقی دیكتاتۆره قه‌زه‌مه‌كانی وه‌كو جه‌عفه‌ری و مالیكی و عه‌بادی و سه‌درو عه‌ماری حه‌كیم و باوباپیران و نه‌وه‌كانی داهاتووشیان كه هه‌موویان دژی كوردن، جیابوونه‌وه له عێراقی حه‌ره‌س قه‌وی و حه‌ره‌س جمهوری و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق…عێراقێك كه سه‌د ساڵه ئه‌م جڕو جانه‌وه‌رانه‌ی به‌رهه‌مهێنابێت و له بچووكه‌وه بۆ گه‌وره ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت له سه‌دام حسێن خراپتر به كورد‌و كوردستان ده‌كه‌ن، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌وه نه‌ماوه كورد بڕیاری بێ ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆی نه‌دات له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌وه. بێگومان فشار درووست ده‌كرێت، هێزیش كۆده‌كرێته‌وه، ئێران و ناسیونالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌ب و تورك و فارسیش دژایه‌تی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ناتوانن به كرده‌وه رێگا له خواسته‌كانی كورد بگرن… دنیای ئێستاش دنیای سه‌ده‌ی بیست نیه.
ئایا ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عێراق سه‌باره‌ت به كورد ده‌یڵێن و ده‌یكه‌ن ناچێته چوارچێوه‌ی تیرۆره‌وه واته ئایا عێراقی عه‌ره‌بی ره‌فتاری تیرۆریزم ناكات به‌رامبه‌ر به كورد. ئیدوارد سه‌عید له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی ناتیاناهۆوه تیرۆریزم: چۆن رۆژئاوا ده‌یباته‌وه؟ ده‌ڵێت رۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ها سه‌یری زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه ده‌وڵتی تیرۆریستین كه توند‌و تیژی دژی ئیسرائیل به‌كار ده‌هێنن. ئایا ئه‌و هه‌موو توند‌و تیژییه‌ی كه سونه‌و شیعه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی دژی كورد و كوردستان به‌كاری ده‌هێنن نایسه‌لمێنێت كه عه‌ره‌بی عێراقی تیرۆریستن. كه‌واته ئه‌م جیهانه سیاسیه رووتكراوه له ئه‌خلاق و به‌ها به چ پێوانه‌یه‌ك شته‌كان ده‌پێوێت؟ دواجار په‌رله‌مانه تائیفیهكهی عێراق دژی ریفراندۆم ده‌نگیدا. ئیتر ده‌بێ كورد چاوه‌ڕوانی چی له‌م عێراقه بكات؟ په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیره قهزهمهكهی واڵاده‌كات هێز به دژی كورد به‌كار بهێنێت. عه‌رەبی عێراق به شیعه‌و سونه‌وه كورد به ئیسرائیل ده‌زانن، بۆ یه حه‌قه كوردیش وه‌كو ئیسرائیل ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بكات، ئه‌و ئیسرائیله‌ی كه چی سوكایه‌تیه به رۆحی ئومه‌ی عه‌ره‌بی و په‌یامه نامرۆژایهتیهكهی كردووه‌و عهرەبیش له‌به‌رده‌ستیدا له نۆكه‌رو خزمه‌تكار ده‌چن. ئیبن خه‌لدون باش گوزارشتی له‌و عه‌قڵه كردووه‌و پێیوایه: عه‌قڵی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هێز بوو دڕنده‌یه، ئه‌گه‌ر لاوازیش بوو كۆیله‌و خزمه‌تكاره.
سەرچاوە: خەندان