ئێستا حکومەتێکی دیموکراتی و فیدراڵی لە عێراق نییە، بەڵکو ئێستا حکومەتێکی ئایینی ، تائیفی ، مەزهەبی لە عێراق حکوم دەکات، ئەوەش قابیلی قەبووڵکردن نییە. ئەگەر خەڵکی دیکە قبوڵی دەکات ئێمە ناچار نین. چونکە هی ئێمە ئارەزوومەندانەیە”.

دەقی هەواڵ و ڤیدیۆ، لە روداو و کوردستان 24
بارزانی: دواخستنی گشتپرسی نییە جگە لە بەدیلێکی باشتر
رووداو- هەولێر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەزاران کەس لە خەڵکی زاخۆ لە یاریگای ئەو شارە رایگەیاند: ”گشتپرسی تەنیا بۆ بەدیلی باشتر دوادەخەین و ئەگەر بەدیلی باشتر نەبێت لە 25-9 دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ
لە میانی کەرنەڤاڵی گەورەی زاخۆ ، مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا و بەریتانیا و نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی: ”ئەوان پێشنیازی خۆیان پێشکەشکرد بۆ دواخستنی گشتپرسی، ئەوان دەڵێن لەگەڵ مافی خەڵکی کوردستانین بەڵام کاتەکەی گونجاو نییە، ئێمەش پێمانگوتن تەنیا بۆ بەدیلی باشتر گشتپرسی دوادەخەین”.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ”خوشک و برایانی هێژا بۆ ئەوە نەهاتوومە بۆ زاخۆ پێتان بڵێم دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن، بەڵکو ئێوە پێویستیتان بە کەسێک نییە بلێت دەنگ بدەن، من بیری ئێوەم کردبووە بۆ ئەوە هاتومە زاخۆ بۆ ئەوەی پێکەوە شەحن ببینەوە. بڕیاری گشتپرسی بڕیاری کەسێک یان چەند حیزبێک نییە و پێکەوە، خەڵکی کوردستان رۆژی 25ی ئەیلول دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆیان دیار دەکەن.”
بارزانی گوتی: ”بۆیە بڕیاری گشتپرسی دراوە چونکە دەستوور پێشێڵکرا، تەوافق و شەراکەت نەما و هاوسەنگی نەما. هەموو رێگاکانی دیکە تاقیکرانەوە و شکستیان هێنا، دەستوور پێشێلکرا، تەوافق و شەراکەت نەما و هاوسەنگی نەما، گەڕانەوە بۆ بیدعەیەکی تازە کە زۆرینەیەکی سیاسییە. زۆرینەی سیاسیش دوو بۆ سێ نموونەی رەشیان خستە بەرچاومان. بەپێی دەستوور لە عێراقدا پێشمەرگە بەشێکە لە هێزی بەرگری عێراق، ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ پەرلەمانی عێراق خەریکبووین یاسایەک بۆ پێشمەرگە دابنرێت و بەشی پێشمەرگە لە میزانییە و چەک بێت ، دەستاودەستیان پێمان کرد و جێبەجێیان نەکرد. بەس لەماوەی 2 کاژێردا یاسای حەشدی شەعبیان تێپەڕاند و بە ملیاران دینار پارە و چەک و تەقەمەنیان خستنە بەردەست. ئەوەیە زۆرینەی سیاسی.”
هەروەها بارزانی گوتیشی: ”دوێنێ (13-9-2017) پەرلەمانی خۆیان هێنا بڕیارێکیان لەدژی مافی گەلی کوردستان دەرکرد. ئەمڕۆش بڕیارێکی دیکەیان دەرکرد، کە پارێزگاری کەرکووک هەڵوێستێکی نیشتمانی و نەتەوەیی هەبووە دەیانەوێت لایدەن، ئەوەیە ئەو زۆرینە سیاسییەی کە ئەوان دەیانەوێت. ئەگەر لەدەستیان بێت ناهێلن یەک دەسکەوتی بەدەستهاتوو لەدەست گەلی کوردستاندا بمێنێت، وەڵڵاهی هەموومان لێ دەستێننەوە.”
سەبارەت بە گشتپرسی، بارزانی ئاماژەی بەوەدا ”گشتپرسی وەسیلەیە نەک ئامانج، بەڵکو ئامانج سەربەخۆییە، بۆ ئەوەی چیدی سایکس-پیکۆ، جەزائیر، پەیمانی بەغداد و لۆزان چارەنووسی ئێمە دیاری نەکەن. ئێمە وەکو گولی کوردستان پێویستە چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین.”
