هەروەک چاوەڕوان دەکرێ باشووری کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی داوە و كۆميسيۆنى باڵاى ههڵبژاردن و راپرسى له كوردستاندا نزيكهى له سهدا 76.6ى دهنگدهرانى كوردستان دهنگيان داوه

و لە زۆر شار و شارۆچكهكانى باشوور، باکوور، رۆژئاوا رۆژهەڵاتی كوردستان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات، هەموو ئەم کوردانەی ئاواتی سەربەخۆیی کوردستانیان هەیە، دەستیان بە شایی و هەڵپەرکێ کردووە و خۆشحاڵن بەوەی دەنگ بە بەڵێ دراوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و رایانگەیاند کە لە 72 کاژێری دیکە ئەنجامە بەراییەکان بە فەرمی رادەگەیێندرێن.

وەک ماڵپەڕی پێشمەرگەکان، دەست خۆشی لە باشووری کوردستان دەکەین و پیرۆزباییان پێ دەلێن بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژوویە و هیوامانە کوردستانەکانی تریش ئەم ئازادیە و ئەم خۆشیە ببینن و چیتر چاویان لە دەستی تاران، ئانکارا و دمشق نەبێ.
لینک کوردستان 24 بۆ ئەنجامەکان