مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکۆماری پێشووی عێڕاق ، رۆژی 310/2017 لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا لەتەمەنی 84 ساڵیدا، بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئەمرۆ تەرمەكەی مام جەلال کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشرابوو، گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی و دوای ئەنجامدانی مەراسێمێكی تایبەت، لەنێو ئاپۆڕایەکی جەماوەریدا گەیندرایە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی و دوای ئەنجامدانی نوێژی جەناز، تەرمی مام جەلال بەرەو دەباشان بەرێکرا و لە نزیک ماڵەکەی خۆی بەخاک سپێردرا
ڤیدیۆی پێشوازی
https://www.youtube.com/watch?v=CnFDIMx2wwM