"an independent online kurdish website

کوردستان 24– پێنج شه‌ممه‌ 26/10/2017، وەحید باکوزی بەرپرسی لقی 17 پارتی دیموکراتی کوردستان لەشنگال لە هێرشەکانی  حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری سوپای پاسداران بۆ سەر میحوه‌ری رۆژئاوای دیجلە شەهید بوو.

وەحید باکوزی بەر لە شەهیدبوونی بە چەند کاتژمێرێک له‌ لێدوانێكی بۆ کوردستان بیست و چوار رایگەیاند، کە ورەی پێشمەرگە بەرزە و هەموو هێرشەکانی حه‌شدی شه‌عبی تێکشکێنراون. كوردستان24 لێدوانێكی بڵاونه‌كراوه‌ی  وه‌حید باكوزی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

 چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەند میحوەرێك ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاند و چەندین سەركردەی حەشدی شەعبی لە نێو كوژراو و برینداران ھەن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاندووە و زیانی گەورەی بە چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی گەیاندووە و چەندین سەركردەی حەشد لەنێو كوژراو و برینداران ھەن”.

ھەر بەپێی زانیارییەكان: “45 كوژراو و  75 برینداری حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی زوممار گواستراونەتەوە مووسڵ، ھەروەھا پێشمەرگە 12 ھەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربای حەشدی شەعبی تێكشكاندووە”.

بابەتی تر

حەیدەر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئەمڕۆ 2017/10/27 فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ راگرتنی جموجوڵی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ مه‌به‌ست له‌ راگرتنی ئه‌و جموجوڵه‌ سه‌ربازییانه‌ كردنه‌وه‌ی بوارێكه‌ بۆ تیمێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان بۆ بڵاوه‌ پێكردنی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌كانی عیراق له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و فیشخابور و سنوره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا رێگه‌ له‌ رشتنی خوێنی رۆڵه‌كانی نیشتمان بگیرێت.

پێشمەرگەکان:  وادیارە عیبادی هێشتا لە رشتنی خوێنی لاوەکانی کورد تێر نەبووە و دەی هەوێ قسەکەی خۆی بباتە سەر، کە سەرجەم دەروازە سنووریەکان بگرن و واش بۆنی دێ کە دوای ئەوە حکومەتی فیدڕاڵی کوردستان هەڵدەوەشێننەوە و دوبارە دەست بە خوێن ڕشتن دەکەنەوە.

کاک مەسعود کاتی رفڕاندۆم، وتی: هێشتا تێر نەبوونە لە خوێن رشتنی کورد؟، وڵامەکەی رونە کە دەسەڵاتدارانی عەڕەب، فارس و تورک قەت لە رشتنی خوێنی رۆڵەکانی کورد تێر نابن.

  

2017/10/27

شەڕی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە مەخموور   ، روداو

https://www.youtube.com/watch?v=Qr69BhGkL4k

 

https://www.youtube.com/watch?v=v-AhPN0l-ng

https://www.youtube.com/watch?v=pwEBSI5AocM

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی