پاش کۆتاییهاتنی شەڕی سارد، دیاردەیەک ڕووی لە زیادبوون کردووە کە لە ئاستی گشتیدا بە ”ڕێژیمی تێکەڵاو” ناوزەد کراوە. ئەو جۆرە ڕێژیمانە دەکەونە نێوان دێموکراسی جێکەوتوو و دیکتاتۆرییەتی تەواوەوە.

لە گەڵ ئەوەی سەرەڕۆبوون خاڵی هاوبەشیانە، بەڵام جیاوازیشیان پێکەوە هەیە. ئەمەش وای کردووە بە شێوەی جیاواز پێناسە بکرێن؛ لەوانە،”سەرەڕۆیی هەڵبژاردنکارانە”، ”سەرەڕۆیی ڕەکابەرانە”، ”سەرەڕۆیی ناڕەکابەرانە”، ”سەرەڕۆیی نوێ” و هتد.