له سایه‌ی گه‌شه‌کردنی زانست دا کۆمه‌ڵێ سایتی ئهنترنێتی دامه‌زراوه، دامه‌زراندنی چاپخانه و چاپکردنی رۆژنامه – هه‌فته‌نامه – مانگنامه و…، هه‌روه‌ها رێخستنی سایتی ئهنترنێتی و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان کارێکی دژوار نییه، کارکردن به وانه دژواره! دژوارییه‌که ئه‌وه‌یه رێبازه‌که‌ی (سه‌ربه‌ستییه یا دیکتاتۆری؟).

وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه به‌پێی توانا سه‌باره‌ت به رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی بابه‌تم ئاماده کردووه، هیچ کام له‌وانه بێ که‌موکوڕی نین، به‌ڵام له هه‌ر بوارێک‌دا بووبێتن به‌ڵگه‌دارن، به‌ڵگه‌کانیش وه‌ک (خۆیان به‌بێ ده‌سکاریکردن) بووه و به یارمه‌تی چاپه‌مه‌نییه کوردییه‌کان و چه‌ن سایتی کوردی خراوه‌ته به‌ر ده‌س.
یه‌کێ له‌و سایتانه که یارمه‌تی کردووم (سایتی هه‌ڵوێسته)، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ده‌سکارییه‌وه. چه‌ن جار نیگه‌رانی خۆم بۆ کاک (خه‌لیل غه‌زلی) یه‌کێ له به‌رپرسان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و کاره ناشایسته هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. لێرده‌ا ناچارم ئه‌و باسه بخه‌مه به‌رده‌س ئێوه‌ی سه‌روه‌ر و داوایش بکه‌م له به‌رپرسانی سایتی هه‌ڵوێست بۆچی ئه‌و کاره ناشایسته له‌م سه‌رده‌مه و له ئوروپایش که تا رادیه‌ک رێبازی ئازادی هه‌مواره، ئه‌نجام ئه‌ده‌ن؟
بۆ ئاگاداریتان سایتی هه‌ڵوێست به‌و دورشمه رازاوه‌ته‌وه:
(مافی دیاریکردنی چاره‌نووس سه‌رتاییترین مافی نه‌ته‌وه‌ی کورده).
له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و دورشمهدا سه‌رنجتان رائه‌کێشم بۆ چاره‌نووسی به‌س (یه‌ک نووسراوه) وه‌ک نموونه:
رۆژی (16/9/2017) بابه‌تێکم به‌ناوی: {فه‌رامۆشکردنی(رێبازی سیاسی) فوئاد مسته‌فا سوڵتانی- له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی کاک فوئاد که رسته‌ی (ئازادی له زیندان و قوربانی کردنی حه‌یوان له به‌ر پێ کاک فوئاد)} له په‌نادا نووسرا بوو ره‌وانه کرد بۆ سایتی هه‌ڵوێست، لوتفیان کرد خستیانه سه‌ر سایته‌که. به‌داخه‌وه رسته‌ی( ئازادی له زیندان و قوربانی کردنی حه‌یوان له به‌ر پێ کاک فوئاد) سانسۆر کراوه!
پاش ئه‌و سانسۆره، رۆژی (1/10/2017) واته پاش پازده رۆژ سایتی هه‌ڵوێست نووسراوه‌یه‌کی فارسی به‌ناوی:
(بازگشایی مدارس و ذبح گوسفند در مدرسه دخترانه! به پێنووسی شمس ا‌لدین امانتی)
خسته به‌ر ده‌س خوێنه‌ران.
کاتێ ئه‌و نووسراوه‌م به وشه‌ی (ذبح = زبحهوه) له سایتی هه‌ڵوێست دا بینی سه‌رسام بووم.
وشه‌کانی (قوربانی و زبح = ذبح) عه‌ره‌بین واته (سه‌ربڕین) که بۆ مه‌ڕ و ماڵات و په‌له‌وه‌ر به‌کار ئه‌برێت.
کاری ( قوربانی و ذبح) له کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا به‌پێی ده‌ستوری ئیسلام ئه‌نجام ئه‌درێ و پێی ئێژن (حلال = حه‌ڵاڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره به‌پێی ده‌ستوری ئیسلام ئه‌نجام نه‌درا پێی ئێژن (حرام= حه‌رام). حه‌ڵاڵ و حه‌رام واته پاک و پیس.
به‌داخه‌وه به‌رپرسانی سایتی هه‌ڵوێست رسته‌ی (قوربانی کردنی حه‌یوان)یان به‌لاوه حه‌رام و پیسه و رسته‌ی (ذبح گوسفند = سه‌ربڕێنی مه‌ڕ)یان به‌لاوه حه‌ڵاڵ و پاکه!
بۆ ئاگاداری به‌رپرسانی سایتی هه‌ڵوێست ئه‌و وێنه‌ی کاک فوئاد و رسته‌ی: ( ئازادی له زیندان و قوربانی کردنی حه‌یوان له به‌ر پێ کاک فوئاد) هی من نه‌بووه و نییه، ئه‌وانه له {لاپه‌ڕه (170)ی چاپی (دووهه‌می) کتێبکی هه‌زار(1000) لاپه‌ڕه‌یی به‌ناوی:
{(كاك فوئاد ڕێبه‌رو سیاسهتمهدارو زانایه‌كی سیاسی): ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی} وه‌رگیراوه.
باشه ئه‌وه ئه‌و دانه‌تان له سایتی هه‌ڵوێستدا سانسۆر کرد، ئه‌ی بۆ ئه‌و چه‌ن هه‌زار دانه‌ی دیکه چی ئه‌که‌ن؟
بۆ له بری ئه‌وه‌ی په‌نا به داپۆشین و کرده‌وه‌ی ناشایستی سانسۆر ببه‌ن په‌نا بۆ پروسه‌ی ئازادی و هه‌ڵوێستی لێپرسینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه نابه‌ن؟
ئه‌گه‌ر پێتان وایه کارێکی بهدم ئه‌نجامداوه، نووسراوه‌که‌تان به همان رسته‌وه بڵاو بکرداییهتهوه، پاشان له رێگای سایتی هه‌ڵوێست و سایته‌کانی دیکه‌وه بتانخستایهته ژێر پرسیار و داوای وه‌ڵامتان بکردایه‌ت.
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌دا ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌م ده‌ستێوه‌ردان و سانسۆرکردنه هه‌ر ئه‌م جاره نه‌بووه گه‌لێ جار ئه‌نجامیانداوه. بۆی ئه‌وه‌ی کاتی ئێوه‌ی به‌ڕێز نه‌گرم ئاماژه‌یان پێناکه‌م.
به‌و هیوایه به‌رێوه‌به‌رانی سایتی هه‌ڵوێست بڕوایان به‌و دروشمه‌یان بێت:
(مافی دیاریکردنی چاره‌نووس سه‌رتاییترین مافی نه‌ته‌وه‌ی کورده)
سه‌عی سه‌قزی
11/10/2017
qayshi@yahoo.com