هەروەها بارزانی باسی لەوەکرد ” چەند ساڵ هاوارمانکرد دۆخەکە بەرەو هەڵدێر دەچێت وەرن با چارەسەریەک بکەین. ئێمە زۆر بەدڵسافی چووینە بەغدا، دوای ساڵی 2003 بینیمان رۆژ بەڕۆژ دژایەتی گەلی کوردستان زیاتر دەبێت، وەک چۆن پێشتر ئەنفال و کیمیاباران کراین، ئەو رۆژەی بودجەی خەڵکی کوردستانیان بڕی ئەویش ئەنفالێکی دیکە بوو بەسەری خەڵکی کوردستانیان داهێنا.”
بارزانی باسی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کرد لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی زلهێزی جیهان و گوتی: ”پێش ئەوەی بێمە زاخۆ لە سحێلا، لەگەڵ شاندێکی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمریکا و بریتانیا لەعێراق کۆبووینەوە و4 کاژێر گفتوگۆمان کرد، گوێمان لە پێشنیاز و بۆچونەکانیان گرت و ئێمەش بۆچوونەکانی خۆمان پێ گوتن. هەڵوێستی ئەوان دیارە کە دەڵێن لەگەڵ مافی گەلی کوردستاندان، بەڵام ئێستا دۆخەکە بۆ ریفراندۆم لەبار نییە بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبیت. کێشە لەوە زیاتر چی دەبێت، پێش ئێستا و ئەمڕۆکەش ئەگەر بەدیلێکی باشتر هەبێت، گەلەکەمان رازی دەبێت، ئەگەر بەدیل نەبێت ئێمە ریفراندۆمی خۆمان دەکەین هەرچی دەبێت باببێت. لەم رۆژانەش لە گفتوگۆدا دەبین. هەتا ئەنجوومەنی ئاسایشیش هاتوونەتە سەر هێل، ئەگەر بەدیلێکی باشتر هەبێت قیادەی سیاسی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات، ئەگەر ئامانج تەنیا دواخستنی ریفراندۆم بێت، ئەوا ریفراندۆمەکە دواناخرێت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیشی لەوەکرد”ئەگەر ئیرادەمان بەهێزبێت باجی پێویست بۆ سەربەخۆیی بدەین، سەربەخۆیی مسۆگەرە و بەدەست دەهێنرێت. کەس سەربەخۆییمان بەدیاری بۆ ناهێنێت و هیچ کەسیش بۆ ئێمە خۆی تووشی کێشە ناکات. دەبێت ئێمە داوای مافی خۆمان بکەین. ئەگەر داوای سەربەخۆییمان کرد، دەبێت بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبین.”
بارزانی باسی بێوەفایی هاوپەیمانانی کوردستانی کرد و گوتی: ”بەداخەوە ئەوانەی پێمانوابوو هاوپەیمانی ئێمەن بێوەفاییان کرد، ئێستا حکومەتێکی دیموکراتی و فیدراڵی لە عێراق نییە، بەڵکو ئێستا حکومەتێکی ئایینی ، تائیفی ، مەزهەبی لە عێراق حکوم دەکات، ئەوەش قابیلی قەبووڵکردن نییە. ئەگەر خەڵکی دیکە قبوڵی دەکات ئێمە ناچار نین. چونکە هی ئێمە ئارەزوومەندانەیە”.
سەرچاوە: روداو
….
K24 – ههولێر: مهسعوود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له كهرنهڤاڵی گهورهی خهڵكی زاخۆدا وتارێكی پێشكهشكرد ، كه له یاریگای شارهكه بۆ پاڵپشتیكردن له ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان به بهشداریی دهیان ههزار كهس بهڕێوه دهچێت.
بارزانی رایگهیاند: ”ریفراندۆم بڕیاری خهڵكی كوردستانه و رۆژی 25/9/2017 خهڵكی كوردستان دهچن چارهنووسی خۆیان دیاری دهكهن”.
بههۆی نهمانی هاوسهنگی و شهراكهت و گهڕانهوهیان بۆ بیدعهیهكی سیاسی له دوێنێشهوه دوو نموونهی رهشمان بینی و 10 ساڵ بوو خهریك بووین تا یاسایهك بۆ پێشمهرگه دابنرێت و چهك و بوودجهیان بۆ دیاریبكرێت، بهڵام نهیانكرد و به دوو رۆژ یاسایان بۆ حهشدی شهعبی دهركرد و پارهو چهكێ زۆریان خسته بهردهستیان، ئهوهیه زۆرینهی سیاسی”.
دوێنێش به زۆرینهی سیاسی ریفراندۆمیان رهتكردهوهو ئهمرۆش بڕیاری لادانی پارێزگاری كهركووكیان دهركرد، ئهوهیه زۆرینهی سیاسی و له دهستیان بێت ههرچی دهستكهوتی كوردستانه لێیمان دهسێننهوه”.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان گووتی: ”ریفراندۆم بۆ ئهوهیه كه چارهنووسی خۆمان دیاری بكهین و چیتر له سایكس – پیكۆ و لۆزان و پهیماننامهكاندا چارهنووسی ئێمه دیاری ناكرێت و خۆمان چارهنووسی خۆمان دیاری دهكهین”.
ههروهها گووتی ”چۆن ئێمه پێشتر ئهنفال و كیمیابارانكراین، ئهو رۆژهیش بڕیاری بڕینی مووچهی خهڵكی كوردستانیان دهركرد ئهنفالێكی دیكهیان بهرامبهر خهڵكی كوردستان ئهنجامدا”.
بارزانی باسی كۆبوونهوهكهیانی لهگهڵ، برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و فرانک بەیکر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان كردوو گووتی:” ئهوان هاتبوون پێشنیاری خۆیان ههبوو، گوێمان لێگرتن، ئێمهش بۆچوون و ههڵوێستی خۆمان ههبوو باسمانكرد، ئهوان دهڵێن، ئێمه لهگهڵ مافی گهلی كوردستانداین و بهڵام بۆ ئهوهی كێشه روونهدات كاتهكه به گونجاو نازانین، ئێمهش گوتوومانه بهدیلێكی باشتر نهبێت گهلی كوردستان رازی بكات، ئێمه ریفراندۆم دهكهین و چی دهبێت با ببێت، ئهنجوومهنی ئاسایشیش هاتوونهته سهر هێڵ، خۆ ئهگهر بهدیلێكی باشتر ههبێت، ئهوه سهركردایهتی سیاسی دیراسهی دهكات، بهڵام ئهگهر ئامانجیان دواخستنی ریفراندۆم بێت، به هیچ شێوهیهك دوایناخهین”.
ههروهها گووتی ”ههموو باجێك بۆ سهربهخۆیی دهدهین و دهبێت خۆمان داوای مافی خۆمان بكهین و ئامادهین بۆ ههر ئهگهرێك، گومانتان نهبێت ههر رۆژێك ئهو گرووپهی ئێستا حوكم دهكهن ههر رۆژێك دهستیان بڕوات ناهێڵن هیچ له دهستی كوردا بمێنێتهوه”.
سەرچاوە: کوردستان 24
بابەتی پەیوەندی دار
راگەیێندراوی کۆبوونەوەی بارزانی و وڵاتانی زلهێز
رووداو- هەولێر
ئەمریکا ، بەریتانیا و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدیلی گشتپرسی-یان پێشکەش بە بارزانی کردووە و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە: ” ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە رادەگەیەنین”.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانان کرد کە پێکهاتبوو لە برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و فرانک بەیکر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان.
دانیشتنەکە لە سەنتەری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەڕێوە چوو کە لە سەرەتای شەڕی دژی داعش تەنها پێنج کیلۆمەتر لە تیرۆریستانی داعشەوە دوور بوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی هاوپەیمانان باسیان لە کۆمەڵێک تەوەر کرد، لەوانەیش بابەتی ڕیفراندۆم کە بڕیاروایە لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ بەڕێوە بچێت. شاندەکە پێزانینی زۆریان بۆ گەلی کوردستان هەبوو و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند و سڵاویان بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان نارد.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بەدیلێکیان لەجێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩، خستەڕوو.
سەرۆک بارزانی ئەو بەدیلەی وەرگرت و پێشوازیی لە گفتوگۆی بونیادنەرانە کرد، بەڵام سەبارەت بە ڕیفراندۆم و بەدیلی پێشنیارکراو، ڕایگەیاند کە ئەوە بە تەنها بڕیاری من نییە و ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوێستمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین.
20170914